جەلال و مەسعود نەك سەرکردە نین بەڵکو بن کردەش نین
Monday, 02/03/2009, 12:00
یەکێك لە هەرە ئە و خەسڵەت وسیفاتانەی سەرکردەی ڕێکخراوێك یان حیزبێك یان حوکمەتێك ئەوەیە کە بە پێێ یاسا هەڵسوکەوت بکات. هەمیشە گوێ بۆڕاو بۆچونی کەسانی دەورو بەری بگرێت دەستو دەم پاك و داوێن پاك بێت . جگە لەوەش دەبێت لە هەمو بوارەکاندا وەك سیاسی، ئابوری، ئاسایش، یاسایی،و هتد... ڕاوێژکاری تایبەتی و ڕۆشنبیری هەبێت،نەك سەرکردە لە سەر بنەمای هەواو هەوەس کار بکات هەرچی بە خەیاڵی داهات دەست بەجێ بە بێ سڵەمینەوە بەبێ ئەوەی هەست بە ئاکامی خراپی ڕەفتارەکانی بکات بێ سێوو دو لێکردن بیکات. هەر میلەتێکیش ئەم جۆرە ئینسانانە بە سەرکردە لە قەڵەم بدەن لە هەر جوڵانەوەیەکی یان لێدوانێکیدا بۆی لە چەپڵە بدەن بێگومان ئە ومیلەتە گێلە. دیکتاتۆرەکان یان ئەم جۆرە بەناو سەرکردانە لە ناو میلەتی گێلدا ئەتوانن درێژە بە ژیان و مانەوەی خۆیان بدەن، نمونەش میلەتی کورد واتە خۆمان . ئەوە بۆ ماوەی 18 ساڵە بە ڕاست و چەپا چەپڵە بۆ مەسعودو جەلال ئەکوتین 18 ساڵە پەڕۆی سەوزو زەرد ڕا ئەوەشێنین لەوەش واوەتر سنگمان دەکوتا بۆ شەڕی یەکتر لە ناو بردن، بە بێ ئەوەی ئاوڕێک لە پاشەڵی شەپڕێوی خۆمان بدەینەوە. ئەگەر چی سوریش دەزانین هەر لەیەکەم ساتەوە دۆڕاوین.
ئەگینا ئەگەر لە لاوازی ئەقڵمانەوە نەبێت، لە ناو ئێمەی ناڕۆشنبیردا نەبێت جەلال و مەسعود لەناو دواکەوتوترین میللەتدا حسابی زبڵدانیشیان بۆ ناکرێ . لە وانەیە بپرسن ئەدی بۆچی لە وڵاتان لەسەر ئاستی بەرز پێشوازی دەکرێن؟ لە ڕاستیدا سەرۆکی ئەو وڵاتانە وەك موسعودو جەلال گێل نین ئەوان کە هەمیشە لە پێناو مەسڵەحەت و ئابوری وئاسایشی وڵاتەکانیاندا کار دەکەن بە لایانەوە گرینگ نی یە ئەگەرپێشوازی لە شێتێك بکەن یان لەگەڵ بێ ئەقڵێکدا کۆببنەوە موهیم ئەوەیە سودی خۆیانی تیا بێت . لەگەڵ ڕێزمدا بۆ ئە و مرۆڤانەی پێێان دەوترێت شێت. چونکە ئێمە ئەوانمان کردۆتە نوێنەری خۆمان واتە ئە وە گوزارشت لە بۆچونی ئێمە دەکات . ئەگینا ئەم ڕێکەوتنە ژێر بە ژێرانەی جەلال و مەسعود لە پێناوی چی و خزمەت بە کێ دەکات؟ ڕێکەوتنی ژێر بەژێری مەسعود لە گەڵ تورکان لە دژی براکوردەکانمان لە کوردستانی باکور یان ڕێکەوتنی جەلال بە داخراوی لەگەڵ پیاوانی ئیتلاعاتی ئێران ئەمە جگە لە مزایدە کردن بە خوێنی بەرهەڵستاکارانی ئیران کە هاو ڕەگەزو هاو زمان و هاو خوێنمانن چیترەو لە ماڵوێرانی بۆ کورد وەك نەتەوە چیتری لێ شین دەبێت؟ ئەوان کە لە هەمو ئەخلا ق و بەهایەکی کورد داشۆراون بە ئاشکرا دژایەتیمان دەکەن و بە سەگو بە بێ قیمەت و بەچی و چی ئەمان شوبهێنن و بە ئاشکرا برسیمان دەکەن و تەعدای ناموسمان ئەکەن وەك هەمیشەش ئەوە کاریان بوە، سەروەتو سامانی وڵات ئەکەن بە سەفتەی دۆلارو لە بانقەکانی ئەوروپای قایم دەکەن میلەتیش بێ کارەباو بێ ئاوو بێ بچوکترین خزمەت گوزاریە و ئازادی لێ زەوت کراوە ، ئاخر لەوە بەولاوە بترازێ دەبێت ئێمە دڵمان بەکام سەروەریان خۆش بێت ؟ ئەگەر لەبێ ئەقڵیمانەوە نەبێت بۆ دەبێت چەپڵەیان بۆ لێدەین؟ بۆیە دەڵێم با چیتر لە بازنەی بێ ئەقڵیدا گیر نەخۆین باچیتر لە سەر سیاسەتی ئەمانە کەتەنها کۆکردنەوەی سەروەت و سامان و ڕابواردنە برا دڵی برای خۆی لەخۆی نەهێشێنێ وەك لە گێلیەتیمانەوە سیاسەتی ئەمانە بۆتە نان و ئاو بۆتە خوێن لە جەستەماندا خوشک لەبرای زویرە باوك کوڕی خۆی نادوێنێ ئامۆزا بۆتە دوژمنی ئامۆزای و هتد وەك چەندین شەڕیش لەناو خانوادەکاندا لەسەر ئینتمای یەکێتی بون یان پارتی بون دروست بوە تا حاڵەتی یەکتر کوشتن . کەچی ئەوەش بەرهەمی پارتی و یەکێتی یە کە جگە لە خۆ دەوڵەمەند کردن و دزینو بەتاڵان بردنی سەروەتو سامانی وڵات و فرۆشتنی خاکی کوردستان و دەست درێژی کردن بۆ سەر ناموسی خەڵکی و داگیر کردنی مافە سەرەتاییەکانی تاکی کوردو زەوتکردنی ئازادی هەمو چین و توێژەکان و موزایدەکردن بە خوێنی براکانمان هیچی تر نەبو. بۆیە دەبێت بەنەحلەتیان بکەین چیتر بۆیان لە چەپڵە نەدەین چیتر خۆمان نەکەینە قوربانی نیازە گڵاوەکانیان. بۆ ئەوەش ئەم هەڵبژاردنەی داهاتو باشترین درفەتە کە غیرەت بنوێنین کە بە نا وەڵامیان بدەینەوەو بۆ هەتا هەتایە بۆ زبڵدانی مێژو توڕیان هەڵدەین ئەمانە کەی سەرکردەن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست