کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ پێک هێنانی هێزێکی میللی و نیشتمانی جوابی سەرکردەی گوێ لە مست مەدەنەوە

Wednesday, 11/06/2014, 12:00

1778 بینراوە





شەڕی چەند رۆژی دوایی پەیامی زۆر گرینگی بۆ کورد تیدایە. هەر چەند سەدەی رابوردوو وسەرهەڵدانەکانی کورد بە لایەنی ئەرێنی یا نەرێنێ خۆی تژی لە پەیامی مێژوویی و هەڵویستی رزگاریخوازی بووە. بەڵام بە بەهانەی ئەوەی کە کوردوستانی سەربەخۆ خەونی شاعیرانەیە و پێک نایە خراپترین ئاکام بووە بۆ کوردو باشترین بەرهەم بووە وەکو دیاری بۆ دوژمنی کورد کە سەر کردەی گوی لە مست داویەتی بە بیانی.لە لایەکی دیکەش لە حاند پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی هەڵوێستی بنە ماڵەی بارزانی تەنیا درۆودەلەسەی مێژوویی بووە وبازەرگانی کردن بە دۆزی نەتەوەییمان.ئەو دەوڵەتەی کە مەسعود بارزانی باسی لێدەکا وخۆش خۆش پێمان دەفرۆشێتەوە وێنەی ئەو دەسەڵاتەی دەچێ کە لە هەولێرو چەند شاری دی بەڕێوەی دەبا. هێستا ئەو دەوڵەتە پێک نەهاتووە کە بە زەبری زۆرداری دوو ساڵە بەبێ هیچ یاسایەک دەسەڵاتی خۆی درێژ کردۆتەوە.کەس حاشا لە دیپلۆماسی ناکا لە گەڵ دەوڵەتانی جیران وهەموو دونیا چارەنوسی ئێمەش ئاوایە کە بە سەر ئەو چوار دڕەندەیەدا دابەش بوین.خۆزگە توانیبایامان پاپۆڕێک بە پانتایی خاکی کوردوستان دروست بکەین بگوێزینەوە تەنیشت وڵاتێکی ئازادو دێمۆکڕاتیک. بەداخەوە ئەو دەسەڵاتە لە باشوور لە کەسایەتی خۆیاندا نەتەوەیەکیان چووک کردۆتەوە.و لە هەمان حاڵدا بە درێژایی مێژوی کورد مەزنترین خزمەتیان بە نەیار کردوە.
هێدی هێدی شەڕ دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە رەنگە کۆنترۆل کردنی ئەو بارودۆخە بە هۆی ناکۆکی زلهێزەکان گران تەواو بێ و لەو ئاشوفتەبازاڕە دا هەمیسان سەردەمێکی دیکەی وێنەی ساڵی ١٩٧٥ دروست ببێ. هەموومان دەزانین ماوەی ئەو ٢٤ ساڵە لە باشوور هێزی پێشمەرگە، هێزێکی میللی و نیشتمانی و رزگاریدەر نەبوە. بە فێڵ و تەلەکەی ئێران و تورکیە ئەو هێزە کە لە کوڕە هەژاری کورد پێکهاتوە کەوتۆتە بەر دەستی ئەو جووتە حیزبە و ئەوانیش بە کەیفی خۆیان بە کاریان هێناوە. بەو واتایە پێشمەرگە نەبوەتە هێزی پاراستنی گەل.
لە مێژووی رزگاریخوازی هەموو گەلانی دونیا دا کەم هەلی مێژوویی هەڵدەکەوێ کە لە سەر یەک بابەتی گشتی سەرەرای جیاوازی بیروباوەڕ چین و توێژەکانی وڵاتێک دەگەنە یەک و دەستی ئازادی لە ناو دەستی یەک بنێن و بەرەو ئامانجەکان حەول بدەن. راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (ک.ج.ک.) و یەکینەکانی پاراستنی کورد لە باکور و رۆژئاوا بۆ یارمەتی هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر هێرشی ترسناکی ترۆر و چەکدارانی داعش لەو چەندرۆژە دا پەیامێکی گرینگی لەگەل خۆی دا هێنا بەو واتایە کە چی دی نابێ هێزەکانی پێشمەرگە لەو چوارچێوەیەی لە تێیدان بمێننەوە و بە باوەشی گەرم پشتیوانی لەو بانگەوازە بکەن. چوون ئەوە ئەرکێکی نیشتمانیە و لە دواڕۆژ دا هەر شکستێک تووشی نەتەوەکەمان بێ پێویستە ئەو حیزب یا سەرکردەیەی کە بۆتە هۆی ئەو شکستە بە بێ شەرم بدرێتە بەر دادگای مێژوو و پرسیارەکانی نەتەوەی کورد.
ئاوارەبوونی ئەو جارەی خەڵک وێنەی کۆڕەوەکانی پێشوو نییە چوون دونیاش ئاڵوگۆڕی پێدا هاتوە چون کوردیش بەرگەی ئەو هەموە نەهامەتیانە ناگرێ، دڕندایەتی دووژمن لە لایەک، هەڵوێستی درۆزنانەی ئەمریکا و هاوفکرەکانی لە لایەک، نۆکەری و کڕووزانەوەی ئەو جووتە دەسەڵاتە لە لایەک، تووشی کارەساتی مەزنمان دەکا. وا وێدەچی کە ئیدی دەسەڵاتی عەشیرەیی و بنەماڵەیی بو باشوری وڵات کاتی بەسەر چوە. نۆرەی لێپرسینەوەیە لە حاند ئەو حیزبانەی کە هەر چەند ساڵ جارێک تووشی بێبەختی و ئاوارەییمان دەکەن. سیاسەتی خەندەق هەڵکەندن و نۆکەری بۆ کۆماری ئیسلامی و تورکەکان ئەو کارەساتە بە دوای خۆی دا دێنێ کە ئەوڕۆ لە بەر چاوانە. هەلێکی باش و مێژوویی هەڵکەوتوە کە کۆمەڵگای کورد و رۆڵەکانی قارەمانی ئەو گەلە چی دی نەبنە داردەستی کۆنە عەشیرەتان و داردەستی بیانی. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو شەڕە گەورەترین پەیامی بۆ هێزی بەرگری کورد (ه.ب.ک.) کە خۆیان لە ژێر رکێفی کۆنە حیزبان رزگار کەن و ببنە ئەڕتەشێکی نیشتمانی. لەو ناوە دا ئەو حیزب و حەڕەکەتەی لە پێشەنگایەتی کورد دا نەجوڵێتەوە ونابێ چاوی لە زلهێزەکان بێ خێریان پێ بکا. دەستخۆشی لە هەڵوێستی ک.ج.ک. و شۆڕشگێڕانی رۆژاوای کوردستان دەکەم و هەروەها دەخوازم بڵێم کە نووسەر و رووناکبیری کوردیش ئەو هەڵوێستە بە هیند بگرن و پشتیوانی لێ بکەن. هەروەها بۆ حیزبە دۆڕاو و خۆ بە زلزانەکانی رۆژهەڵاتیش پێشنیاری من ئەوەیە کە لە ئەسپی دۆن کیشۆت دابەزن و بە خۆیاندا بچنەوە چون هەزاران منداڵی کورد لەو بەشە لە وڵات شەهید بوە کە چی ئێستەش داوای دێمۆکراسی بۆ ئێران دەکەن. بیر لە دواڕۆژی ئەو شەڕە مەزنە بکەن کە مێژومان بەرەو کوێ دەبا.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)