کۆنی فریدکسۆن لەسەر ناسینی ئەنفال بەجینۆساید چٶن پارتی ویەکێتی شەرمەزار کرد!
Tuesday, 27/11/2012, 12:00
بۆ میدیاکانی پارتی و یەکێتی ، دۆسیەکە تەواو خۆتان مەکەنە گالتەجار
دوینی میدیاکانی یەکێتی لەزمان حالەکەیەوە پیوکەی میدیاوە بۆ مالپەرە سیبەرەکانی لەخەندان و ناوەخۆ ...دوای تێپەرینی ٦ رۆژ بەسەر سەردانێ لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان وەک هەوالێکی گرنگ دەستیان بەچەواشە ی خەلک بەهەندێ زانیاری هەلە، لەسەر مەسەلەی ئەنفال ناسین بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوید کرد
ئەوەی سەیرە لەبری ئەوەی سەرۆکی لیژنەکە . یەکیتیە قسە بکات ، پەرلەمانتارێکی شوعی قسە بەئارەزوی دەسەلات دەکات ، کە ئەوەندەی سەیرم کردبێ ، ئەو بەردەوام لە ناوازی دەسەلات نزیکە و دەخوینی نەوەک هەژاران و خەلکی رەخنەگری دەسەلات ! یان بۆ بوێڕ نیە بەخەڵک بلێ لەسەردانەکەیان . پارتە سویدیەکان رەخنەی چیان لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان لێ گرتن! یان یەکێ پەرلەمانتار بێ و سەردانی پەرلەمانێک کات تۆ بلێێ جیاوازی لەنیوان (گروپ و پارت) نەکات کاتێ دەلێ گروپی سۆسیال دیموکرات و چەپ و پارتی ژینگەدا! ئەمانە لەکوردستان بجوکن چونکە ولاتەکە پرە لەتاوان و هەلە ... بەلام لەراستیدا شەرمەزاریە ، دەبێ پەرلەمانتار تیبگات ئەو ئەرکێکی ئەخلاقی و باوەری پارتەکەی لەسەرشانە ،، نەوەک خۆدەرخستن لەمیدیا و جاوەرێی خانەنشین کردن بەموچەیەکی زۆر کەبۆتە سیمای زۆرینەی پەرلەمانتارانی کوردستان.
هاوکات جگە لەوەی یەکێتی و پارتی لەوپرۆسە درێژ خایەنەی خەبات بۆ مەسەلەی ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید کە ٦ سال ٨ مانگی تەواوی خایاند (٢٠٠٦/٠٣/١٣ ...... بۆ ٢٠١٢/١١/١٥)، شەونخونی و ئازارێکی زۆرمان لەگەل دەیان ئەندام و دۆستی کوردۆساید بینی، ئەو دەسەلاتە لەهەموو ناخۆشی و تالیەکان بٶرۆژێک دەستێکی لەگەل نەگرتین ، بەپێجەوانەوە جگە لەوەی ئابلۆقەی ئابوری و راگەیاندن و سیاسی خستبوینە سەر هاوکات رۆژانە بەداکۆکیەکانی لەگەورە جەلادانی ئەنفال و دالدەدانیان ، برینە پڕ لەبن نەهاتوەکانی لێ زیاتر دەکردین
خالێکی گرنگ دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم لەدوای ئەو بریارە دەسەلات وەهەندی نوسەر و چالاکوان هەول دەدەن هەرزەکارانە و بەزۆرەملێ خۆیان بخەنەناو ئەم دەستکەوتە نەتەوەیە . بۆیە پێیان دەلێم ، تازە پرۆسەکە تەواو (دۆل درا و تەقەی برا) ئەوەی دەیکەن گالتەکردنە بە خۆتان ، هەرکەس و لایەنەی چی کردبێ ، بەپێی بەلگە و فاکت ، لەدوا دەرەنجام دەچیتە ناو لاپەرەی مێژوو، بۆیە باخاوەنی ئیمپراتۆریەتی راگەیاندن بن ، یان لەدێرێکدا وتەیەک دەربێنن گالتە بەخۆتان مەکەن. ئێمەش کەلەناو پرۆسەکە بوین ، ناتوانین فێل ، چەواشە، ئارەزو یان بەقین، بروانامەی رۆل لەم بوارەدا دابەش بکەین .ئەگەر فاکت و زانیاریی حاشاهەلنەگرمان لەبەردەست نەبێ، بەتایبەتی قسە و هات و هاوار، لەسەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا فلسێکی سوتا ناکات.
گەرچی لێکۆلینەوەی ورد لەبارەی ئەوەی ئایا کێ یەکەم لایەن و کەسایەتی بووکاری لەسەر بەجینۆساید ناسینی ئەنفال کردوە کردوە ، بەلام وەک خەباتی ناو پەرلەمانیکی ئەورپی ، ئەوەندەی بەدواچونم کردبێ ، سوێد یەکەم ولات بووە ، بەتایبەتی بەبەبدەستهێنانی سەرکەوتن کە هەر لەسەرەتاوە دیارکەوتن ، بۆیە ئەم کارەی ئەمرۆ واەدست هات ، پرۆسەیەکی ٦ سال و ٨ مانگییە کەدەیان کەسی خۆنەویستی کوردۆساید بەپلەی جیا جیا هەزاران شەو ورۆژ لەسەر یەک نا تاخەونەکەیان کردە راست
لێره دەمەوێ خالێکی گرنگی تر هەیە ئاماژە پێ بکەم ،یادکردنەوەی ئەنفال لەهەندەران و ناوخۆ یەکسان نیە بەخەبات بۆ جینۆساید ناسین ئەمە دوو باسی لەیەک جیایە .......
ئەوبەلەگانەی لەبەرەدستمە کەلەم لینکانەی خوارەوە بەشێکی بلاو دەکەمەوە بۆیەکەم جار کۆمیتەی سویدی کوردۆساید لە ١٣/٠٣/٢٠٠٦ بەیانامەیەکی بەزمانی سویدی ئاراستەی هەموو پارتەکانی ناوپەرلەمان و سەرۆکی حکوتی سوید کردۆتەوە کەلەدوا دەرەنجامدا تەنیا لارش ئۆهلی قسەی لەسەر داخوازیەکان کردوە وە بەناوی سەرۆک وەزیرانی سویدەوە (یۆران پێرشۆن) وەلام دراوینەتەوە ، بەلام هیج لایەک دانیان پێ نەناوە.
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed15.pdfهاوکات لە ١٨/٠٥/٢٠٠٦ بەفەرمی لەلایەن گروپ نێتی پەرلەمانی سوید پێشوازی کراین و یەکێک لەداخوازیەکانمان مەسەلەی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید بووە لێیان .
http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/5-2006/20-5/rekxrawi.pdfبەلام لە ٢٢ ی ئۆکتۆبەر بەفەرمی دەستمان بەکەمپینی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید کرد بەتایبەتی لەناو پەرلەمان، کەدوای واژوکردنی دەیان پەرلەمانتار لەبەرواری ٢٠٠٧/٠٥/٠٧ بۆیەکەم جار کۆنفرانسێکمان لە پەرلەمانی سوێدی لەسەر ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید ساز کرد:
http://www.dengekan.com/doc/2006/10/chak23.pdf لە کۆنفرانسەکە بریاردرا لەپایزدا ا ئەم داوایە بخریتە بەردەم پەرلەمانتاران ،دواتر بەناوی ٥ پەرلەمانتاری پارتی جیای سوید واژوو کرا بەلام بەداخەوە هەرلەسەرەتاوە لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رەت کرایەوە.
ئێمە بەردەوام بوین لەکارو چالاکی ، ئەوەبوو بەهەولی پارتی چەپ، وەک داخوازی لەلیژنەی دەرەوە بۆ جارێکی تر تێەری بەلام لەکاتی دەنگدان ٢٠١٠/١١/٠٣ تەنیا پەرلەمانتارانی ژینگە و چەپ لەگەل پەرلەمانتار ی پارتی گەل گولان ئاڤچی ، کەکچیکی کوردی باکور بوو دەنگیان لەسەردا ، بەلا م توانرا ئەو دێرەمیژویە (لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان ریز دەگرێ لەبریاری دادگای عێراق لە ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید) لەپەرلەمانی سویدی تۆمار بکرێ .بەمەش بوە یەکەم ولات کەدان پیانانێکی ناراستەوخۆی پیا بنێ کەدەبی لیرەدا ئەوەبلین پەرلەمانی کەنەدا وەک تاوانی جینۆساید دانیان بەتاوانی هەلەبجە نەناوە ،بەلکو وەک تاوانی جەنگ ئاماژەیان پێ کردوە وەلێ ئەویش دەستکەوتێکی گرنگە:
سەرباری کارککردنی بەردەوام لەدیدار و سسیمنارو پەیوەندی بەردەوام بەئمێل و تەلەفۆن و پڕۆژە دان بەپارتەکان، بەلام هە ر زوو سیمنارێکمان لە ٢٨/٠٣/٢٠١٠ بۆ ٦ پارتی سویدی رێکخستەوە ، کەهەمویان لەبەرچاوی دەیان کورد وتیان بەڵی ئەنفال جینۆسایدە بەلام بەشیکیان لەگەل ئەوەبوون ئەمە کاری دادگا و لێکۆلەرەوەکانە نەوەک پەرلەمانتار ان
لەسەر پێشنیازی ئیمە لەبەرواری ٢٠١٢/٠٦/٠٧ لەگەل ئامینە کاکە باوە (چەپ) و ئەنیکا لیلەمیتس لەپارتی(ژینگە) سیمنارێکمان لەسەرژنانی ئەنفال سازکرد کەئامانج لێی سێ بارە ئاسا هەنگاونانەوەی پراکتیکی بوو لە ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید بوو ، لەو سیمنارەدا ئەنیکا لیلە میتس پەیمانی دا کەئەمە بخەنە بەردەم پەرلەمان کەدەبێ بلیم پارتی ژینگە لەتەک پارتی چەپ بەردەوام داکۆکیکەرێکی سەرسەختی ئەو مەسەلەیە بوون وەئیمە هەنگاوەکانمان لەریگای ئەوانەوە بوو ، وەدەێ بۆ مێژوو بلێم پارتی ژینگە پێشوتریش سەردانی کوردستانیان کردبوو لەمیدیاکان وتیان دۆسیەکە دەجولێنینەوە بۆیە لە ٣/١٠ پێهچ پەرلەمانتاری پارتی ژینگە بەلام ئاگاداریشن ئێمە دوو سالە خەریکی چ بەرنامەیەکی بەرفراوان بوین لەم بارەوە:
(جەبار ئەمین، بۆدیل سیبلۆس، ئانیکا لیلەمیتس، ڤالتەر مود، لۆتتا هێدستروم).... بەهاریکاری ئەوان و رەوەندی کوردی دەستمان بەکەمپینی فشار خستنە سەر هەموو پارتەکان لەم ماوەیەدا کرد سەرەنجام بەخۆشحالیەوە لە ٨ی نۆڤێمبەر دانیشتنی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی لەەر کرا و دواتر لە ١٥ی مانگ توانرا کۆکبن لەسەر شیوە دارشتنێک کەبەرونی نوسراوە ئەنفال جینۆسایدە ئەمانە کورتەیەک لەنوسینی پەلەی کۆنفرانس و هەولەکانە ، لەتەک دەیان دیدار و تەلەفۆن هاوکات کارو چالاکی بۆ ئەنفال کەکاریگەری هەبوو لەسەر اسانندی کەیسەکە
بۆیە ئەو چەند سەرە قەلەمە پەلەی نوسیومە کەبەهەزاران بەلگەی وێنە و ئمێل لەبەردەستمە ، ئایا تازە کێ دەتوانێ ئەو مێژوە رەش بکاتەویان بەئارەزوی خۆی ، مێژویەکی تر دروست بکات و بڵی منیش لەگەل و رۆلم هەبووە ........ وەک دەبیرنرێ ئەمە کاری کۆرو سیمنار و کۆنفرانس و بابەتێک نیە، وەئەم میژوە بەهەلای راگەیاندن بەزۆرەملی ناسینی دەسەلات لەپشتیتی نانوسرێتەوە.
بۆیە میدیاکانی یەکێتی وپارتی دەلێم بێدەنگبن لەوەی هەر رۆژەی شەرمەزاریەکتان بەخەلک بگەیەنم کەچۆن ئێمە لەکۆی خەبات بۆ ئەنفال ٨٠٠٠ دۆلارمان خەرجی بوو وەبۆناساندنەکە تەنیا ١٠٠٠ دۆلار لەگەل شەونخونیو گیرفانە بەتالەکان و بەرگەی دەیان کێشەو ناو ناتورە بوو. لەکۆتایش ناتوام ئاماژە بەو بەلگە و دانپیانانەی دۆستەکەی یەکیتی کۆنی فریدکسۆن (بەرپرسی دۆسیەی کورد لەسۆسیال دیموکرات) نەکەم کەلەکۆنفرانسی ٢٠٠٧ بەئاشکرالەبەرچاوی ١٥٠ کەس وتی دەیان سالە لەگەل پارتی ویەکیتی دۆستین تائیستا داوامان لینەکراوە ئەنفال بەجینۆساید بناسیننن ئەوە یەکەم جارە ئیوە داوا دەکەن.
http://www.dengekan.com/doc/2007/5/chak_sued9.pdf بەسەدان هەوال و چالاکی و وێنە لەم مالپەرەی خوارەوەدا هەیە بەلام بەداخەوە لەکاتی نوسینی ئەم بابەتە کێشەیەکی تەکنیکی هەیە ناکرێتەوە .
http://www.kurdocide.com بابەتێکی بەلگەیی لەم بارەوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=30d66fe5
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست