بۆ بنەماڵەی کاوە گەرمیانی و رۆژنامەنووسە بە هەڵوێستەکان
Friday, 13/12/2013, 12:00
2426 بینراوە
بەشداری خەمو پەژارەتان دەکەم،لە رۆژی شەهیدبونی کاوە گەرمیانەوە تا نوسینی ئەم بابەتە،سەدان بیرۆکەم بۆ هاتون، چۆن بەشداری خەمی بنەمالەو دۆستانی شەهید کاوە بکەم و دژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی هەلویست نیشان بدەم؟کاتیک بینیم دەسەلاتداران خۆیان وەک بێتاوان نیشان دەدەن و نارەزایی دەردەبرن و ئیدانەی دەکەن،نارەزاییم دەرنەبری و ئیدانەی کارە تیرۆریستیەکەم نەکرد،کاتێک بیستم دەسەلاتداران و پیاوەکانیان بەشداری مەراسیمی ماتەمینی شەهید کاوە دەکەن،لەوەش پەشیمان بومەوە بچمە کەلارو بەشداری تەعزیەی شەهید کاوە بکەم،کاتێک زانیم لە خۆپیشاندانەکانی دژی تیرۆری شەهید کاوەدا،بەرپرسان و ئەندامانی لایەنەکانی دەسەلاتدار و بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی ساختە، بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن،ئتر بەشداری خۆپیشاندانی نارەزایی دەربرینشم نەکرد،کاتێک بینینم راگەیاندنە بە ناو سەربەخۆکانی باشور ناوی بکۆژەکانی شەهید کاوە بە پیت بلاو دەکەنەوە و پاکانەی پەرپرسە تیرۆریستەکانی دەسەلات لە سایت و رۆژنامەکانیاندا بلاودەکەنەوە،ئتر بریارمدا لەسەر شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی وتارێکیش بۆ ئەوە راگەیاندنە سەربەخۆ-ساختانە نەنێرم.
من زیاد لە هەر کەسێکی ترتان پێوەندیەکی رۆحیم لەگەل کاوە گەرمیانی هەبوە، بە بێ ئەوەی بیناسم و بیبینم،ئەویش ئەوەبو ئەگەرچی من خەلکی ناوجەی گەرمیان نیم، بۆ بەرزراگرتنی تێکۆشان و قوربانیەکانی خەلکی ناوچەی گەرمیان لە شۆرشەکانی باشوردا و بۆبەرزراگرتنی قوربانیەکانی ئەنفالی گەرمیان،سالانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ بە ناوی نهێنی کاوە گەرمیانیەوە وتارم دەنوسی و لە سایتی کوردستانپۆست بلاوم دەکردەوە،کاتێک بینیم رۆژنامەنوسێکی راستەقینە هەیە لە ناوچەی گەرمیان بە ناوی کاوە گەرمیانیەوە دەنووسێت، من ناوی خۆمم گۆری و بە ناوی ترەوە وتارم بۆ سایتی کوردستان پۆست نوسی،ئامانجم لە گۆرینی ناوەکە ئەوەبو نەوەک دەسەلات وا تێبگات ئەو وتارانەی من دەیاننوسم کاوە گەرمیانی راسەقینە دەیاننوسیت و ئازاری بدەن.دواتر شەهید کاوە بە خۆی بە ناوی خۆیەوە لە سایتی کوردستانپۆست چەندان وتاری بڵاوکردەوە.
لەو کاتەوە زۆر حەزم دەکرد رۆژێک کاوە گەرمیانی ببینم و دەربارەی ئەو ناوە نهێنیەی خۆم و ناوی راستەقینەی ئەو قسە بکەین،بەلام دەرفەت نەهات تا کاوە گەرمیانی شەهید بو.سالێک زیاترە وتار و هەوالم بۆ سایتی کوردستانپۆست نەناردوە،بەڵام کاتێک بینیم سایتی کوردستانپۆست زۆر بە جدی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی شەهید کاوە راوەستا،بۆ ئەوەی ناوی شەهید کاوە بیرنەچێتەوە،بۆ ئەوەی تیرۆری دەسەلات ورەمان نەروخینێت،هاوکاری سایتی کوردستانپۆستیش بکەم،بریارم دا لەمەودوا لە سایتی کوردستانپۆست بە ناوی کاوە گەرمیانیەوە درێژە بە نوسین بدەم.