دکتۆر ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ک له سلێمانی دێته‌وه باوه‌شی مامه!
Monday, 13/08/2012, 12:00
کوردستانپۆست ئەم بابەتە بۆ جارێکی دیکە دەخاتەوە پێش چاوی خوێنەرە بەڕێزەکان، بە دوایدا سبەی شەو زانیاریی و هەواڵیکی سەرنجڕاکێشتان لەسەر پەیوەندیی فاروقی مەلا مستەفا و د. ئومید مەدحەتی وەزیری رژێمی سەددام و گەورەترین خائینی کورد بۆ بڵاودەکەینەوە.
**********************************
کاتێک هیچ سنورێک له نێوان نیشتمانپه‌روه‌ری و خیانه‌تدا نامێنێت، هاوڵاتیه‌کی وڵاتپارێز و سیخوڕێک له‌ڕیزێکدا وه‌ک یه‌ک سه‌یر ده‌کرێن، بگره له زۆربه‌ی جاراندا له‌م سه‌رده‌می حوکمی بنه‌ماڵه‌ییه‌ی کوردستاندا که هیچ به‌هایه‌ک بۆ که‌سه پاکه‌کان دانانێت، سیخوڕ و خائین له پێشترن. هه‌ردوو بیرمه‌ندی عێراقی هادی عه‌له‌وی و عه‌لا ئه‌للامی له تۆژینه‌وه‌یه‌کیاندا
(1) ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که له هه‌ر جێگایه‌ک و سه‌رده‌مێکدا بێت که تایه‌فه‌گه‌ری و ده‌سته و تاقم باڵا ده‌ستبون و بوونه پێشه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست ئه‌وه نیشتمان سه‌روه‌ری نامێنێت وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه که نیشتمان سه‌روه‌ر بوو ئه‌وه ده‌وری بنه‌ماڵه و ده‌سته و تاقم و تایه‌فه ده‌کوژێته‌وه، ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕوو ده‌دات نموونه‌ی یه‌که‌مه، نیشتمان وه‌ک جوگرافیا هه‌یه به‌لام وه‌ک سه‌روه‌ری بوونی نیه چونکه بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره و نیشتمان بزر. بنه‌ماڵه نیشتمان ده‌خاته ژێر پاوه و به‌ها پیرۆزه‌کان ده‌سڕێته‌وه ، هه‌وڵده‌دات خواریه‌کان زاڵ‌بن به‌سه‌ر جوانیه‌کاندا، داڵده‌دانی موسته‌شاره‌کانی خه‌فیفه و کاربه‌ده‌سته‌کانی ڕژێمی به‌عس هه‌ر له ئه‌منێکه‌وه تا ده‌گاته وه‌زیره‌کانی به‌عس تا مردنیان یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، دیاره تاله‌بانیش دوایی هه‌مان ڕێچکه‌ی گرتوه به‌ڵام هه‌ندێک جار کاڵتر و هه‌ندێک جاریش تۆختر،بارزانی باوه‌شی کرده‌وه بۆ گه‌وره خیانه‌تکار و وه‌زیری به‌عس عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی و محه‌مه‌د ئه‌مین محه‌مه‌د و سه‌دان و هه‌زاران خائین و به‌عسی، مامه‌ش بۆ ته‌ها محێدین و فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌که وسه‌دان موسته‌شاری خائین. بۆیه سه‌یر نیه که‌سێکی وه‌ک دکتۆر ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ک ئێستا وا ئازادانه بێته‌وه کوردستان . ناوبراو یه‌کێک بووه له ده‌سته‌ی یه‌که‌می کورده به‌عسیه‌کان، ئه‌و کاته‌ی ئه‌و به‌عسی بوو ژماره‌ی کورده به‌عسیه‌کان له شاریکی وه‌ک سلێمانیدا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمیردران، د.ئومێد کاتێک بوو به به‌عسی نه به زۆر بوو نه له‌به‌ر ئه‌وه بوو که بڕوانامه‌ی دکتۆریه‌که‌ی لێده‌ستێننه‌وه و که‌سێکی نه‌زانیش نه‌بووه نه‌زانێت به‌عس چیه ، به‌ڵکو به ویستی خۆی و به ئاره‌زووی خۆی بووه‌ته به‌عسی، دانیشتوانی سلێمانی باش له بیریانه که جه‌لال کۆیی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی کارگه‌ی شه‌کری سلێمانی و پارێزه‌ر عومه‌ر محێدین شه‌ریف و ئه‌م د.ئومێده سه‌رده‌سته‌ی به‌عسیه کورده‌کان بوون و چۆن په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌بووه‌و چه‌ند خۆیان به به‌عسه‌وه باداوه، هه‌ر زوو جه‌لال و عومه‌ر گه‌یشتن به سزای خۆیان و کوژران، د.ئومید مایه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی بکوژرێت که‌سێکی دی به هه‌ڵه کوژرا که مامۆستا کاوس تۆفیق بوو، مامۆستای دواناوه‌ندی بوو، مامۆستا کاوس کوڕی تۆفیقه فه‌نی ئاغا فه‌تحوڵڵایه، برای شه‌هید دارا تۆفیقه که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پ‌د‌ک بوو، به‌عس له ناوی برد و ئێستاشی له‌گه‌لدا بێت نازانرێت گۆڕه‌که‌ی له کوێدایه، غه‌درلێکراو مامۆستا کاوس پیاوێکی بێده‌نگ و به‌ڕێز بوو ته‌نها گوناهه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌میش چاویلکه‌ی پزیشکی له چاوده‌کرد و ئوتۆمبیلیکی نه‌سری سه‌وزی فستقی هه‌بوو وه‌ک د.ئومێد و برای ژنه‌که‌ی د.ئومید بوو، به‌ڵام ئه‌م دوانه دوو که‌سایه‌تی گه‌لێک جیاواز بوون و ده‌موچاویان له‌یه‌ک نه‌ده‌چوو، که‌چی به هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی یه‌نک خه‌ڵتانی خوێنیانکرد.
ئه‌و که‌سه‌ی که نیردرابوو بۆ کوشتنی د.ئومێد مامۆستا کاوس تۆفیقی دایه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله و ده‌ست به‌جێ ئه‌و فریشته بێتاوانه گیانی سپارد و داخێکی گه‌وره‌ی له دڵی دانیشتوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانیدا به‌جێهێشت، ئه‌م ڕووداوه بووه جێی پرسیار و گومان و ڕه‌خنه له‌و لایه‌نه‌ی که ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدا، کاری تریش له‌م جۆره ئه‌نجامدرا، هه‌ر به هه‌ڵه ئه‌ندازیار ئامانج ساحێبقڕانیشیان ڕه‌وانه‌ی مه‌رگ کرد، ئه‌مه ڕه‌فتاره‌کانی لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، دکتۆرئومێدی خائینیش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو و دوایی به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵهاتو ماوه‌یه‌ک کردیانه ڕاوێژکار و دواییش بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی به‌عس له به‌غدا و ساڵانێکی زۆریش تا که‌وتنی سه‌دام وه‌زیری ته‌ندروستی بوو و ئینجا چووه ئوردن و ئێستا له‌وێ نیشته‌جێیه و له نێوان سلێمانی و عه‌مان و له‌نده‌ندا دایم له سه‌فه‌ردایه، پێم باشه لێره‌دا چه‌ند دێڕێک وه‌ربگرم له دوو وتاره‌وه که په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه و زۆر به جوانی باس له‌و ڕووداوه ده‌کات:
یه‌که‌میان:
(به فه‌رمانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی شانه رێکخستنه‌کانه‌وه، وه‌ک گه‌شمردان مامۆستا کاوس تۆفیق، که مخابن به‌هه‌ڵه له باتی دکتۆر ئومێد مه‌دحه‌د موباره‌ک خه‌ڵتانی خوێنکراو که به‌مه‌رجێ له‌وکاته‌شدا هاواری کرد که من(کاوسم نه‌ک دکتۆر ئومێد،)لێ مخابن ئه‌و که‌سه‌ی به‌وکاره هه‌ڵسابوو سه‌نگی ویژدانی له‌شپرزه‌ییدا له ده‌ستدابوو که بتوانێ مامۆستایه‌کی به‌ئه‌مه‌ک و په‌پووله‌ی وه‌ک کاوس تۆفیقی ده‌گه‌ڵ سیخووڕێکی وه‌ک دکتۆر ئومید مه‌دحه‌د لێتێکبچێت). (2)
دووهه‌م: (ئه‌ی بۆ که‌س باسی ئه‌و ڕووداوه ناکات که کاتێک مه‌فره‌زه‌یه‌کی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی ئه‌وسا دێنه‌خواره‌وه بۆ چالاکی یه‌کێکیان لێ بریندار ئه‌بێت، پاشان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌به‌نه ماڵێکه‌وه بۆ تیمارکردن له‌ناو سلیمانی ئه‌چن به‌داوی دکتۆر ئومیدا بۆ چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ی د. ئه‌گاته شوێنه‌که تیماری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌کات، به‌ڵام پاش ڕۆیشتنی د. ئومێد به‌ماوه‌یه‌کی که‌متر له30 خوله‌ک (گواری الامن) ئه‌گه‌نه شوێنه‌که و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌ستگیر ئه‌که‌ن و پاشان له سێداره ده‌درێت، له تۆڵه‌ی ئه‌م کاره خائینانه‌ی دکتۆر ئومێد ته‌قه‌یان لێکرد، به‌ڵا م داخه‌که‌م به‌هه‌ڵه (کاوس) ناوێکیان پێکا له‌جیاتی، نازانم ئه‌و کاوسه مرد یان نا، له‌بیرم نایه‌ت به‌داخه‌وه چونکه ئه‌و کاوس ناوه سه‌یاره‌که‌ی هه‌ر وه‌کو سه‌یاره‌که‌ی دکتۆر ئومێد بوو، بۆیه که‌وتنه هه‌ڵه‌وه. له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دکتۆر ئومێد ڕای کرد بۆ به‌غدای پایته‌خت و له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا کرا به (وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق).
.......................
پاش ڕاپه‌ڕین له‌باتی ئه‌وه‌ی بیهێنن و دادگایی بکه‌ن و تۆڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌ی لێبکه‌نه‌وه که‌چی وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان ئه‌میشیان شارده‌وه و ناردیانه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه نازانم کێ بوو به‌ڵام هاوه‌ڵه‌کانی زۆر چاک ئه‌و به‌سه‌رهاته ئه‌زانن).
(3) ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه ڕاست بێت، پێویسته که‌سوکار و خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه داوای یاسایی تۆمار بکه‌ن، خۆزگه که‌سێک ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاشکرا ده‌کرد یان هیچ نه‌بێت یه‌نک که به‌رپرسیاره با ئه‌وه ئاشکرا بکات.
دکتۆر وه‌لید خه‌یال که به ناوبانگترین و شاره‌زاترین نوژداری عیراق بوو له پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌کانی گورچیله‌دا له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌ڵێت: چووم بۆ بینینی وه‌زیری ته‌ندروستی دکتۆر ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ک، خۆی نه‌بانکرد له‌وه‌ی که هاتوچۆی خێزانیمان هه‌بوو بێت له‌وه‌و پێش و ئه‌وه‌ی له بیر کرد که کاتی خۆی من خانویه‌کی خۆم دابێتێ له ناوچیه‌ی تاجیاتی به‌غدا بۆ نیشته‌جێبونی وهه‌ر منیش پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆ سه‌دام کرد بوو که بیکاته وه‌زیری ته‌ندروستی ...
(4). به‌ڵام ده‌بێت به ویژدانه‌وه ئه‌وه‌ش باس بکه‌ین د.ئومێد که له به‌غدا بوو یارمه‌تی زۆرێک له‌و نه‌خۆشانه‌ی داوه که ناسیونی، ئێستاش که له عه‌مانه ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت که ڕابوردوی له‌بیر بکرێت و به‌رگی فریشته‌ی به‌به‌را بکرێت.
تا ئێره ئه‌مه که‌سایه‌تی د.ئومێد بوو که چۆن پیاوێکه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی جه‌نابی تاڵه‌بانی بۆ وا باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه و کردویه‌تیه به‌ڕێوه‌به‌ر و که‌سی یه‌که‌می ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی که فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی دروستکردنی ده‌کات له سلێمانی که جارێ ته‌واو نه‌بوه، فاروقی مه‌لا له‌گه‌ڵ د.ئومێد ڕێکه‌وتوه که هه‌موو کارێک له‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌دا له ده‌ستی د.ئومێد دابێت، کاتی خۆی له کوردستانپۆستدا به 3 ئه‌ڵقه که‌سایه‌تی فاروقی مه‌لامان شیکردۆته‌وه (5،6،7)، پێویست ناکات دووباره بچینه‌وه سه‌ری، که‌س نه‌ما له‌و هه‌موو کورده پسپۆڕ و به ئه‌زموون و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها ئه‌م خائینه نه‌بێت، ئه‌مه‌یه کاره‌سات، وه‌ره چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر خۆت فه‌رمانی کوشتنی ئه‌م به‌عسیه ده‌ر بکه‌یت و که‌سێکی بێ‌تاوانیش بکه‌یته قوربانی بۆ ئه‌م ناپاکه ئێستاش بیهێنیته‌وه و ئیهانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و کوردستانی پێبکه‌یت، ئه‌مه‌یه ئه‌و ئازادیه‌ی که مافیاکانی کورد کاتی خۆی باسیان لێوه ده‌کرد.
1. هادی علوی، المرئی و اللامرئی فی الادب و السیاسه، دار الکنوز الاردنیه، بیروت 1978.
2.
http://www.kurdistanan.net/cat200.php?sid=14792&page=23.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f0553c684.
http://hammdann.net/index.php?option=com_content&view5.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ee2bbf986.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f0fd885a7.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=75b8d9fe
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست