وێنەی كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی !!!
Tuesday, 24/02/2009, 12:00
2087 بینراوە
گەر نەخوێندەوارێكیش ئەم دوو وێنەیە ببینێت تێدەگات وەزعی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چۆنە، ئەو گۆڕان وكۆبونەوە گاڵتەجاڕیانەش كەلەراگەیاندنە علوجەكەیانەوە بڵاویدەكەنەوە تەنها بۆ رازی كردنی ئەندامەكانیانە نەك ریفۆرم وخزمەت بەخەڵكی كوردستان، هەمو كورد باشدەزانێت بڕوبیانوی تۆراوەكان لەژێرناوی ریفۆرمدا بۆ گەیشتنەوەیە بەو ئەندامانەی لەمان زیاتر دزی وداوێن پیسیان كردووە.
لەپاش بینینی وێنەی كۆبونەوەی ئەمرۆ، راگەیاندنە سەرلێشێواوەكەیان هەواڵی دانانی عیماد ئەحمەدی بۆ جێگری سەرۆكی حكوت رادەگەیەنێت ودەڵێت ئەمە هەنگاوی یەكەمی چاكسازییە، ئەم بڕیارە جگەلەوەی چاكسازی نیە، ئەتككردنی كەسایەتی كوردە وتێماندەگەیەنێت لەوەی یەكێتی لەوە دەرچووە بتوانێت بۆ خەڵك بێت وخزمەت بەكورد بكات. عیماد ئەحمەدە لەوەتەی هەیە بەوە ناسراوە كە دزەوداوێن پیس وپیاوی ئێرانە، بەرلەچەند رۆژێك كوردستان پۆست وێنەی داوێن پیسیەكی لەئەوروپاوە بڵاوكردەوە. هیچ بەدوریشی نازانین سبەی مەلا بەختیار ببێتە جێگری سرۆكی هەرێم وئەرسەلان بایز ببێتە وەزیری ناوخۆو ئازاد جوندیانیش بۆ وەزیری رۆشنبیری، لەجیاتی ئەوەی حاكم قادر لەئاسایش سجن بكرێت ئەكرێتە لێپرسراوی ئاسایش، چاكسازی وریفۆرم لای یەكێتی گواستنەوەی دزو داوێن پیسە لەپۆستێكەوە بۆ پۆستێكی باڵاتر، خۆیان وتەنی هەموو تڕۆ كردنێك تەرفیعێكی بەدواوەیە. كێ سەر لەو هاوكێشەیە دەردەكات كە عومەر فەتاح لەسەر ئەدای خراپ ودزی وگەندەڵی لاببرێت وبكرێتە كارگێری ئەو مەكتەب سیاسیەی خەڵك وئەندام وجەماوەرەكەی داوای گۆڕانی لێدەكات .
ئەو زەمانە بەسەرچوو بتوانن خۆڵ بكەنە چاوی جەماوەری كودستان ودەبێت لەجیاتی گواستنەوەی دزەكان بیاندەنە دادگایەكی عادلانە، ولە جیاتی ئاڵوگۆری بازرگانەكانی ناو مەكتەب سیاسی ولێپرسراوی مەكتەبەكان دەبێت سەرتاپای ئەندامانی مەكتەب سیاسی وسەركردایەتی بەخودی تاڵەبانیشەوە بگۆڕدرێن، دڵنیابن خەڵك هێندەی نەماوە پێتاندا بتەقێتەوەو دادگایەكی عادیلانەی هاوشێوەی دادگای بەعسیەكان لە بەردەم قوتابخانەی عەلی كەمالتان بۆ دابنێن وبەدەستی خۆیان بەرد وتف وجنێوبارانتان بكەن وتۆڵەتان لێ بسەنێتەوە وبەسزای عادیلانەتان بگەیەنێت.
[email protected]