مه‌لا به‌ختیار، بێده‌نگی و قسه‌نه‌کردن هه‌ندێ جار حیکمه‌ته
Saturday, 13/02/2010, 12:00
به‌بۆنه‌ی یادی سی و یه‌ک ساڵه‌ی شۆڕشی ئێران و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌م موناسه‌به‌یه‌وه، که له سلێمانی به‌ڕێکرا، مه‌لا به‌ختیار ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که سه‌رنجی بۆ هه‌ندێک لایه‌نی جیاواز ڕاکێشام.
به‌ر له هه‌موو شتێک مه‌لا به‌ختیارێک، که تا دوێنێ ئاڵای مارکسیزم-لینینیزمی هه‌ڵگرتبوو، چ خاڵێکی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیستێمێکی ئێرانی‌دا، یاخود مه‌لا به‌ختیار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و په‌ڕه‌ی سه‌وزی دۆلاره ئه‌مریکییه‌کان ئایدۆلۆجیا و پرینسیپی ژیانی له‌ده‌ست داوه و گرنگ ئه‌وه‌یه دڵی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌کانی تارانی بۆ ڕازی ببێت. له لایه‌کی تر گه‌ر باسی سه‌رتاپای گه‌لی ئێرانیش نه‌که‌ین، ئه‌وا به لایه‌نی که‌مه‌وه گه‌لی کورد له ئێران، کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به ده‌ست ئه‌و ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌ی ئێرانه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ شۆڕش و ڕزگاربوون، هه‌روه‌ک مه‌لا به‌ختیار له شۆڕشدا بوو هه‌تا ساڵی 1991. ئایا ووته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له بیری چۆته‌وه ، که ئه‌ویش ڕۆژێک تینووی سه‌ربه‌ستی و دادوه‌ری و مافه‌کان بوو، گه‌ر گۆڕانی بارودۆخه‌کان و شێوازی ژیان ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌بیر نه‌بردبێته‌وه. جا نازانم مه‌لا به‌ختیار به چ بیروبۆچوونێکه‌وه و له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک پیرۆزبایی له ڕژێمێک ده‌کات، که ڕژێمێکی دیکتاتۆری نامرۆڤانه‌یه وه ئه‌م پیرۆزباییه چ شوێنێک ده‌گرێت له به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌کاندا. له میانی ووته‌کانیدا مه‌لا به‌ختیار هێنده به‌سه‌رشۆڕش و ڕژێمه‌که‌ی ئێران‌دا هه‌ڵیدا و باسی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌کانی نێوان یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ک و حکومه‌تی ئێرانی له لایه‌کی ترده‌کرد، که هێنده‌ی نه‌مابوو بڵێت یه‌کێتی و ڕژێمی ئێران هاوبیروباوه‌ڕن، ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خۆی به ڕێکخراوێکی سۆسیال دیموکرات له قه‌ڵه‌م ده‌دات و دووره له هه‌موو بنه‌ما ئاینییه‌کان. جا ئه‌وه‌ی جارێکی تر شوێنی پرسیاره و ده‌بووایه مه‌لا به‌ختیار له خۆی بکردایه ئه‌وه‌یه، ئایا یه‌کێتی و ئێران به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌یان له پشت په‌یوه‌ندییه‌کانیانه یاخود لێکچوونی ئایدۆلۆجیا و ڕه‌وته‌کانیان. ئایا پێویست بوو به‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان یه‌کێتی و ڕژێمێکی داپڵۆسێنه‌ری ئێرانی وه‌سف بکرێت و له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆندا په‌خش بکرێت؟ ئایا ئامانج چی بوو؟
زۆر جار بێده‌نگی و قسه‌نه‌کردن حیکمه‌ت و ژیرییه و زۆر ووتنیش قورئان خۆشه. گه‌رچی یه‌کێتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆر له پایه‌ی خۆیان له ناو دڵی خه‌ڵکیدا له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار ده‌بووایه بیزانیایه، به‌م ووته و هه‌ڵوێستانه‌ی جارێکی تریش جگه له لێوهه‌ڵقورتاندنی کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌بێت هیچ شوێنێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م وێنانه کاردانه‌وه‌ی ئه‌و باره شڵۆقه‌یه، که یه‌کێتی تیایدا ده‌ژی، که نازانێت چۆن خۆی له هه‌ره‌سێکی سیاسی ڕزگار بکات و ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌درێت بریتییه له پشتگیریکردنێکی ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ر چی له‌لایه‌ن ڕژێمێکی دیکتاتۆرییشه‌وه بێت. له لایه‌کی تریش مه‌لا به‌ختیار هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌وه‌یه زۆرتر ده‌ربکه‌وێت له مێدیاکاندا به‌هه‌ر نرخێک بێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ڕووی یه‌کێتی له به‌رده‌م چاو خه‌ڵکداو خۆ گه‌ر بۆی بلوێت ئه‌وا ئاماده‌یه قورئانی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیش هه‌ر خۆی ب‌یخوێنێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌رکه‌وێت.
به داخه‌وه، که زۆر سیاسه‌تمه‌داری ده‌سه‌ڵاتی کورد زۆر دوورن له سیاسه‌ت و چۆنێتی یارییه‌کان تیایدا‌و زۆر جار هه‌ڵوێسته‌کان به هه‌ڵه ده‌رده‌بڕن و ناتوانن باڵانسی په‌یوه‌ندی و هه‌ڵوێسته‌کان و بۆچوونه‌کان له دووتای ته‌رازوی سیاسه‌تدا هه‌ڵبسه‌نگێنن.
جارێکی تریش بۆ مه‌لا به‌ختیار دووپاتی ده‌که‌مه‌وه، که قسه‌نه‌کردن هه‌ندێک جار حیکمه‌ته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست