کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌می یادت ...نیشتمان

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


چۆن شوانێک له‌ناکاودا

له‌ ده‌شتێکی بیاباندا

شا ژنێک ببینێت

له‌ گۆمی ئاو مه‌له‌ بکات

منێش هه‌ر وه‌ها ده‌تبێنم

هه‌ر چه‌ند ده‌نگم ناگاته‌ لات

هه‌موو کاتێک به‌ره‌و وه‌رزی گۆڕان ده‌ڕوات

دیمه‌نته‌ ...چاو و قژو ده‌م و باڵات

هه‌موو یان ئه‌زه‌ل نه‌ بوون

ته‌نها له‌ دلی مندا زوڵفی خاوت گه‌ شه‌ ده‌کات

ده‌مه‌وێت له‌ یاده‌کانت یاخی بم

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ژووره‌که‌م

به‌رامبه‌ر شاشه‌ی هه‌واڵ

دائه‌نیشم

ده‌سته‌ی هه‌واڵه‌ کورته‌کان

ده‌که‌مه‌ شیله‌ی ده‌نگ و باس

له‌ تریفه‌ی ژێر تاڤگه‌دا

له‌ هێمنی خۆره‌تاودا

ده‌تبینم و ده‌سته‌کانت ده‌گوشم

ماڵ ئاوایت لێ ده‌که‌م بۆ ئاخرجار

ده‌ڕوانمه‌ یۆنه‌کانی ناو ژوره‌که‌م

یۆنه‌یه‌کت له‌ خه‌یاڵدا دروست ده‌که‌م

په‌نجه‌ره‌که‌م هێشتا کراوه‌یه

له‌یادته‌ چرام هه‌ڵکرد

به‌ چڕی بای ناته‌بایی کوژایه‌وه‌

به‌ ئاوریشمی تیشکه‌ کزه‌کانت

رێگات ڕوناک ده‌که‌م ئه‌مشه‌و

وه‌ره‌وه‌ لام \له‌یادته‌ ئه‌توێمه‌وه‌

له‌ یادته‌! ده‌گه‌ڕێم بۆم کۆتایی

ووشه‌ی وڵام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە