کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتارانی گۆڕان كڵاویان بۆ میللەت دوورى!!

Saturday, 22/08/2009, 12:00


بەڕاستی ئەوەى من بیرم لێ نەكردبووەوە ئەو ناهەڵوێستییەى پەرلەمانتارانى گۆڕان بوو، ئەوەشی پێش هەڵبژاردن بیرم لێ كردبووەوە ئەوەبوو كە دەموت بە دڵنیاییەوە ئەو 25 كورسییەى ئەوان و ئەوانەى خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن چیدی بێ دەنگی هەڵنابژێرن و سیناریۆكانی یەكێتی و پارتی قبوڵ ناكەن و نایەڵن هیچ پلانێكی لەو شێوەیە بەسەریاندا تێبپەڕێت، بەڵام ئەسڵەن من راستم نەكردو بە ناو گۆڕانخوازەكان پێشبینییەكانی بەندەیان بە درۆ خستەوە.
بەراستی ئەو پەرلەمانتارانەى لیستی گۆڕان جەرگبەزەو زیرەك و بوێر بوون، حەقە بۆ لەمەودوا پێیان بڵێن ئەفڵاتۆن و ماكیاڤێڵی، ببورن ئەو دێڕەم تەنها پێڕابواردن و نوكتە بوو نەك راستی، بەڵكو پێچەوانەكەى راستییە.
كوێستانخان و عەدنان عوسمان و ئەوانی دی تازە بە تازەو دواى ئەوەى كڵاویان كراوەتە سەر هاتوون لەدەرەوەى هۆڵی پەرلەمان قسەى خۆش و زل دەكەن، ئەرێ براو خوشكینا جیاوازی من و تۆی پەرلەمانتار چییە؟، خۆ ئێمەش هەر لەدەرەوە قسەو دەم درێژیمان كردووەو دەتوانین لەئێوەش زیاتر بیكەین.
ئێمە چاوەڕوان بووین كە ئەگەر یەكێتی و پارتی هەر نایاسایی و سیناریۆیەكی لەو شێوەیەیان داڕشت و پێڕەوكرد، چیتر لیستی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن پوچەڵی بكەنەوەو شەڕە كورسی لەسەر دروست بكەن، كەچی حەیف هەزار حەیف وا دەرنەچوو كڵاویان كردە سەرمانەوە.
بۆیە دەڵێم حەق وابوو كاتێك كە ئێوە ناڕازی بوون لەو سیناریۆیەى ئەوانی یەكێتی و پارتی و بەنایاسایی و ناڕێكتان زانی، یەكسەر بە هەمووتانەوە هاوارتان بكردبایە كە ئێمە قبوڵ ناكەین ئەو هەموو وتارانە بخوێندرێتەوە، قبوڵناكەین و ناڕازین سەرۆك بە هەڵبژاردن دیاری نەكرێت، با مونافسیشی نەبێت، خۆ دەكرا فەوزاو هەرایەكی گەورەتان دروست بكردبایە لەشێوەى شەڕە كورسی و كاغەز دڕان و هاواركردنەكانی پەرلەمانتارانی ئەوروپاو رۆژئاوا، بڕوا بكەن هیچ عەیب نییە گەر بە شێوەیەكی توند هاوار بكەیت و بەسەر سەرۆكی پەرلەماندا بقیڕێنیت و بلێێت تۆ گەندەڵیت، نایاساییت، بڕوخێت سەرۆكی وەكوو تۆ، ئێمە ئەم دیاردانەت لێ قبوڵناكەین، بە كورتی چیتر مەیەن لەدەرەوە قسەى زل و زەبەلاح بكەن، بەڵكو لەناو هۆڵەكەدا سەری سەرۆكم بۆ بشكێنن و كورسییەكنتانی تێگرن و بەپێوە بوەست.
بەڕێزینا دڵنیا بن ئەگەر جارێكی تر ئەم سیناریۆیەو بێ دەنگییەى ئێوە دوبارە ببێتەوەو بێن لەدەرەوە وتارمان بۆ بدەن، ئەوا خەڵك و دۆست و لایەنگرانتان بێ هیوا دەبن و دەڵێن خۆزگە دەنگمان بۆ نەداینایە.
تكایە كەمێك بوێرو قسەزان و چاونەترس بن لەنێو هۆڵێ پەرلەمانداو چاو لەپەرلەمانتارانی ئەوروپاو رۆژئاوا بكەن، ئەگەر ئاواتان پێ ناكرێت ئەوا لەئێستاوە دەستلەكاربكێشنەوەو ئێمەش مەحتەل مەكەن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە