ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت و خه‌ڵکیان به گه‌نده‌ڵ ده‌دایه قه‌ڵه‌م ئێستا خۆیان گه‌نده‌ڵترین که‌س ده‌رچوون
Saturday, 11/07/2009, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی که سێ چوار ساڵ به‌ر له ئێستا که‌ناڵی خاک کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی به‌توانای وه‌کو (مسته‌فا ئه‌حمه‌د - حیکمه‌ت هیندی - زایه‌ر عه‌بدوڵڵا - ،،،،هتد) له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه و توانیان به‌رنامه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئه‌و کات پێشکه‌ش بکه‌ن به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان،،دوایی له که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات په‌خش ده‌کرایه‌وه، وه له کاتی پێشکه‌ش کردنه‌که‌دا بابه‌ته‌کانی به‌رنامه‌که زۆر به‌هێز بوون ، وه ره‌خنه‌ئامێز بوو، په‌رده‌ی له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیاسیه‌کان و نا یاساییه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵده‌دایه‌وه و به جه‌ماوه‌ری ئاشنا ده‌کردن ،که چه‌نده نا عه‌داله‌تی تێدا ده‌کرا به تاییبه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاکانه‌وه ،که هه‌ر جاره‌ی باسی له نا یه‌کسانی و سه‌رپێچیه‌کانیان ده‌کرا، وه باسی له خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌م گه‌له ده‌کرد که چه‌نده تامه‌زرۆی یه‌کسانییه له نێوان تاکه‌کانیدا، وه زۆربه‌ی جار باڵاده‌سته‌کانی به گه‌نده‌ڵ و خه‌م سارد و ،،،،هتد ناو ده‌برد، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌حه و میسته‌ر واته مسته‌فا ئه‌حمه‌د ،،ده‌رچوون له به‌رنامه‌که ، ئیتر ستافی به‌رنامه به ته‌واوی رووی کرده گه‌نده‌ڵی و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵکاران ،ئه‌مه‌ش له پێناوی ده‌ستکه‌وتنی بڕێک پاره له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ، ستافی به‌رنامه‌ی بێ به‌رنامه پشتیان کرده کۆمه‌ڵگا و له ڕه‌وڕه‌وه‌ی خۆیان لایاندا ،وه ئێستا به دوای کڵاوی با بردوو که‌وتوونه و له پێناوی پاره هونه‌ری خۆیان ده‌فرۆشن ،، ئه‌م گۆرانییه‌ی که به‌سه‌ر لیستی کوردستانیان دا ووتووه، یه‌کێکه له به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کانی ئێستا .
وه له‌گه‌ڵ عه‌زیزی وه‌یسی که به‌ڕاستی خۆیان و هونه‌ره‌که‌یان سووک کردووه، چونکه زۆر شووره‌ییه بۆ که‌سانێک تا دوێنێ ره‌خنه‌یان له حکومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کان و تاک به تاکی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌گرت، که‌چی ئێستا خه‌ڵک هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مافیا ئاسایه ههڵبژێرنهوهو به‌شدار بن له ڕووتاندنه‌وه و دزین و تاڵانکردن و پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات، بۆیه من به هه‌موو که‌سێکی ئه‌م کوردستانه ده‌ڵێم که ئه‌م لیسته‌ی ئه‌وانه دیعایه‌ی بۆ ده‌که‌ن ،مه‌چوون به لایدا و ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن ، چونکه که‌سانێکی وه‌کو (بارزانی قاله‌ی خه‌ڵووز و عه‌زیزی وه‌یسی ،،،،ئه‌وانی تر) پشتیوانی له‌و لیسته ده‌کات ، بزانن که لیستی گه‌نده‌ڵ و داوێن پیس و بوودهڵهکانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست