کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌ناڵی KNN کامیرای سیخوڕیی بۆ چاودێریکردن دانراوه‌

Saturday, 01/12/2012, 12:00


که‌ی ئێن ئێن، که‌ناڵی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ خراپترین دۆخی ته‌مه‌نی خۆی گوزه‌ر ده‌کات و رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، كه‌ ته‌نها خۆى به‌رپرس و كه‌سى یه‌كه‌م و خاوه‌ن بڕیاری گرده‌كه‌یه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ ئاگادار ‌و بێده‌نگه‌.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست کوردستانپۆست كه‌وتووه‌، کۆمه‌ڵێک زانیاریی مه‌ترسییدار له‌ ناو به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و که‌ناڵه‌ و جۆرێتیی مامه‌ڵه‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌ناڵه‌که‌ له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌کانیاندا ده‌ست په‌یامنیری کوردستپۆست که‌وتووه‌، هیوادارین دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌هه‌واڵه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناڕاستییه‌کی تێدایه‌، به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌:

سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت، که‌ له‌لایه‌ن وشیار عه‌بدوڵلای به‌رپرسی ئه‌و که‌ناڵه‌ له‌ ژووره‌که‌ی خۆی کامێرای چاودێری داناوه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌کاندا، له‌ هه‌موو ژوور و به‌شه‌كانى Knn به‌ وردى چاودێرى جموجوڵى كارمه‌نده‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت كچه‌كان، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی بزانێت کام کارمه‌ند کارده‌کات و کامه‌شیان که‌مته‌رخه‌م و ستت و بێکاره‌! سه‌رچاوه‌که‌ پرسی ئایا ئه‌مه‌ له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان و ئه‌مه‌ریکا کامێرا له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران داده‌نرێت؟! له‌ وه‌ڵامدا وتمان: نه‌خێر ئه‌م کاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی کارێکی ناشرین و قێزه‌وه‌نده‌، له‌ هه‌مانکاتیشدا نایاساییه‌! تۆ که‌سێک داده‌مه‌زرێنیت، کاره‌که‌ی بۆ دیاریی ده‌که‌یت و رۆژانه‌ له‌ سه‌ره‌نجامه‌ی تێده‌گه‌یت که‌ ئه‌و که‌سه‌ چه‌نده‌ کاری کردووه‌، یان چه‌ند ئیشکه‌ر و چه‌نده‌ بێتوانا و که‌مته‌رخه‌مه‌، مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌بێت ‌ به‌ چوارده‌وری خۆیدا هه‌ڵسوڕێت و به‌شێک له‌ نهێنییه‌کانی خۆی که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌که‌سایه‌تیی شاراوه‌ی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ که‌سی دیکه‌ په‌ی پێنه‌بات، ئه‌و سنوره‌ پیرۆزه‌ نابێت که‌س پێ بنێته‌ ژیانی که‌سی تره‌وه‌ و به‌نهێنی چاودیری بکه‌یت!‌! سه‌رچاوه‌که‌ وتی ده‌که‌وابوو با زیاتر قسه‌ بکه‌م، که‌ کاک وشیار به‌رده‌وام له‌ ژووره‌که‌ی خۆی وه‌ک سه‌یری فلیم و ته‌له‌فیزیۆن بکات زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ دیارییانه‌وه‌ داده‌نیشێت و ته‌ماشای هه‌موو شتێکیان ده‌کات، جوان نییه‌ باسی بکه‌م ته‌نانه‌ت ئاگاداری سه‌رخوراندن و ده‌ست و قاچ جولانی کچه‌کانیشه‌! زۆربه‌ى كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه‌ و به‌شى زۆرى هه‌ڵسوڕاوه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی Knn نیگه‌رانن، چه‌ندین جار هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌وته‌ى هه‌ڵسوڕاوێكى گرده‌كه‌ هه‌ر ئالوگۆڕ و دانان و لابردنێك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ هه‌مو ئۆرگانه‌كانیه‌وه‌ ته‌نها به‌ ده‌ستى خودى نه‌وشیروان مسته‌فایه ‌و كه‌سى تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نییه‌.
كوردستانپۆست زانیویه‌تى ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا (داهێن هاشم)، كه‌ كه‌سى دووه‌مى Knn و پێشتریش له‌ هه‌ولێر هه‌ڵسوڕاوێكى دیارى گۆڕان بووه‌ له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ خراپه، به‌ ناچاریی‌ Knn ى جێهێشتووه‌، هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان هوشیار عه‌بدوڵڵا به‌ریوه‌به‌رى كه‌ناڵه‌كه‌ جگه‌ له‌ به‌کارهێنای ئه‌و کامیرایه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ئامێرێكه‌وه‌ چاودێرى خستۆته‌ سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێتى كه‌ناڵه‌كه‌و چاودێرى ئیمه‌یله‌كان ده‌كات، هه‌ڵسوڕاوێكى گرده‌كه‌ ئه‌وه‌ى وت گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانكارى له‌ ئیداره‌ى كه‌ناڵه‌كه‌دا نه‌كات ئاینده‌ى Knn به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ گێڕایه‌وه‌، كه‌ ساڵانى رابردوو هه‌ركات Knn ریكلامى بكردایه‌ بۆ وه‌رگرتنى كارمه‌ندێك ده‌یان كه‌س سیڤی خۆیان ده‌نارد و داوایان پیشكه‌ش ده‌كرد، كه‌چى ئه‌وه‌ نزیكه‌ى مانگێكه‌ Knn بانگه‌واز ده‌كات بۆ بێژه‌رێكى كچ، ته‌نها كه‌سێك داواى پێشكه‌ش كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ وتى ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ناوبانگى خراپى ئیداره‌ى كه‌ناڵه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ل كارمه‌ندان به‌تایبه‌ت كچاندا، هه‌موو ده‌زانن که‌ به‌ ئاشکرا سووکایه‌تییان پێده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە