پڕ چەککردنی یاپاگە خراوەتە راپرسییەوە
Saturday, 11/10/2014, 12:00
ئەگەرچی، چەک بۆ کوشتن و لەناوبردنی گیانی مرۆڤە، بۆ زاڵکردنی هێز و توانای دەسەڵاتە، بۆ تۆقاندن و کۆیلەکردن و چەوسانەوەی تاک و کۆمەڵ و گەلی ژێردەستەیە، لێ لەهەمان کاتیشدا چەک بۆ خۆ پاراستنیشە لە گیانی درندە و زوڵم و زۆرداری، کە کورد هەمیشە لە رێگای چەکی ئەم سەردەمەوە، دوژمنەکانی زیانیان پێگەیاندووە، کورد چەکی بۆ بەرگری خۆی بەکار هێناوە، ئەمڕۆ دوژمانانی کورد لە رێگای سەرانی کورد و رابەرەکانیانەوە چەکیان وەرگرتووە، بۆ ئەوە نا کە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆشی پێ بکوژێت، داعش تاقیکردنەوەیەکی نوێیە، بە عەقڵێکی کۆنی سەردەمی جاهیلی و خەلافەتە ئیسلامییەکانی رابردوو، دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان گەلێک رێگایان تاقیکردۆتەوە، وەکو ئەنفال و رەوپێکردن و قەڵاچۆکردن و کیمیاباران، ئەوەی ویستوویانە بەو شێوەیە سەری نەگرتووە بۆیان، بۆیە ئیستا عەقڵییەتی کۆنەکەی ئیسلامیان زیندوکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەمەش دژی کورد تاقیبکەنەوە، تاکە رێگایەک کە بۆ کورد مابێت، تەنیا بەرگرییکردنە لە خۆ و لەماڵ و خاکەکەی، ئەمەش سەرناگرێت ئەگەر چەکی هاوتای داعشت پێنەبێت، هەروەها خۆراگریی و بڕوابوون نەبێت، بەئازادیی و رزگاری، دەسەڵاتی کوردی هەموو ئەمانەی لە خەڵکەکە سەندۆتەوە، بۆ خۆی بۆتە بەشێک لە گەمەی داگیرکەران و سەرکەوتنی داعش دژ بە نەیارانی دەسەڵاتی باشوور بەسەرکەوتنی خۆیان دەزانن، لەم رێگایەوە چەکە قورسەکانیان شاردۆتەوە، هانی هاولاتیان دەدەن بۆ راکردن و هەڵهاتن، ئیرەیی بە ئازایەتیی و گیانفدیکاری گەریلا و هێزەکانی پاراستنی گەل دەبەن، لە ناخەوە رقیان لێیانە، چونکە دەزانن بەمە پلانی تورکیا و خواستی ئەمانیش نایەتە دی.
ئەو هەموو خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی و ناڕازییبوونەی کورد، وا کرد، لەم راپرسییەی خوارەوەدا داوا بکرێت ئەمەریکا و ناتۆی سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و یارمەتی یاپەگە بدات و چەکیان بداتێ. سنورێک بۆ ئەو کوشتار و قەڵاچۆیە دابنرێت، ئێمە هەرچەندە لەمە دوودڵین، چونکە داعشیش بۆتە بە بەشێک لە شەری درێژ خایەنی دژی گەلی کورد.
تورکیا زۆڵانە دەیەوێت ئەمە بکات بە شەڕی کوردو عەرەب، زۆڵە کوردەکانیش کە لەبەرگی دەسەڵاتی کوردییدا خۆیان دەبیننەوە، ئەوانیش بوونەتە هاوشان و هاوڕێی ژێربەژێری داعش و تورکیا. هەڵوێست وەرگرتن ئەرکێکی ئەخلاقییە، نابێت بێدەنگ و تەماشاکەر بیین.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە، ئەگەر بەباشت زانی دەنگی خۆت بخەرە پاڵ ئەو دەنگانە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست