نامەیەک بۆ سێ کورسییە بەتاڵەکهی لیستی گۆڕان !
Sunday, 23/08/2009, 12:00
ئەو سێ بەڕێزەی کە وازیان لە پۆستی سێ کورسی پەڕلەمان هێنا .. تکایە ئەم فرسەتە مێژوویە گەورەیە لەدەست مەدەن و مێژوویەکی نوێی سەروەری بۆ خۆتان تۆمار بکەن.!
(1) بەڕێز کاک نەوشیروان موستهفا .... تکایە کورسیەکەی خۆت بدە بە ئەنفالەکان ... بەڵێ دەکرێت .. دەتوانن یەکێک دیاری بکەن لەو کەسانەی کە لە بنەماڵەکەیدا زۆرترین کەس شەهید کراوی ئەنفالە ، تەمەن گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە وهرگرتنی ههموو ڕاپرسیی و بڕیارێکی پهرلهمهنتاره گهندهڵ و مشهخۆرهکانی سهر به پارتی و یهکێتی، ئهو کاندیده ئهنفال تهنها (نەخێر) بدات به تهنگهیاندا، پێویسته هەموو ساتێک ئەنفال لەو هۆڵەدا بێت ... چونکە ئەو هۆڵە ئەنفال دروستی کردووە ناکرێت بێ بهش بێت و 18 ساڵیش لە ژێر زوڵمدا بوو بێت با ئیتر خۆی بۆ ئەو مل هوڕانە بچێتە ژوورە ....... چیتر (نەخێر)ی خۆی بڵێ !
بەڵێ کاک نهوشیروان گهورهیی کارهساتی ئهنفال لەدەست مەدەن.
(2)بەڕێز عوسمان بانی مارانی ... تکایە کورسیەکەی خۆت ببەخشە بە ڕوحی پاکی (سۆرانی مامە حەمە)، چونکە مافی خۆیەتی ، هیوادارم ئەوەت لا ئاشکرا بێت، ئەو گەنجە ڕۆح سوکە شەهیدە، بە دڵۆپە خوێنەکانی توانی ڕووی ڕەشی تاوان بە دنیای نوێ بناسێنێ، دڵۆپ دڵۆپ خۆێنی خۆی بکات بە کۆشکی سپی و ژماره 10 ی داونستریت و سەنتەری نەتەوە یەکگرتوەکان و دنیای ڕۆژنامەسیی و هەموو ویژدانە زیندوەکان و نەفرەت و نەعلەت بۆ مل هوڕ و تاوانکاری بنێرێ ..
بەڕێز .... تۆ دەتوانیت ئەو گەورەییە بەدەست بهێنی .. ئەو کورسیە بدەیت بە یەکێک لە کەسوکاری ئەو شەهیدە، بەڵام وەک سیمبوڵی تەنیا (نەخێری) لە سەر بێت .... گرنگ نییە هەر کەسێک بێت ... بۆ ئەوەی ئەو پەڕلەمانە هەموو ساتێ ڕەمزی تاوان لە هۆڵەکەیدا بێت و مۆرکێکی ڕەش بێت بە تەوێڵیانەوە.
(3) بەڕێز کاک حەمە تۆفیق .... تکایە تۆش کورسیەکەی خۆت بدە بە هەڵەبجە ... بەڵێ دەتوانیت وێنهیهکی عومهری خاوهری له سهر دابنرێت، یان ئەگەر بە بەتاڵیش بێت هەر دەبێت .. تەنها وەڵامدانەوەی (نەخێری هەبێت) گەر هەر هیچ نەبێت بە موچەی ئەو کورسیە جار جارێک چارەسەی ئەوانەی پێبکرێت، کە بەرکەوتووی ئەو چەکە کوشندەیەن و تا ئێستا لە ژیاندا ماون . ئەگەر هەر نەبوو بۆ ئاوەدانی ناو شارەکە بکار بهێنێ ..... چونکە با ئیتر بەس بێت ئەم تورەکە سواڵە و ئەم مزایەدە کردنە لە لاین مقاولە حزبیەکانەوە ..
لەکۆتاییدا هیوادارم ئێوەش بە عەقڵی شەهادەی دکتۆرا و ماستەر و مەحسوبیەت لە خشتە نەبرێن، هێندە بزانن زۆرینەی خاوەن شەهادە بەرزەکان بێ کەفائەتە نووستوەکانن و مەحروم بە دینامیکیەتی نوێخوازی گۆڕانن زۆریان گەوج و گەمژەن .....
ووریابن هێندە ئاگادام هەندێکیشیان لە تاوا بوون بە ئەرزوحاڵ چی...!
ڕۆشار 23 08 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست