کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌بدوڵڵا ره‌سول(کۆسره‌ت) چۆن له‌ هه‌یئه‌ی که‌رکوک ئازادکرا

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


پێشمه‌گه‌یه‌کی دێرین عه‌بدولڵه‌ ره‌سول (کۆسره‌ت) له‌ دوای مفاوه‌زاتی سالی 1970 له ته‌یراوه‌ که‌ ئه‌و کات گه‌ره‌کێک بوو له‌ ‌‌گه‌ره‌که‌ گه‌وره‌ کانی شاری هه‌ولێر، وه‌ک ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ناسرا ، که‌ سه‌رپه‌رشتی چه‌ند شانه‌یه‌کی بچوکی رێکخستنه‌کانی پارتی ده‌کردو جار جاره‌ش‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندی له‌و براده‌رانه‌ی لێی نزیکبوون ده‌گوترا که‌ له‌خه‌ته‌ نهێنیه‌که‌ی پارتی ‌[پاراستن]کارده‌کات ، بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی پارتی بوون یان باشتر وایه‌ بلێین حزبی بوون له‌ که‌سایه‌تی ئه‌و دڵنیانه‌بوون که‌ هه‌موو قسه‌یه‌ک یان بیرورایه‌کی خۆیان به‌ ئازادانه‌ له‌ لای ئه‌و زاته‌ باسبکه‌ن، به‌ تایبه‌تی ڕاو بۆچونێک ئه‌گه‌ر تۆزقالێک دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و کاتی پارتی ‌بوایه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێپرسیاوانی ئه‌و کاتی پارتی له‌ گه‌ل چه‌ند که‌سێکیتری باوه‌ڕپێکراوی خۆیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وولاتیان کرد به‌ نیازی خوێندن ،ئه‌گه‌ر هیچ شتێکیتری له‌ دواوه‌ نه‌بوبێ.

له‌ 11/ئازاری/ 1974و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ری نێوان بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستانی ئه‌و کات له‌ لایه‌کو رژێمی به‌عسی عیراقی ‌ له‌ لایه‌کی تر، ڕۆیشتنه‌‌ ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کۆردستان بۆ ناو ڕیزه‌ شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌کان،(عه‌بولله‌ ره‌سول]یش یه‌کێک بوو وه‌ک ئه‌و خه‌لکانه‌ی ڕوویان له‌ شاخکردوو بووه‌ پێشمه‌رگه‌ پاشان وه‌ک کارمه‌ندێک له‌ ئه‌مانه‌تی زراعه‌ی شۆرش دامه‌زرا.
دوای نسکۆی بزوتنه‌وه‌که‌ی گه‌لی کوردستان که‌ به‌ په‌یمانێکی نێوان شای ئێران وسه‌دام حوسێن ،له‌ سه‌ر ده‌ستی هه‌واری بۆمدێن له‌ باربردرا وه‌ جاڕی کۆتایی هاتنی بزوتنه‌وه‌‌که‌ش له‌ لایه‌ن خودی بارزانی ڕاگه‌یه‌نرا. پێشمه‌رگه‌وجه‌ماوه‌ری کورد هه‌ندێکیان به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ئیران رۆیشتن وئه‌وانیتریش که‌ مابونه‌وه‌ به‌ره‌و شاره‌کانی کوردستان گه‌رانه‌وه‌و ته‌سلیم به ‌رژێم بونه‌وه‌،(عه‌بدولله‌ ره‌سول) یش یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی هه‌ر زوو گه‌رایه‌وه‌ هه‌ولێڕو ته‌سلیم به‌ رژێم بوه‌وه‌، پاشان له‌ سایلۆی هه‌ولێر به‌ فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرا.

له‌سه‌ره‌تای سالی 1977 له‌رێگای خوالێخۆشبوان شه‌هید عه‌بدولره‌زاق وشه‌هید مه‌ولود هه‌مزه‌ ، عه‌بدولله‌ ڕه‌سول له ‌گه‌ل محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ی ‌زاوای په‌یوه‌ندیان به‌ رێکخستنه‌کانی[کۆمه‌له‌ی م.ل] ئه‌وکاتی کرد. له‌رۆژی13/ 5 /1977 له‌ کاتی ئاشکرا بوونی رێکخستن له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن دامو ده‌زگای ئه‌من به‌ هاوکاری زۆله‌ کورده‌کان، عه‌بدولله‌ ره‌سول له‌ گه‌ل[ 56 ] که‌سی تر گیران که‌هه‌مویان سه‌ر به‌ رێکخستنه‌کانی (کۆمه‌له‌یڕه‌نجده‌رانی کوردستان ) بوون و زۆربه‌یان خه‌لکی ناوشاری هه‌ولێڕ و ده‌وروبه‌ر بوون ،جگه‌ له‌ رێکخستنه‌کانی شارۆچکه‌ی مه‌خمور نه‌بێت ، ده‌نا رێکخستنه‌کانی شارۆچکه‌ی شه‌قلاوه‌، ره‌واندوز، کۆیه‌ و ته‌قته‌ق ، به‌ ناو شا ری(هه‌ولێر) یشه‌وه‌ زۆرینه‌‌ی هه‌ره‌ زۆری کادرو ئه‌ندامانی (کۆمه‌له‌) ده‌ستگیر کران، له‌ماوه‌ی دوومانگو چه‌ند رۆژێک هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی گیرابوون دادگایی کران، به‌ بڕیاری دادگا دوو له‌و گیراوانه‌ شه‌هید مه‌ولودهه‌مزه ‌و شه‌هید محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ که‌ هه‌ردوکیان خزمی نزیکی عه‌بدولله‌ ره‌سول بوون ‌حوکمی ئیعدامیان به‌ سه‌ر سپێندرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوه‌ی ته‌عزیبدانه‌کان هێنده‌ دڕندانه‌ بوون که‌ به‌رگه‌ گرتن هه‌روا ئاسان نه‌بوو، تا کار گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شت له‌ سه‌ر خۆیانو هه‌ردوو شه‌هیدی جوانه‌ مه‌رگ قادرحکمه‌ت ڕه‌واندزی وعه‌بدولقادرعه‌لی که‌ هه‌ردوکیان له‌ ئاماده‌یی پیشه‌سازی هه‌ولێر خوێندکار بوون ،به‌ عه‌بدولله‌ ره‌سول) یشه‌‌وه‌ بدرکێنن، پاشان شه‌هیدان مه‌ولود هه‌مزه‌،محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌، قادر حکمه‌ت ڕه‌واندزی،عه‌بدولقادرعه‌لی له‌ سێداره‌ دران ،(عه‌بدولله‌ ره‌سول) یش‌ له‌ هه‌یئه‌ی که‌رکوک به‌بێ دادگایی کردن ئازاد کرا .

ته‌نیا شه‌هید (عوسمانه‌گچکه‌) نه‌بێت ، که‌ ئه‌و کات کرێکاری کارگه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ولێر بوو له‌ ژێرئه‌شکه‌نجه‌و کێبله‌کانی پیاوانی رژێم گیانی مه‌ردایه‌تی به‌خشی به‌بێ ئه‌وه‌ی ‌ ئیعتراف له‌ سه‌رخۆی وهاورێیه‌ گیراوه‌کانی بکات.
به‌ بڕیاریکی‌ دادگای ئه‌و کاتی ڕژێم جگه‌ له‌وشه‌ش که‌سه‌ی که‌له‌ خواره‌وه‌ ناویان دێنین، ئه‌وانی ترگشتیان به‌ 20 و10 و5 ساڵ حوکمی به‌ندکردنیان بۆ بڕایه‌وه‌ .
له‌وانه‌ خوالێخۆشبوو ئه‌بوبکربه‌رزنجی(شێخ فواد)به‌20 ساڵ حوکمدرا،نه‌وزاد کاکه‌ره‌ش و نه‌وشیرسالح و پیرداودحه‌مه‌د و محه‌مه‌دعوسمان(کاکه‌حه‌مه‌) هه‌ریه‌که‌یان به‌ 10 ساڵ حوکمی دادگایان به‌ سه‌ر سپێندرا، جگه‌ له‌شه‌هید جه‌میل ره‌نجبه‌روهه‌ندێک له‌هاورێ گیراوه‌کانی تریان که‌هه‌ریه‌که‌یان به‌5 سالومانگێک به‌ندکردن حوکمدران.
له‌گه‌ل رێزوخۆشه‌ویستیم بۆئه‌و تێکۆشه‌ره‌ گیراوانه‌ی تر که‌ نه‌ده‌کرا ناوی هه‌رهه‌مویان له‌ونوسینه‌ کورته‌ بێنم بۆیه‌ داوای لێبوردن له ‌هه‌مویان ده‌که‌م .
ئه‌م6 شه‌ش که‌سه‌ش دوای کۆتایی هاتنی دادگایه‌که‌ هه‌ریه‌که‌ی به‌بریارێک ئازادکران .

1- محه‌مه‌دشێخ محه‌مه‌د خه‌لکی شارۆچکه‌ی شه‌قلاوه‌بوو باوکی چایچی مالی عوسمان به‌گ بوو، هه ر به‌ هه‌ولی عوسمان به‌گیش‌ ئازادکرا .
2- رۆسته‌م ناوێک به‌داخه‌وه‌ که‌ناوی باوکیم له‌ یاد نه‌ماوه‌،‌ خزمێکی نزیکی سه‌ره‌ک جاش حاجی محه‌مه‌د ره‌واندوزی بوو هه‌رله‌ رێگای ئه‌وسه‌رۆک جاشه‌ ‌ ئازادکرا .
3-عومه‌رحه‌مه‌د وسو خه‌لکی شارۆچکه‌ی مه‌سیف سه‌لاح ددین که‌له سیاحه‌ی ‌سه‌ری ره‌ش فه‌رمانبه‌ربوو،ئه‌وێ کاتێ یه‌که م ‌پیاووگۆێرایه‌لی مسته‌فا سه‌ رسپی ی عه‌میلی راسته‌خۆی (قه‌سری جمهوری)بوو،له‌ مفاوه‌زاتی نیوان رژێم و ینک له‌ ساڵی 1983ناوبراو له‌ترسی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ رۆیشته‌ به‌غداو تاوه‌کو ئێستاش نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ ، جار به‌ جار که‌ عه‌بدولله‌ ڕه‌سول ده‌چێته‌ به‌غدا له‌ گه‌ل ناوبراو یه‌کتر ده‌بینن ویادگارییه‌کان بۆ یه‌کتر باس ده‌که‌ن.
4 به‌رێزان قاسم عه‌زیزو ته‌لعه‌ت خدر به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و کاتی ناو سجن و پاش ئازادبونیشیان ‌ئیعترافیان له‌ سه‌رخۆیانو ‌ له‌سه‌ر که‌س نه‌کردبوو بۆیه‌ له‌ دادگا بریاری ئازادکردنیان درا و ئازادکران .
5-عه‌بدولله‌اره‌سول که مه‌ولود هه‌مزه ‌و محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ هه‌ردووکیان ئیعترافیان له‌ سه‌رخۆیانو له‌سه‌ر ئه‌ویشکردبوو به‌ بێ بڕیاری دادگا له‌ هه‌یئه‌ی که‌رکوک به‌ردراو به‌ لاده‌ سپییه‌که‌ی مامی (ڕه‌حمان موختار) بردرایه‌وه‌ ماله‌که‌ی.

پاش به‌ربوونی عه‌بدولله‌ ره‌سول له‌ لایه‌ن داموده‌زگای ڕژێم ، مقۆ مقۆیه‌کی زۆر له‌ ناوکادرو ئه‌ندامانی ئه‌وکاتی رێخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ی شاری هه‌ولێروده‌وروبه‌ر دروستبوو ، گومانێکی زۆر له‌وه‌ ده‌کرا که‌ عه‌بدولله‌ ره‌سول ژێراوژێر له‌گه‌ل داموده‌زگاکانی ئه‌منومخابه‌راتی رژێم ده‌ستی تێکه‌لاوکردبێ ، دواتر ئاشکرابوو که‌ له‌به‌رامبه‌ر دوو هه‌ڤالی گیراوی خۆی له‌ژوورێکی دائیره‌ی هه‌یئه‌ی که‌رکووک به‌ ئاماده‌بوونی ره‌حمان موختاری مامی، له‌و ژووره‌ ئه‌فسه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ی ئه‌من له‌ هه‌یئه‌ی که‌رکوک به‌و دوو‌ گیراوه‌ ده‌ڵێت،(ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش رازی بن له‌گه‌ل ئێمه‌ کار بکه‌ن وه‌کو(کاکه‌ عه‌بدوڵڵه‌ به‌بێ دادگا له‌سه‌ر شه‌ره‌فی کاکه‌ ڕه‌حمان به‌رتانده‌ده‌ین) ئه‌م دووانه‌ که‌‌ پێشتریش هیچیان نه در‌کاندبوو، جوامێرانه‌ داوای ئه‌فسه‌ره‌که‌ ڕه‌ده‌که‌نه‌وه‌‌‌ ،پاشان به‌ بڕیاری دادگا ئازادکران.

گۆته‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌بوو ئه‌ویش زیاتر له‌لایه‌ن خودی عه‌بدولله‌اره‌سول پاش ئازادبوونی ده‌گوترا ، گوایه‌ به‌رێزیان له‌رێگای ره‌حمان موختاری مامی موناجاتی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ بۆکراوه‌ وپاشان به‌ردراوه‌، ره‌حمان موختار پیاوێکی ئه‌لقه‌ له‌ گوێوزێده‌ دڵسوزی داموده‌زگای رژێم و موختاری گه‌ره‌کی سێتاقان وسه‌یداوه‌ بوو پاشان به‌ ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ تۆله‌ی سه‌دان کاریناپاکانه‌ی له‌ هه‌ولێرکوژرا و یه‌خه‌ ی له‌ یه‌خه‌ی هه‌ژارانی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که‌ کورد په‌روه‌ره‌ بۆوه‌ ‌. ئه‌و شکو گومانه‌ ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ له‌ ناو ڕیزه‌کانی هاوڕێیانی کۆمه‌له‌ زیاتر ده‌چه‌سپی و ته‌شه‌نه‌ی ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه‌ی که‌ به‌ر شالاوی گیران نه‌که‌وتبون گه‌یشتنه‌ ئه‌و ڕایه‌ی که‌ خۆیان له‌ دیده‌ن و دانیشتن و هاتو چۆ کردنی عه‌بدولله‌ ره‌سول بپارێزن ،چونکه‌ وا پێشبینی ده‌کرا که‌ به‌ پلان له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ ئازاد کرابێ،

ئه‌مه‌‌ جگه‌ له‌ وه‌ی گه‌لێجار کادرێکی کۆنی کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له‌ زۆربه‌ی دانیشتن و بۆنه‌کاندا پێشئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بچێته‌ ڕێزی پێشمه‌رگایه‌تی و له‌ رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیش له‌ دۆلی بالیسان به‌ کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ده‌گوت پیاوی چاک بن و برواتان هه‌بێ عه‌بدولله‌ ره‌سول به‌ کرێ گیراوو پیاوی رژێمه‌ و ئێستاش کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و رژێم ده‌کات ، دیاره‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای چه‌ند زانیاریه‌ک ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لا دروست ببوو بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد ، ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌شی له‌وه‌وه‌ هاتبوو که‌ له‌ سالی 1981شه‌هیدان که‌ریم ره‌سول و ته‌ها فه‌قێ یوسف و ئیسماعیل فه‌قێ حه‌سه‌ن ، له‌ لایه‌ن پیاوانی ئه منی هه‌ولێر ده‌گیرێن و پاشان له‌ سێده‌را ده‌درێن، پێش له‌ سێداره‌ دانیان شه‌هید که‌ریم ره‌سول یه‌کێک له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی ده‌بینێ و پێی ده‌لێت (خالید) ناوێک که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ (عه‌بدولله‌ ره‌سول) وه‌ هه‌یه‌ ئیمه‌ی به‌ گرتن داوه‌ ، بۆیه‌ له‌ مفا وه‌زاتی 1983 ئه‌م خالید ناوه‌ له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی ینک له‌ هه‌ولێر کوژرایه‌وه‌، پاش کوژرانی ناوبراو نێوان ئه‌م کادیره‌ له‌ گه‌ل عه‌بدولله‌ ره‌سول تێکده‌چێت ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خالید براده‌رێکی نزیکی عه‌بدولله‌ ره‌سول بوو ،له‌ لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ڵێنی پاراستنی ڕوحی پێدرابوو.
پاشان عه‌بدولله‌ ڕه‌سول تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ ژێر چاودێری مایه‌وه‌ تا رۆژێکیان یه‌کێک له‌و هاورێیانه‌ی رێکخستن له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئاگاداریکردین که عه‌بدولله‌ ره‌سول له‌ رێگای هاورێ حاجی مه‌مۆ که‌ ئه‌و کاتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ناوخۆ بوو په‌یوه‌ندی به‌ کۆمه‌له کردۆته‌وه‌و ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بێت و نایه‌‌وێت له‌ خۆی زیاتر که‌سێکیتر بناسێ ، پاشان بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ بریارێک له‌ سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌له‌ی ئه‌و کات ده‌رچوبوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ گیراوه‌ به‌ردراوه‌کان بکه‌نه‌وه‌ .

ئه‌م وه‌زعه‌ تا سه‌ره‌تای هه‌شتاکان ودوای هه‌لگیرسانی شه‌ڕی ‌هه‌شت ساله‌ی ئیراق و ئیران ڕێخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ که‌م که‌مه‌ ده‌هاته‌وه‌ سه‌ر باری جارانی وه‌ هه‌ندێک گۆڕانکاری به‌ په‌له‌ش له‌ ناو ڕێخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ له‌ شاری هه‌ولێر ڕویدا له‌وانه‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڕێ حاجی مه‌مۆ و شه‌هید عه‌بدولا ڕه‌شید بۆ ناو ڕێزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و گیرانی ته‌ها فه‌قێ یوسف و که‌ریم ره‌سول و هاوڕێیه‌کانی ، وه‌ هاتو چۆ و هاموشۆ کردنی به‌رده‌وامی عه‌بدولله‌ ره‌سول بۆ ناوه‌ندی کۆمه‌له‌ی ئه‌وکاتی ، ئه‌م هۆیانه‌ بونه‌ فرسه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای ڕێکخستنه‌کانی شار بکه‌وێته‌ سه‌ر پشت و جله‌وی ڕێکخستنی شاری هه‌ولێری بکه‌وێته‌ ده‌ست ، هه‌ر له‌و سات و کاته‌ دابوو که‌ زۆربه‌ی لایه‌نگرو ئه‌ندامانی رێکخستنی کۆمه‌له‌ که‌ پێشتر له‌ سه‌ر شێوه‌ی خه‌ت و ختوت ڕێکخرابون ئه‌م جۆره‌ رێکخستنه‌ شێوه‌یه‌کی تر به‌ خۆیه‌وه‌ بگرێت ئه‌ویش ، شانه‌ - شانه‌ سه‌ره‌کی پۆل که‌رت رێکخراو ، دیاره‌ عه‌بدولله‌ ره‌سول ئه‌وێ کاتێ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌ندێ بۆچونی تایبه‌ت به‌ گیروگرفته‌کانی ئه‌و ده‌می ناو ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ و ئاشه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار،به‌ پشتیوانی کردن له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی کۆمه‌له‌ عه‌بدولله‌ ڕه‌سول کرایه‌ لێپرسراوی رێکخراوی شار و ‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که‌ بوون
1- شه‌هید عه‌بدولره‌زاق ،2- مامۆستا رێبوار ، 3- شێخ عه‌لی ،4- عه‌بدولا تۆفیق،5- به‌کره‌ سور ،6- مامۆستا خدر .

14-07-2009
[email protected]
هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە