کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ په‌راوێزی پڕۆژه‌ چاکسازییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم

Monday, 27/02/2012, 12:00


پاکزادێک

 
هه‌رچه‌ند جار که‌ شتێک له‌ کوردستان ڕووده‌دات سه‌رۆکی هه‌رێم یاسایه‌ک یان رێنماییه‌ک ده‌رده‌کات بۆ کپ کردنه‌وه‌ی شه‌قام به‌ڵام ئایا ئه‌م یاسا و رێنماییانه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ یان ته‌نیا قسه‌ و گوفتار و کات به‌سه‌ر بردنن ! له‌یادمه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکی هه‌رێم ئۆتۆمبێلی جامره‌شی قه‌ده‌غه‌ کرد که‌ ئه‌مه‌ ده‌بوو وه‌زیری ناوخۆ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکردبا نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر چه‌نده‌ دوای ئه‌م بڕیاره‌ش خه‌ڵکانێک هه‌بوو پابه‌ند نه‌بوون ، بۆ نموونه‌ نه‌جات عه‌لی فاتم کاتێ له‌ مه‌خموور ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ و له‌ بازگه‌ی هه‌ولێر پێی ده‌ڵێن قوربان جامڕه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌ و ئه‌مه‌ فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ به‌ڵام ئه‌م له‌بری پابه‌ند بوون پێده‌که‌نێ ، خۆی له‌ راستیدا ئه‌م حه‌قیقه‌تی ده‌رخستووه‌ نه‌ک ئه‌سته‌غفیڕوللا گاڵته‌جاری کردبێ چونکه‌ بڕیاره‌که‌ خۆی مه‌زهه‌له‌یه‌ک بوو هیچی تر ، ئه‌مجاره‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیاری دا که‌ پرۆژه‌ چاکسازییه‌که‌ی ده‌ست پێ بکات به‌ڵام ئه‌ویش چه‌ند قوڕبه‌سه‌رێکی ناحزبی گرته‌وه‌ و ئابڕووشیان برا ، من ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی قسه‌ بکه‌م که‌ سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمن ، دوای ئه‌م پرۆژه‌ چاکسازییه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ پاکیزه‌ ته‌ڵعه‌ت و حاکم شاکر و شه‌ماڵ حه‌وێزی و چێنه‌ر و کاروان ئاکره‌یی به‌ بڕیارێک خانه‌نشین کران . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ که‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ندێک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌کرا که‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانیان به‌ ئاشکرا دیاره‌ بۆ وێنه‌ : ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییانه‌ی که‌ جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێلی میری خۆیان ، ئۆتۆمبێلێکیشیان بۆ ماڵه‌وه‌ بردووه‌ تا خێزانه‌کانیان لێی بخوڕێت و هه‌موو خه‌رجیه‌کانیش له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ کاتێکا ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی گه‌نده‌ڵی چونکه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌پێی یاسا ته‌نیا بۆی هه‌یه‌ یه‌ک سه‌یاره‌ی پێبدرێت نه‌ک جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی دانه‌یه‌کیش بداته‌ خێزانه‌که‌ی ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ک له‌

1- تارق سدیق گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2- جه‌وهه‌ر شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌کانی هه‌رێم
3 - بورهان ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
4 - ره‌شید تاهیر خنسی وه‌زاره‌تی دارایی
5 - زاگرۆس فه‌تاح به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی هاوکاری وه‌زاره‌تی پلاندانان
6 - مه‌وله‌وی جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
7 - حسین حمد به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر
8 - ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
9 - ێدقی زراری سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی هه‌ولێر
10 تاهیر عه‌بدوڵلا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر
11 پشتیوان ێادق به‌رپرسی پێشووی لقی دوو
12 - لیوا ئازاد خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ
13 نایف فارس باوه‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر

بروا بکه‌ن ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌روارێک و ته‌نیا گه‌نده‌ڵی یه‌ک بواره‌ ئه‌گه‌ر نا هه‌زاران گه‌نده‌ڵی تر له‌م ووڵاته‌دا هه‌یه‌ بۆیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆی به‌ده‌ست بێنێ ده‌توانێ لێژنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێکبهێنێ به‌ مه‌رجێک لێژنه‌که‌ له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌ره‌کان کۆبێته‌وه‌ وداوای زانیاری له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کان بکات نه‌ک له‌ وه‌زیره‌کان چونکه‌ وه‌زیره‌کان له‌به‌ر باری ته‌ندروستی خۆیان زانیاریه‌کان به‌ راست و دروستی ناده‌ن
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانیش له‌هه‌مان گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گڵاون و ئۆتۆمبێلیان بردۆته‌ ماڵه‌وه‌ و یه‌کێک له‌ وه‌زیره‌کان گوایا کاتێ بۆ شۆخی له‌گه‌ل خێزانه‌که‌ی گره‌وه‌ک ده‌که‌ن و خێزانه‌که‌ی له‌م گره‌وه‌ ده‌یباته‌وه‌ بۆیه‌ خێزانه‌که‌ی داوای ئۆتۆمبێلێکی لێ ده‌کات و ئه‌ویش یه‌کێک له‌ ئۆتمبێله‌کانی خۆی پێ ده‌دا و دانه‌یه‌کی نوێ له‌م وه‌نه‌وشانه‌ بۆخۆی ده‌کڕێت . که‌واتا بژی چاکسازی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە