کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌ یه‌کێتی ناوی خۆی گۆڕی

Wednesday, 20/05/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی ئێواره‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال،که‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێزیان له‌ به‌غداده‌وه‌ ته‌شریفی هێنایه‌وه‌ بۆ سلێمانی،کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتومان ئه‌نجامدا.له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌نگاوێکی زۆر پۆزه‌تیڤمان نا،بڕیارماندا هه‌موو ئه‌و خیانه‌تکارانه‌ی که‌ دژی گه‌نده‌ڵین،وه‌ لێمان بوون به‌ مۆته‌که‌و‌
وازمان لێناهێنن شه‌وه‌ سوره‌کانمان جوانتر بڕازێنینه‌وه ڕه‌وانه‌یان بکه‌ین بۆ گرده‌که.ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان، که‌ زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌تکارانه‌ و دڵنیامان کردنه‌وه،که‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ درووست ده‌که‌ین ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و به‌دوا گه‌نده‌ڵی له‌ ناوبه‌رن.کێشه‌مان نییه‌ با ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ درووست ببێت خۆ ئێمه‌ خۆمان گیرفانمان ئه‌ونه‌ پڕ بووه‌ لێی ده‌ڕژێت،موڵکه‌کانیشمان به‌ ناوی خه‌ڵکی تره‌وه‌یه.ده‌ردی کاکه‌ حه‌مه‌ ووتی خۆمن خۆم ده‌ستم وه‌شاند ئیتر با فره‌ ژنی قه‌ده‌غه‌ بکرێت.له‌به‌شێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا‌ ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م خیانه‌تکرانه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی خۆیان هه‌ر سوربوون و له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بوون و هه‌موویان جێیان هێشتین و که‌سمان له‌گه‌ڵدا نه‌ما،ئه‌وا ئێمه‌ش ئه‌و دوو سێ که‌سه‌ی که‌ ده‌مێنینه‌وه‌ بارگه‌و بنه‌مان هه‌ڵده‌گرین و به‌خشکه‌یی خۆمان ده‌که‌ین به‌ناو پارتیدا.خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌رگیز قبوڵناکه‌ین ناوه‌که‌مان وون بێت و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌مان به‌ فیڕۆ بچێت،بۆیه‌ داوا له‌ براده‌رانی پارتی ده‌که‌ین که‌ ڕازی بن هه‌ردوولامان له‌ژێر ناوی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان،درێژه‌ به‌خه‌باتی خۆمان بده‌ین و ڕووبه‌ڕووی خیانه‌تکاران بوه‌ستینه‌وه.ووته‌بێژه‌که‌ کۆتایی به‌ قسه‌کانی هێنا به‌یارمه‌تیت ڕێگه‌ی من بده‌ با منیش قسه‌ی خۆم بکه‌م
ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی(یه‌کێتی-خه‌تی گشتی)ئه‌وانه‌ی که‌ تا ئێستا نه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای عاتیفه‌ له‌ ناو یه‌کێتیدا ده‌مێننه‌وه، من هیچتان پێناڵێم خۆتان حکوم بده‌ن له‌سه‌ر
قسه‌کانی ئه‌و ووته‌ بێژه،‌ ئه‌وه دوارۆژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ که‌ ده‌بێته‌ یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان.هێنده‌ ده‌ڵێم خۆتان ئازادن چ بڕیارێکی ده‌ده‌ن.‌ ‌‌‌‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە