کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوشتنى پاسه‌وانه‌ تايبه‌ته‌كه‌ى تالَه‌بانى و ده‌ريايه‌ك گومان

Thursday, 21/11/2013, 12:00

9402 بینراوە


سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مرِۆ عه‌قيد سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌شيد،به‌رپرسى يه‌كه‌مى پاسه‌وانه‌كانى تالَه‌بانى له‌رووداوێكى ته‌م ومژاويداو له‌مالَه‌كه‌ى خۆيدا كوژرا،كوشتنى ئه‌و كه‌سه‌ له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا قسه‌وباس زۆر هه‌لَده‌گرێت و،ده‌مانخاته‌ ناو ده‌ريايه‌ك گومانه‌وه‌،كه‌ كێ و بۆچى ئه‌م كاره‌ كراوه‌؟و مه‌به‌ست وئامانج لێى چى بوو؟
لێكۆلَينه‌وه‌ وهه‌والَه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ناوبراو له‌سه‌ر پاره‌ كوژراوه‌ ،گوايه‌ خانويه‌كى هه‌بوه‌و فرۆشتويه‌تى، سێ كه‌سى جلى كوردى پۆش وقه‌مسه‌لَه‌ى ئه‌مريكي له‌به‌ر، ئه‌و كاره‌يان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ بۆخۆى خۆ ده‌ربازكردن و، خۆدانه‌ له‌گێلى و په‌رده‌پۆشكردن و، ديزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانه‌يه‌،ئه‌گه‌ر نا رۆژانه‌ به‌ده‌يان و سه‌دان كه‌س خانو ده‌فرۆشن و،پاره‌ى له‌وه‌ش زياتريان ده‌ست ده‌كه‌وێت، و بازرگانى زۆر گه‌وره‌و سه‌رمايه‌ى چاكيشيان هه‌يه‌،كه‌سيش كارى پێيان نيه‌، ئه‌و رووداوانه‌ زۆر ده‌گه‌مه‌نن.
له‌وه‌ش زياترهه‌مووان ده‌زانين كه‌ كه‌سانى دز و چه‌ته‌، تابلَيى ترسنۆك و بێ غيره‌تن، سلَ له‌ بچوكترين شت ده‌كه‌نه‌وه‌، چ جاى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ بوێرو چاونه‌ترس بن، بچنه‌ سه‌ر كه‌سێك كه‌ چه‌كداربێت و له‌بوارى چه‌ك و شه‌رِو كوشتاردا سه‌دان خول و راهێنانى ديتبێت؟ ئاوا به‌سانايى له‌ناوى به‌رن، سه‌يره‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ كه‌ده‌لَێن بكه‌ره‌كان به‌شێك له‌پاره‌كه‌يان بردوه‌،من تێناگه‌م ئه‌مه‌ چه‌ندى به‌چه‌نده‌؟ باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ دزبون و بۆ پاره‌ چوون ئه‌وتاوانه‌يان ئه‌نجام داوه‌،خێره‌ وا به‌ويژدان بوون و، هه‌موو پاره‌كه‌يان نه‌بردوه‌!!؟
جوداى ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سايه‌تيانه‌ كه‌سانێَكى سانا و ساده‌ و ئاسايى نين ، تا حزب و حكومه‌ت فه‌رامۆشيان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژى و سوكايه‌تي و بێ رێزييه‌ك، بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌، له‌سه‌ر سه‌رگه‌وره‌كه‌ى ده‌كه‌وێت و، ده‌بێته‌ عه‌يبه‌و له‌كه‌ ،بۆ سه‌رشانى ئه‌وان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌كو سندوقى ره‌شى ئه‌و به‌رپرسانه‌ وان، ئاگادارى هه‌موو ئيش و كار وچالاكيه‌كيانن، متمانه‌و باوه‌ِرى ته‌واويان پێكراوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانيش ، ، پاسه‌وانى تايبه‌ت و، چاودێرى مالَيان بۆداده‌نرێت، له‌ولاشه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه‌ نێچيرى نه‌يارانيان، چاودێرى و سيخورِ به‌سه‌ريانه‌وه‌ داده‌نرێت، زۆر به‌وردى و، ديقه‌ت ده‌يانخه‌نه‌ بن چاو ، له‌هه‌موو جموجولَ وكاروكرده‌وه‌يه‌كيان، سه‌روخۆيانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.
گه‌ر هه‌والَه‌كه‌تان خوێندبێته‌وه‌،،ئه‌لَێت ناوبراو له‌ ئه‌لَمانيا(چاودێر و پاسه‌وانى تالَه‌بانى يه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌) به‌سه‌ردان هاتۆته‌وه‌ بۆ كوردستان ،واش برِيار بووه‌،ئه‌مرِۆ به‌يانى بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ هه‌مان شوێن،
جا كوشتنه‌كه‌ى هه‌رچيه‌ك بێت و ،چۆن بێت،ئه‌وا له‌يه‌كێتى نيشتمانى و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانى زياتر ،كه‌سى ديكه‌ ئه‌و كاره‌ى نه‌كردوه‌، ئه‌وان نه‌بێت كه‌س بير له‌شتى واناكاته‌وه‌،له‌به‌ر دوو ئه‌گه‌ر : يه‌كه‌ميان ره‌نگبێت ئه‌و پاسه‌وانه‌ زانيارى وشتى نوێى، له‌سه‌ر چاره‌نووسى تالَه‌بانى دركاندبێت و،به‌ده‌مى خه‌لَك گه‌يشتبێته‌وه‌،يان ترس و گومانى ئه‌وه‌يان لێى هه‌بوه‌ كه‌ نهێنى و، وێنه‌و به‌لَگه‌ى له‌سه‌ر تالَه‌بانى لايه‌،كه‌ بۆ يه‌كێتى و ته‌كه‌توله‌كه‌ى ئه‌ملاى گه‌لێك مه‌ترسيدار وزيان به‌خشه‌، ئه‌گه‌رى دووه‌ميان؛ له‌وانه‌يه‌ ته‌كه‌توله‌كانى ديكه‌ى ناو يه‌كێتى
و نياره‌كانى تالَه‌بانى ، ئه‌و كاره‌يان ئه‌نجام دابێت، وه‌كو مه‌سيج و هه‌رِه‌شه‌و زه‌نگێكى ئاگادار كردنه‌وه‌ بێت ،بۆ سه‌ر تالَه‌بانى وبنه‌مالَه‌كه‌ى،تا ده‌ست به‌ردارى خه‌ونى پاوانكردنى يه‌كێتى بۆ بنه‌مالَه‌ى تالَه‌بانى ببن،له‌ورێگه‌يه‌وه‌، پێيان بلَێن ئێمه‌ش بوونمان هه‌يه‌ و،گه‌ر بمانه‌وێت كارى له‌وه‌ گه‌وره‌تريش ده‌كه‌ين.
ئه‌وا ئيدى يه‌كێتى پێى نايه‌ قۆناغێكى نوێ وه‌ ،ناتوانێت رووبه‌روو،به‌ئاشكرا، له‌هه‌مبه‌ر رۆژگارو پێشهاته‌كان بوه‌ستێته‌وه‌ ، شكست و نوشست قبولَ بكات، خۆى بۆقۆناغى دواى تالَه‌بانى ئاماده‌ بكات و، به‌رگ و ئايدۆلۆژياى نوێ به‌به‌رى خۆيدا بكات، باش لاى مه‌علكومه‌ كه‌ راگه‌ياندنى مه‌رگى تالَه‌بانيش ،راگه‌ياندنى يه‌كجارى و هه‌ميشه‌يى مه‌رگى يه‌كێتى ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌و هۆيه‌ش ئێستا،په‌نا بۆ ئه‌و كارانه‌ ده‌بات و له‌ژێر ناوى بكه‌رى ناديار،له‌رێگه‌ى ترس و تۆقين و نائارامى يه‌وه‌ ده‌خوازێت، دوارۆژه‌كانى ژيانى بگوزه‌رێنێت. هيچ نه‌بێت چه‌ند مانگێكيش به‌و گه‌مه‌ دۆرِاوه‌،درێژه‌ به‌سياسه‌تى پرِ چه‌واشه‌ى بدات و،به‌و هيواى رێگه‌يه‌ بۆ قوتاربوون بدۆزێته‌وه‌،كه‌ئه‌وه‌ش نه‌ك ئه‌سته‌مه‌ ،بگره‌ زۆر زۆرمحالَه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)