تاڵەبانى تەمەن درێژ بێت بەعسیەكان دەهێنێتەوە سەر حوكم
Sunday, 24/01/2010, 12:00
تاڵەبانى ئەو سەركردە بێ شەرمەیە كە شەرم لە هیچ ناكات و لە پێناوى كورسیەكەى خۆیدا هیچى پێ عەیب نیە , هەتا ئیشى بە ساڵح موتڵەگ نەبوو , ئەو ساڵحە بەعسیەكى پیس و عەیارە بیست و چوار بوو , بەڵام ئێستا تاڵەبانى پشتگیرى ئەكات و ئەڵێ ((موتڵهگ لهلایهنی بهعسیبوونهوه بهڵی بهعسییه، بهڵام بهعسییهكی سهدامیی نییه چونكە بهڵگهی ههیه لهسهر ساڵح موتڵهگ)) تەنانەت تاڵەبانى پێى ناخۆش بوە یاساى ڕیشە كێش كردنى بەعس دەرچوە و ئەڵێ ((من خۆم لهگهڵ ریشهكێشكێكردنی بهعسدا نهبووم، چونكه سهدام خۆی بهعسو پرهنسیپو سهركردهو كادیرهكانی ریشهكێشكرد ئهوانهی كهلهگهڵ خۆی بهشدارییان له ئینقیلابهكهی ساڵی 1968 كرد)) ئەمە باشترین پاكانەیە بۆ ئەو بەعسیانەى بەتەمان بگەڕێنەوە بۆ حوكم , تاڵەبانى بۆیە ئەمەش دەكات بۆ ئەوەى سۆزى بەعسى و سوننەكان بۆ لاى خۆى ڕابكێشێ چۆن بۆ خاترى ئێران و شیعەكان ڕازى بوو پێنج كورسى لە كیس كورد بدات , ئێستاش بۆ سوننە هەمان شت ئەكات , بەعسیەكان پارێزەرێكى وەكو تاڵەبانیان هەبێت ئیتر چیان ئەوێت , ماوەیەك لەمەو پێشیش بە تاوانبار كردنى كاك نەوشیروان بە هێنانى سوپاى ئێران و كیمیا باران كردنى هەڵەبجە پاكانەیەكى ترى بۆ بەعسیەكان و سەرانى تاوانبارى بەعس كرد ,تاڵەبانى ئەوەى بیستوە كە بەعسیەكان ئەمجار ە كورسى باش ئەهێنن ئەیەوێت بۆ مانەوەى خۆى ئەو شەرمەزارییە تۆمار بكات , بۆیە پێى ناخۆش بوە بەعسیەكان ڕیشە كێشكران , هەر بۆیەش ئیمزاى لە سێدارە دانى سەدام و على كیمیاوى نەكرد , وە بوە پەناگایەكى باشیش بۆ پاراستنى ئەو بەعسیانەى كە نەگیرابوون , وەكو وەفیق و نزار خەزرەجى و دەیانى تر , بەعس دڕندە ترین ڕژێمى ناوچەكە بوو, نمونەى زۆر كەمە لە جیهاندا , ماوەى سى و سێ ساڵ بە ملیۆن خەڵكى عێراق بە كوردو عەرەب و توركمانى كوشت , بەس گۆڕە بە كۆمەڵەكان بەسە بۆ ئەوەى نەفرەت لە هەموو بەعسیەكان بكەیت لە خوارەوە تا سەرەوە , بەعسى هەر بەعسى بوو , بەعسى وا هەبوو زۆر لەسەدام دڵسۆز تر بوو , ئەوەى بە سەر كورد هات لە ئەنفال و كیمیاوى و كاول كردنى كوردستان كارى بەعسیەكان بوو , سەدام خۆى نەهات ,ئەوە بكات ئەوە بەعسیەكانى خوار سەدام بوون ئەوەیان ئەكرد , ئەوە دەیان كەسى وەكو ساڵح موتڵەگ بوون ئەوەیان ئەكرد , بە دەگمەن بەعسیەك هەبوو تاوانى نەكردبێت , پەروەردەى ئەوان وابوو , پاكانە كردنى تاڵەبانى بۆ بەعسیەكان بە ناوى ئەوەى ئەمە سەدامیە و ئەوە سەدامى نیە گەورەترین تاوانە بەرامبەر بە م میللەتە , بەرامبەر بە شەهیدان و ئەنفال و قوربانیانى كیمیابارانى هخەڵەبجە و خەڵكى گوندە كاول كراوەكان , ئەوەى سەربازێك یان ڕەفیق حیزبیەك یان جاش و ئەمن و موستەشارێك ئەیان كرد سەدام شتى واى نەدەكرد , بۆ ئەمانە لێیان خۆش ببین , مەسەلە سەدام نەبوو پەروەردەى بەعس وابوو , ساڵح موتڵەگ ئەگەر بەعسى سەدامى نەبوە چۆن ئاوا تێكەڵاوى ماڵى سەدام بوە ,ئێستا موتڵەگ نوێنەرى بەعسە و ئەوانەشى دەنگ بۆئەدەن ئەوانە هەموو تاوانبارانى بەعسن , ئەوەى موتڵەگ لەدوایى ڕوخانى سەدامەوە بە كوردى كرد , هیچى لەوانەى بەعسیە سەدامیەكان كەمتر نیە , بێتەوە سەر حوكم خراپ تر ئەكات , تاڵەبانى بەم قسانەى كە لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەیدا كردى هەستى هەموو عێراقیەكانى بریندار كرد بەتایبەت شیعە و كوردەكان و هەموو ئەوانەى ماڵكاولى دەستى بەعسن , شەرمەزارییەكى گەورەشى بۆ خۆى و حیزبەكەشى تۆمار كرد , یەك بەعسى نیە و نەبوە لە عێراقدا سەدامى نەبوبێت , لە سەر ئەم بنەمایەش تاڵەبانى یەكێتیشى وا لێ كردوە ئێستا سەد ساڵ یەكێتى بوبیت ئەگەر جەلالى نەبیت بە هیچ بۆت حساب دەكرێت , یەكێتى بون نەماوە ئەبێت جەلالى بیت چونكە جەلالى بوون قیمەى بەدڕەوشتى و دزى و گەندەڵى و خیانەتە , ئەمەش پەروەردەى ئەمڕۆى جەلالە , كەواتە سەدام وەجاخى ڕونە و ترسى لە عێراقى دواى سەدام نیە و ڕۆڵە بەعسیەكانى بێ باوك نین و پشت و پەنایان هەیە و لەم عێراقە دیموكراتیەدا كە جەلال بنایەت نەرێتى باوكێكى لە سەدام دڵسۆز تریان هەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست