کورد وەحدەی پێنەماوە..! ئەگەر
Sunday, 15/04/2012, 12:00
خوێنەری بەڕیز
زۆر باس و وتار و کورته فیلم سەبارەت بە تاوانی ئەنفال کراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌نفال کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام درا، بۆیە ئەڵێم دەوڵەتی عێراق چونکە هەمو دەزگاکانی ئەو دەوڵەتە بە ئەرێنی یان بە نەرێنی بەشدارییان تیا کردووە، چ وەک دەزگای تەشریعی، تەنفیزی، قەزایی ودەسەڵاتی چوارەم-ئەوانەی سەر بە حکومەت بوون
له‌کاتی ئاماده‌کردنی میمراندۆمی مۆسکۆ له ساڵی١٩٥٥ که له نێوان وه‌فدی نه‌مسای پاش هیتله‌ر و
وەفدی یەکیتی سۆڤیەت کرا، زۆر دان و ساندن کرا کە کام دەزگای نەمسا پێویستە تەعویزی قوربانیانی جەنگی جیهانی دووەم بکاتەوە: دەوڵەتی نەمسا، حکومەتی نەمسا یان گەلی نەمـسا، دیارە لـه
کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەبێت بنوسرێت نـەمسا، چونکە هەم واتای دەوڵەت وهەمیش حکومەت و گەلی نەمسا دەگرێتەوه
بۆیە من ئەڵیم کورد وەحدەی پێ نەماوە...! چونکە ئەگەر پێی بمابا ئەبوایە:
ﭐ− لە سەر ئاستی عێراق 1. تەنیا بەس نییە کە پەرلەمانی عێراق پرۆسەی ئەنفال بە جینوساید بناسێت، بەڵکو پێویستە دەوڵەتی عێراق ئەو تاوانە بەڕەسمی وەک تاوانی جینوساید بناسێت و بەڕەسمی ئیعتیزار بۆ گەلی کورد بهێنێتەوە
2. پێویستەدەوڵەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە. بۆ ئەم پروسەیە پێویستە وەزارەتێک هەبێت تایبەت بەو بوارە، هەروەک چۆن سەردەمێک وەزارەتێک هەبوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەهوارەکان، ئەگەر ئەوەش ناکرێت، پێویستە لە بەغدا وەزارەتی هیجرەو موهەججرین بکرێت بە وەزارەتی- الهجره و المهجرین والمٶنفلین- وە بەڕیوبەرایەتییەکی تایبەت بەو بوارە دابمەزرێ
3. پێویستە دەوڵەتی عێراق هاوکاری کورد بکات بۆ ئەوەی لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت بۆ ناساندنی پرۆسەی ئەنفال وەکو جینوساید لە لایەن یوئێنەوە، هەروەک چـۆن قەتلوعـامی جوەکان و ئەرمەنییەکان بەڕەسمی ناسێندراون
4. پێویستە دەوڵەتی عێراق هاوکاری هەرێم بکات بۆ بە ئەرشیف کردنی تاوانی ئەنفال لە هەمو لایەنییەکانیەوە، چونکە لە فەرزیکدا لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بێتە عێراق، خۆدەبێت کۆمەڵێ داتـاو توێژینه‌وه‌و زانیاری بخرێته به‌ر ده‌ستیان
5. بە هەزاران دۆنم زەوی، بەهەزاران سەر ئاژەڵ و پەلەوەر لە ناوبران، بۆیە پێویستە لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە، بە دەیان پسپۆر بهێنرێنە کوردستان، بۆ توێژینەوەو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بوارانە
6. پێویستە لە سەر حکومەتی عێراق، پرۆسەی ئەنفال، زیانەکانی ئەنفال و ئەنجامە خراپەکانی لە سەر خەڵکی عێراق، لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی عێراقدا بخوێندرێ
7. پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق زیاتر هاوکاری بکات له پرۆسه‌ی هێنانه‌وه‌ی ڕوفـاته‌کانی قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال هه‌ر له‌مه‌ڕ دابینکردنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌وئامێرانه‌ی که بۆ فه‌حسی DNO و ده‌یان ئامێری تر، جگه له ناردنی هێز له گه‌ڵ ئه‌و تیمانه‌ی که ده‌چنه سه‌ر گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی خوارووی عێراق بۆ پاراستنی ژیانیان
8. کۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی له کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له ساڵی ١٩۸۸ گوێی خۆی لێ که‌ڕ کردبوو ئێستا هه‌قه سه‌ر له‌نوێ ئاگادار بکرێته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌ردانێکی ئه‌و ناوچانه بکه‌ن که ئه‌و تاوانه‌ی تیا ئه‌نجام درا که تیایدا زیاتر له ١۸٢ هه‌زار له ژن و مندال و پیاوی پیر له ناو بران، که هه‌ر هه‌مویان ئیسلام بوون
ئه‌م ئه‌رکانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی ده‌که‌وێته سه‌ر وه‌زیره کورده‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده‌کان له به‌غدا
ﺐ له سه‌ر ئاستی هه‌رێم1. په‌له بکرێت له هێنانه‌وه‌ی ڕوفاته‌کانی ئه‌نفال، چونکه دوورنیه ئه‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵانه‌ی خوارووی عێراق، ئاسه‌واری نه‌مێنێت، جگه له‌وه‌ی ڕه‌نگه پاش چه‌ند ساڵێکی تر، نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی تێک بچێت، ئه‌و کاته کاره‌که زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت
2. ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ستی به‌وه کردبوو که به ده‌یان هه‌زار گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراق له شه‌رگه‌کانی عێراق- ئێران له ناوچوون، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر له ناو عه‌ره‌بی عێراقدا که‌می کردبوو، بۆیه به دڕندانه‌ترین شێوه هه‌وڵێ ئه‌ویدا که زۆرترین ژماره‌ی کورد له ناوبه‌رێ، بۆیه پێویسته هه‌تا بکرێت زۆرترین چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له گــه‌ڵ، ته‌رجومه‌و دۆبلاجی زمانه‌کانی تر بکرێت، چونکه پاش چه‌ند ساڵێکی تر ئه‌وانه‌ش له ژیاندا نامێنن
3. حکومه‌تی هه‌رێم داوا له به‌غدا ده‌کات که ده‌بێت تاوانبارانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال دادگایی بکرێن، له کاتێکدا ده‌یان موسته‌شار و تاوانباری تری کوردی داڵده داوه، دادگای باڵای تاوانه‌کان لیستێکی تاوانبارانی ناردووه بۆ ده‌زگاکانی هه‌رێم، داوای هاوکاری له هه‌رێم ده‌کات بۆ ڕاده‌ستکردنی ئه‌و تاوانبارانه، به‌ڵام تا ئێستا هــه‌رێم گوێی خـۆی لێ کردووه، پێویسته ئه‌م مه‌ته‌ڵه چاره‌سه‌ر بکرێت.
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی جه‌زائیر، زۆربه‌ی ئه‌و خائینانه‌ی که له گه‌ڵ سوپای فه‌ره‌نسا کاریان ئه‌کرد به‌ره‌و فه‌ره‌نسا هه‌ڵهاتن، وه‌ختێ که ده‌مردن، حکومه‌تی جه‌زائیر ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت ڕیگه بدات کهته‌رمه‌کانیان بهێنرێته‌وه بۆ جه‌زائیر، چۆنکه ئه‌وانه خیانه‌تیان له گه‌ل و نیشتمانی جه‌زائیر کردبوو.
له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، نازییه‌کانیان کرد به چه‌ند به‌شێکه‌وه، هه‌ندیکیان ئیعدام‌کران، زیندانی هه‌تاهه‌تاییان سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ندێکیان، به‌شێکیان ١٥ ساڵ و ١۰ ساڵ حوکم دران به‌شیکیان هه‌تا له ژیاندا مابوون، مه‌نعکران له‌وه‌ی پۆستی حکومی وه‌ربگرن، هه‌ندێکیان تا ماوه‌ی ١۰ ساڵ بۆیان نه‌بوو تێکه‌ڵاوی سیاسه‌ت بن یان له دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌تدا کار بکه‌ن. که‌چی له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه ئه‌و جاشانه‌ی که به‌شداربوون له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، مانگانه‌که‌یان له هی که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال زیاتره، ئه‌مه‌ش مه‌نتیق و یاسای ئه‌رزو ئاسمان قبوڵی ناکات.
4. فیلمی الرساله، عـمر المختار، تایتانیک، ئه‌و فیلمانه‌ی که له‌سه‌ر هۆلوکوست ده‌رهێنراوه ئه‌مانه هه‌تاهه‌تایه هه‌ر به زیندووی ده‌مێنن، بۆیه پێویسته‌کورد له ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌رهێنه‌رێکه‌وه، بۆ نمونه به‌همه‌نی قوبادی داوای هاوکاری له به‌رپرسانی هۆلیود بکات که چه‌ندین فیلم له سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه ده‌ربکات. به ده‌یان ملیون سه‌رف ده‌کرێت بۆ بۆنه‌و موناسه‌بات، هه‌قه چه‌ند ملیۆن دۆلارێکیش بۆ ئـه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان بکرێت.
5. هه‌قه حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌کات بۆ ئه‌نجامه‌کانی فه‌حسی DNO، ده‌کرێت چه‌ند ملێونیکی دۆلاریش ته‌رخان بکات بۆ کرێنی ئه‌و ئامیرانه‌ی که ئه‌و فه‌حسانه‌ی پێ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن بۆیه له به‌غدا ئه‌و فه‌حسانه ئه‌کرێت، بۆ ته‌سبیتکردنی ناوی قوربانییان، ده‌کرێ ئه‌و دکتۆرو حاکمانه‌ی به‌غدا بێن بۆ هه‌رێم و به ئاگاداری ئه‌وان بکرێت. خۆ شکور هه‌رێم له به‌غدا سه‌قامگیرتره له ڕووی ئه‌منییه‌وه.
6. نوێنه‌ره‌کانی هه‌رێم و پارته سیاسییه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌وه، هه‌ر خه‌ریکی بردنه‌وه‌ی کۆمپانیای بییانین بۆ کوردستان، هه‌قه جار جاره‌ش یه‌ک دوو وه‌فدی په‌رله‌مانانی بییانین بۆ کوردستان، هه‌قه جار جاره‌ش یه‌ک دوو وه‌فدی په‌رله‌مانانی ئه‌وروپی، ڕۆژنامه‌وانی بـیانی به‌رنه‌وه بۆ ڕومالکردنی ئه‌و یاده پڕ ئازار و ئێشانه.
7. پێویسته زانکۆکانی کوردستان کورسی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندکاره ئه‌وروپییانه ته‌رخان بکات، هاوکاری ماددییان بکات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی ماجستیرو دوکتۆرا له پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفالـدا بهێننه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست