کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڵامێكى پڕ ....بۆ ئەندازیارێكى تر!!!

Sunday, 13/02/2011, 12:00


سەرەتا من گومان لەوەدەكەم كەتۆ ئەندازیاربیت ،چونكە كارەكاتن زۆر ناڕێك ونائەندازەییە لێم قبول َبكە ئەگەر بلێم گێلانەیە.......چونكە ئەندازیار بەبێ پلان و بەڵگە كارناكات وئەوەى ئەتۆ كردووتە تەنها بریتی بووە لەجوین رێزكردن و تانەوتەشر خستنە پاڵ خەڵك...
من ئەستۆ نامەى بۆ كارمەندانى كارەبا ناكەم ، بەڵام تۆ تەنهاوتەنها رەخنە لەكارەبا وئەندازیارانى هەولێر دەگریت.....خێرە ئەو هیرشە بۆ سەرشارى هەولێرە؟؟ وشارەكانى سلێمانى ودهۆكت پێ شامى شەریفە؟؟
دوایى تۆ تاكە ئێستا قسە بەگشتى دەنووسى و هەر رۆژێ بەناوەك شڕە بابەتەك بڵاودەكەیتەوە ولەو دەیەها دزى وگزیە تاكو ئێستا نەتوانیەوە بەبەڵگەو دكیۆمینت یەك پڕۆژە... یەك چاڵاكى ....یەك ستوون چەقاندن باس بكەیت وهەموو قسەكانت بازاڕین وهى پیرێژنەكانى كۆڵانن...
دوایى لەو ماوە ئەخیرەو هاتووى وهەر جارێ بەناوێك ناوى كۆمەڵە ئەندازیارێكت زڕاندووە ،كەهەندێكیان ئێستا هەر لەكارەبا نین ولەگەڵ دارودەستەى كارەبا نەكو ناكۆكن بەڵكو هەر تەواو جیاوازن....
تۆ زۆر ناویژدانانە هاتوویت و ناوى كۆمەڵێ ئەندازیارت هێناوەو بە گەندەڵت ناوبردوون كە ئەوانە پاكترین كەسەكانى كارەبان ،وزۆر لەتۆى قێزەون وترسنۆك ئازاتر و خاوێنترن ،ئەوانە لێرەو لەوێ دەنگیان دژى گەندەڵانى كارەبا بەرزدەبێتەوەو زۆر لەتۆ بوێرتر قسەدەكەن وراى خۆیان دەدەن و وەكى تۆ ترسنۆكانە بەناوى (ئەندازیارى تڕ) یاخود (ئەندازیارى فس) مەقالەو بابەتى پووچ نانوونسن ، من لێرە تەنها بەرگرى لەو ئەندازیارانە دەكەم ئەوانەى دەیانناسم وگومانم هەیە تۆ بیانناسى وتەنانەت وەكو مەیمونێكى هار بەقەڵەمەشڕەكەت كەوتویتە وێزەى كارمەندانى كارەبا وشەلم كوێرم ناپارێزم هەموویانت بریندار كردووە ...
زۆر ناحەقیە بەگەندەڵ ناوى (عوسمان حاجى ، دلاوەر عارف ،حاجى عبدالله،خالد محمد،پێشڕەو ،مەغدید، كامران ،ێباح ، سەرهەنگ ،ئاسۆ،هەیفا،نەجمەدین) بینیت 
ئاخر زۆر لەو ناوانەى تۆ هیناوتن لەبەر هەڵوێستەكانیان لەپڕۆژەكان دوورخراونەوە ،یاخود هەر لەوەزارەتى كارەبا دووركەوتونەتەوە....
پرسیارێكت لێدەكەم ئەم تێكەڵكردنەى باش وخراپ وتەڕو هیشك بۆچییە؟ بۆ پەردەپۆشینى ناوەكەتە كەبەم زووانە بەدیاردەكەوێت وگومانم نییە یەكێكى لەو پەڕپووتانەى كەهیچ زانیارى پێ نیەو لەبەر ئەوەى كارو پڕۆژەى پێنەسپێردراوە ئەوا قین لەدڵ لەگەڵ هاوكارانى دەجوولێتەوە....
من هیچت پێ ناڵێم تەنها ئەو ناوە دووبارە دەكەمەوە كەخۆت بۆخۆتت داناوە (ئەندازیارێكى تر) بەڕاستى  هیچت پێ نییەو بەم بۆن وقسەناخۆشانە دەتەوێ ناوێك بۆخۆت پەیدابكەیت..... 
  ئەندازیارى هەولێرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە