کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جڤاتى نیشتمانى و چەند پرسیارێك

Thursday, 13/12/2012, 12:00




چەند تێبینى و پرسیارێك سەبارەت بە ڕێنمایى ژمارە 5 بۆ پێكهێنانى (جڤاتى نیشتمانى) ى بزوتنەوەى گۆڕان .
ئەگەر چى پێكهاتەى ئەم جڤاتە بۆ خۆى بەشدارى پێ كردنێكى هەمەلایەنەى نوێنەرى هەموو قەزاكان و ژورەكان دەگرێتە خۆى بەرەو پێش چونێكى زۆر باشە ئەگەر كار بە كارنامەكانى بكرێت ئەمەش لە داهاتودا دەردەكەوێت و ئێمەش چاوەڕوانین هەر چەندە من بۆ خۆم پێم وایە نوێنەرى قەزاكان مەرج نیە بتوانن سەركردایەتى ڕێكخراوێك بكەن چونكە سەركردایەتى كردن پێوەرى تایبەتى خۆى هەیە كە دەبێت پاشخانى ڕۆشنبیرى سیاسى زۆر باش بێت و ئەزمونى هەبێت لە كارى سیاسیدا , نوێنەرى قەزاكان ئەكرێت نوێنەرایەتى ناوچەكەى خۆى بكات و ڕایەڵەى گەیاندنى بۆچونى سنورەكەى بێت بەڵام لە ئاست گۆڕانكاریە ناوخۆى و دەرەكیەكاندا مەرج نیە بتوانێت سەركردەیەك یان یارچیەكى باش بێت لە ناو گۆڕانكاریەكاندا.. بەگشتى پێكهاتەى ئەم جڤاتە كە نوێنەرى ژورەكان و قەزاكانە تێكەڵاوكردنێكى زۆر باشە لە نوێنەر و شارەزاكان لە هەموو بوارەكاندا , بەڵام ناوەكەى زیاتر لە ڕەهەندە نەتەوى و نیشتمانیەكانەوە نزیكە وەك لەوەى پێكهاتى ڕێكخراوێك بێت.
لە نێوان خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانیدا لە ماددەى چواردەیەمدا لە بەشى حەوتەم ناوى سەرۆكى چڤاتى گشتى هاتوە بێ ئەوەى ئاماژە بە پێكهاتى ئەم جڤاتى گشتیە و ئەركەكانى و دەسەڵاتەكانى بكرێ كە بەشەكانى تر ئەركەكانى دیارى كراوە , لە نێوان جڤاتى نیشتمانى و خانەى ڕاپەڕاندندایە كە ئەمەش بۆ خۆى پرسیارێكە و دەكرێ قسەى لەسەر بكرێت .
پەیكەرەى ڕێكخراوەیى یەكێكە لە گرنگترین پێكهاتە كە بونیادى كۆى ئەو ڕێكخراوەی لەسەر دەكرێت لە چوارچێوەى ئەو نوسراوانەى كە دەبێت پابەند بون بە جێ بە جێكردنیەوە بكرێت بە پێى پێوانەكان .
1-لە ماددەى یەكەم :دووەم :(جڤاتى نیشتمانى بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دوو كۆنگرەدا)
دەكرێت بپرسین ئایا بۆ كۆنگرەى یەك هەمان كەسایەتیەكانى ناو ئەم جڤاتە دەمێننەوە یان بەپێى هەڵبژاردن دەگۆڕێ بەڵام هەر پێكهاتەكە دەمێنێتەوە تەنها لە كەسەكاندا گۆڕانكارى دەكرێت .
2- لە كاتى كۆنگرەى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕاندا ئەم پێكهاتەیە چى بەسەر دێت لە كاتێكدا ئەوە دەزانین كە لە كۆنگرەدا هەموو پۆستەكان و دەستورى ناوخۆش سفر دەبێتەوە و سەر لەنوێ دادەڕێژرێتەوە ..ئایا چارەنوسى هەیكەلى ئەم چڤاتە چى دەبێت .
3-لە ماددەى سێیەم:دووەم. كە دەوترێت جڤاتى نیشتمانى پێكدێت لە ئەندامانى تەواوكار ئەو میكانیزمە چیە و ئەو پێوەرانە كامانەن بۆ دیارى كردنى ئەندامانى تەواو كار.
4-ماددەى چواردەیەم : پێكهاتە و ئەركەكانى خانەى ڕاپەڕاندن : حەوت پۆستە و هەر یەكەیان ئەركەكانیان دیارى كراوە تەنها حەوتەم نەبێت كە دیارى نەكراوە تەنها نوسراوە سەرۆكى چڤاتى گشتى.. ئایا ئەركەكەى چیە و ئەم جڤاتى گشتیە چۆن دروست دەكرێت و بە چى پێوەرێ كە دەبوایە دیارى بكرایە وەك خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانى .

بزوتنەوەى گۆڕان لەسەرەتاى خۆڕێكخستندایە و ئەیەوێت وەك ڕێكخەرى گشتى دەڵیت فەرشى بێت بەو مانایەى پێشنیارەكان لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەڕوات و ژورەكانیش بە پێ ى تایبەتمەندى بوارەكەى خۆیان خاوەنى پڕۆژ ە و دراسەكردنى گۆڕانكاریەكان دەبن ئەمە بۆ خۆى دروستكراوێكى تازەیە و مایەى دەست خۆشى لێكردنە كە دەكاتە پێچەوانەى تەواوى ئەو ڕێكخراوانەى تر كە بڕیارەكان لە مەكتەب سیاسیەكانەوە شۆڕ دەكرێتەوە بۆ جێ بە جێ كردن بەڵام بڕیار بە پێى ئەم كارنامانە بە هەمئاهەنگى دەبێت لە نێوان نوێنەرایەتیەكان و ژورەكاندا ئەمە بۆ خۆى تازەگەریەكى زۆر باشە و پێویستیشە لە ئاستى جێ بەجێ كردندا چاودێرى بكرێت و كەم و كوڕەیەكانى دیارى بكرێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە