شیوعیه‌ت.. خولانه‌وه به ده‌وری (ئینتیهازیه‌ت و ئینحراف) بووندا-به‌شی ته‌واوکه‌ر
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
له به‌ره‌ی خیانه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی نیشتمانی به‌ره‌ی جوقه‌د
وه‌ك باسمانكرد سه‌رهه‌ڵدان و بوونی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌م خوازیار و مژده‌ی ته‌واوی ئومێده‌كانی گه‌لی كوردبوو، له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌میشه جێگای چاوتێبڕینی پیلان و ململانێی نێوان پارتی و حیزبی شیوعی عێراقی بوو، چونكه یه‌كێتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ته‌نها دروشمی رووخانی رژێمی عێراقی به‌رزكردبۆوه و به ئاشكراش له رادیۆكه‌یدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، ئه‌م بانگه‌شه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ حیزبێكی وه‌ك شیوعی نه‌نگی بوو، چونكه ئه‌و خۆی به حیزبێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌زانی، لێ نه‌شیده‌توانی به ته‌نیا ئه‌و دروشمه به‌رز بكاته‌وه، بۆیه له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ده‌دا، ئه‌وه‌بوو له مانگی 11ی1980 (8) رێكخراو و حیزبی سیاسیی بۆ پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌ستنیشان كرابوون، كه پێكهاتبوون له (یه‌كێتیی نیشتمانی, حیزبی شیوعی عێراق, به‌عسی نه‌یاری سه‌دام، كه خۆیان ناونابوو به‌عسی یه‌ساری كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن عبدالجبار كوبیسی نازناو به (حازم)و, فوزی الرعدی نازناو به (سافر) كه هه‌ردووكیان له دیمه‌شقه‌وه سه‌ركردایه‌تی به‌عسی یه‌ساریان ده‌كرد و باره‌گایه‌كیشیان له‌وسه‌رده‌مه‌دا له (ناوزه‌نگ) هه‌بوو), حیزبی سۆسیالست و پارتی دیموكراتی كوردستان, بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی عه‌ره‌ب, له‌شكری ئازادی به‌خشی عێراق، كه له‌دوای 1964 له حیزبی شیوعی جیاببونه‌وه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی جوقه‌د ده‌یانویست كۆنفرانسێك ببه‌ستن، به‌ڵام بۆ پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه (مه‌سعود بارزانی) نه‌هاتوو و پێكهێنانی به‌ره‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
به‌ره‌ی جوود دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌ره‌ی (جوقد) (عزیز محمد) سكرتێری حیزبی شیوعی عێراق له هه‌وڵداندابوو بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی تر به‌ناوی به‌ره‌ی (جوود)، هه‌موو خوێندنه‌وه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چاودێرانی سیاسیی له‌وه‌دابوو، كه پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه ته‌نها له پێناو نزیك بونه‌وه و هێنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی (پارتی)بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (یه‌كێتیی), چونكه حیزبی شیوعی له سنوری بادینان به فه‌رمانده‌ی (تۆما تۆماس)، كه فه‌رمانده‌یه‌كی پارتیزانی حیزبی شیوعی بوو له پێناو چالاكی پارتیزانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتیدا له سنوره‌كه‌دا رێككه‌وتبوون، هه‌ربۆیه‌شه پێكهێنانی به‌ره‌ی (جوود) به ئاسانی هاتبووه كایه‌وه، كه له‌سه‌رده‌می ململانێكاندا له‌گه‌ڵ (یه‌كێتی)دا هه‌ندێكیان نه‌ده‌گونجان و له‌گه‌ڵ (پارتی) و (مه‌سعود بارزانی)دا هاوسۆزبوون، بۆنموونه وه‌ك (ره‌سوڵ مامه‌ند و عزیز عقراوی) له ریزه‌كانی حیزبی سۆسیالست و (ملازم كریم و ملازم شوان) له ریزه‌كانی پاسۆك، كه له دواجاردا به‌ره‌ی (جوود) دروستبوو، كه ده‌ره‌نجامی ئه‌م به‌ره‌یه‌ش جگه له شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆ هیچی تری لێنه‌كه‌وته‌وه، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش راست ده‌رچون، كه حیزبی (شیوعی) ته‌نها هه‌وڵدانی بوو كه له‌گه‌ڵ (پارتی)دا هاوسۆز بێت، چونكه نه‌یده‌توانی له‌بواری ململانێیه فكریه‌كاندا له‌گه‌ڵ (یه‌كێتی)دا هاوڕابێیت, ئه‌و شه‌ڕه ناخۆییه‌ی كه تا ئێستا به شه‌ڕی (قرناقا و پشت ئاشان) ناوزه‌ده ده‌كرێت، بۆ مێژوو ده‌ڵێم جگه له حیزبی (شیوعی عێراقی و پارتی) كه‌سی تری لێ به‌رپرسار نییه، له پێناو ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یشدا گه‌وره‌ترین گورز به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی (سۆسیالیست) كه‌وت، كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ڵه و میزاجی شه‌خسی و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه، كه له‌م پێناوه‌دا سه‌دان كادری (حیزبی سۆسیالست) شاهێد حاڵن، كه (حیزبی سۆسیالست) باجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شه‌ڕی سه‌پێنراوی (پارتی و شیوعی و یه‌كێتیی)دا، كه (پارتی)ه‌كان خۆیان هیچكات توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (یه‌كێتی)ه‌كانیان نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌ی (جوود) كه له سنووری (قرناقا و پشتئاشان) به‌ره‌و رووی هێزه‌كانی (یه‌كێتیی) بووه‌وه به فه‌رمانده‌یی (حاجی حاجی برایم) كه له پاشاندا ئه‌و هێزه خۆی رانه‌گرت و به‌ره‌و تێك‌شكان چوو، ناچار هێزه‌كه به‌ره‌و (قه‌ندیل) هه‌ڵكشان، كه له پشت جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌كه (مه‌سعود بارزانی) چاودێری شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، كاتێك (حاجی حاجی برایم) به خۆیی و هێزه‌كه‌یه‌وه گه‌یشته لای (مه‌سعود بارزانی)، یه‌كسه‌ر (مه‌سعود بارزانی) به (حاجی حاجی برایم)ی وت: "گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری شه‌ڕ و شه‌ڕتان پێ ناكرێت، بۆ ده‌یكه‌ن!"، له‌وكاته‌شدا (حاجی حاجی برایم) له وه‌ڵامی (مه‌سعود بارزانی) ده‌ڵێ: "مه‌یدان مشك نه‌یخواردووه، جه‌نابت ده‌توانی بچیت!"، له كاتێكدا كه پارتی ده‌یویست به پیلانی حیزبی (شیوعی) له بن ده‌سه‌ڵاتی (یه‌كێتیی) به شێوازی هێز بێته ناو مه‌یدانه‌كه و نفووس له ناوچه‌كه په‌یدابكاته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا له سنووری بادینان به غه‌یری باره‌گای حیزبی (شیوعی) به ئاشكرا، هیچ حیزبێكی تر له‌وكاته‌دا تا دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی بوونی نه‌بوو. له كاتێكدا حیزبی (شیوعی) له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول دا سه‌رسه‌ختترین دوژمنی (پارتی) بوو هه‌میشه پارتی به حیزبێكی (كۆنه‌په‌رست و خێڵه‌كی و ده‌ستی ئیمپریالست) له قه‌ڵه‌م ده‌دا, به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه حیزبی شیوعی له مه‌رگی به‌ره‌ی به‌عس رزگاریبوو، هه‌میشه خۆی به هاوسۆزی (پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی) داده‌نا, كاتێكیش گه‌ر به‌كارێكه حیزبی (شیوعی)ت بگوتایه بۆچی ئه‌م ده‌وره (دووفاقی)ه ده‌گێڕن یه‌كسه‌ر ده‌یانگوت: "هاوڕێ ئێمه ده‌مانه‌وێت چیتر (پارتی) به‌كاری (خیانه‌ت)دا نه‌ڕوات و ده‌مانه‌وێت له (ئێران)ی بكه‌ینه‌وه و بیهێنینه‌وه ناو كۆڕی خه‌بات", وه‌كو ئه‌وه‌ی كه خۆیان له‌پاڵ بوونی به‌ره‌ی (به‌عس)دا هه‌رگیز خیانه‌تیان نه‌كردبێت.
75 ساڵ ته‌مه‌ن و سێ كورسی و وه‌زیرێك
هه‌رچه‌نده گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و قۆناغه‌كانی شۆڕش و پێكهێنانی (به‌ره)كان و خستنه رووی رووداوه‌كان بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئمڕۆ، جگه له كاره‌سات و ماڵ وێرانی و خوێن رشتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، هیچ شاكارێكی جوان و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی تیا به‌دی ناكرێت، به‌ڵام باشتره وه‌ك له‌وه‌ی بێ ده‌نگی و نه‌گێڕانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان دیزه به ده‌رخۆنه بكرێت، له‌و پێناوه‌شدا جارێكی تر كۆمه‌ڵگا به لاڕێدا ببردرێت، هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌مڕۆ قسه‌مان له‌سه‌ر خودی حیزبی (شیوعی عێراقی) و (لجنه محلی)كه‌ی دوێنێ و هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نیه، كه له كاتێكدا دوای 18 ساڵ ناعه‌داله‌تی كه له كوردستاندا وجوودی هه‌یه، ئه‌و تازه به تازه له دوای 75 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی هێشتا ناتوانێ و زاتناكات له پێناو دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا به لیستی جیاواز بێته مه‌یدان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ بڵێین وا لایه‌نێكی فكری سیاسیی تریش نایه‌وێت ره‌زامه‌ند بێت به سیاسه‌تیی (ته‌وافق) له بواره‌كانی ئه‌مڕۆی ژیانی سیاسیی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، به تایبه‌تی سیاسه‌تی (ته‌وافق)ی سه‌ندیكاكان، كه كاری سه‌ندیكاكان بۆ مێژووی سیاسیی كلتووری شیوعیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك حیزبی (شیوعی) له ئاست ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌دا نابینایی خۆی نیشان ده‌دا و له پێناو پێدانی چه‌ن كورسیه‌كی په‌رله‌مان و گۆڕینی سیمای وه‌زیرێك، ته‌نها چاوه‌ڕوانی كه‌ره‌می (تحالف)اتێك ده‌كات، له سایه‌ی بێ ده‌نگی 18 ساڵی (شیوعی)ه‌تدا نه‌ك (كرێكارانی جیهان یه‌كناگرن، به‌ڵكو هی داره‌توو و بێركۆتی هه‌ولێر و وڵوبه و قالاوه‌ی سلێمانیش بڵاوه‌ی لێ ده‌كه‌ن)، بۆیه بۆ مێژوو پێویسته ماڵ ئاوایی له سیستمی ئێستای (شیوعی)ه‌ت بكرێت، چونكه ده‌شێ له رووی جه‌سته‌یی ئه‌و حیزبه‌وه توانای گۆڕانه‌كانی نه‌مابێت، بۆیه ئه‌مڕۆ له ژێر سایه‌ی زه‌كاتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی (بۆرژوازی و خێَڵه‌كی)دا چاوه‌ڕوانی سه‌ده‌قه‌یه.
بۆچی كۆنه شیوعیه‌كان دژی گۆڕانن؟!
جارێ پێش ئه‌وه‌ی باسی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه ووشه‌ی (ئینحیراف) واته لادان، بۆ مێژووی (شیوعی)ه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان زۆرجار له‌و پێناوه‌دا به كاریان ده‌هێنا، كه كاتێك به غه‌یری حیزبی شیوعی، ئه‌گه‌ر بوونی حیزبێكی هاوشێوه‌ی خۆیان له بواری فكری (چه‌پ) له گۆڕه‌پانی سیاسیی دا هه‌بوایه، ده‌یانگوت: "هاوڕێ لینین گوتوویه‌تی: بوونی دوو حیزبی شیوعی له یه‌ك كات له گۆڕه‌پانی سیاسیی دا وجوودی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێكیان (منحرف)ه"، به‌ڵام دواجار به پێی مێژووی حیزبی (شیوعی) ئه‌م وشه‌ی (ئنحراف)ه بۆ ئه‌ندامه‌كانیشیان بوو به نازناو و دواجاریش بووه مۆدێلێكی باوی سیاسیی و حیزبه‌كانی تریشی گرته‌وه، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا وشه‌ی (ئنحراف و تحریف)ی نه‌ماوه و سه‌نگه‌رگۆڕینه‌وه هاتۆته جێی، به‌ڵام به پێی مێژووی رووداوه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه هه‌میشه ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی كه (ئنحراف) له حیزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نها به‌رگی دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌یان به خۆیانه‌وه ده‌هێڵنه‌وه و وه‌ك وه‌فایه‌ك (پڕۆلیتاریا)كه‌یان بۆ خه‌زێنه‌ی ئایدۆلۆژیه‌تی حیزبه‌كه‌یان به جێ ده‌هێڵن، كه ده‌شچنه هه‌ر حیزبێكه‌وه ره‌نگی ئه‌و حیزبه، جا (شۆڤینی، یا بۆرژوازی، یا خێڵه‌كی) بێت، یه‌كسه‌ر ئه‌و ره‌نگ و روخساره ده‌گرن، كه له دام و ده‌زگاكاندا تیایدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
باسكردنی ئه‌مڕۆی چه‌ن كۆنه (شیوعی)ه‌كی ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندی حیزبه كوردستانیه‌كان به گشتی، به تایبه‌ت ده‌زگای راگه‌یاندنی (پارتی)، ته‌نها به‌س نییه بۆ تێگه‌یشتن و دژایه‌تی كردنی ئه‌و شیوعیه كۆنانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئاست فراوانبوونی دیموكراسیه‌ت بۆ ئاینده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیستی (گۆڕان) به رابه‌رایه‌تی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له كۆمه‌ڵگادا بیهێنێته‌دی، چونكه پێش ئه‌م هه‌ڵوێستانه كه به‌دی بكرێت له‌و كۆنه شیوعیه (تحریف)یانه‌ی ئه‌مڕۆی ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، پێكهێنانی به‌ناو به‌ره‌ی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا، باشترین به‌ڵگه‌ی زیندووی تێڕوانینی هزری كۆنه شیوعیه‌كانن، كه له كاتێكدا له حیزبه‌كه‌ی خۆیان (ئنحراف)یان ده‌كرد و پاشان له داموده‌زگاكانی حیزبی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌مانه‌وه، زۆرینه‌یان له داموده‌زگا رۆشنبیریه كوردیه كارتۆنیه‌كه‌ی ئه‌وسای سه‌ر به (به‌عس) به‌رپرسیارێتیان وه‌رده‌گرت، ئیدی له‌وكاته‌وه قه‌ڵه‌می كۆنه شیوعیه (تحریف)یه‌كان هه‌میشه دژ به خواست و ئیراده‌ی له بن نه‌هاتووی كۆمه‌ڵگا بوون، بۆیه چاكرتوایه له دوای باسكردنی ئه‌م بابه‌ته به كۆنه شیوعیه (تحریف)یه‌كانی ناو ده‌زگای راگه‌یاندنی حیزبه كوردیه‌كان بڵێین: له پێناو ئاینده‌ی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگادا (گۆڕان) نیوه‌ی رێتان بێت.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته شیكاریه له گۆڤاری كلیل بڵاو بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستكاری جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه كرابوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست