کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناتانیاهۆ، وڵاتپارێزترە یا پادشێکانی سعودی،یا مەسعود بارزانی؟

Tuesday, 13/01/2015, 12:00

1996 بینراوە



چەند دەستەواژەی سیاسی هەن کە دەگەنە ئاست نەتەوەی کورد وچارەسەی کێشەی کورد مایەپوچ دەبن وزمانیان گۆ ناکا. هەر دەڵێی بە کەڕو لاڵی لە دایک بون. ناسیونالیزم، کومونیزم، مافی مرۆڤ، سەربەخۆیی......؟ هەرکام یەک لەو دەستەواژانە مێژووی تایبەت بەخۆیان هەیە. رێگوزەری زەمان ئاڵوگۆڕی زێدەی بەسەر هێناون. بەڵام لەئاست نەتەوەی کورد وێنەی گێژەڵووکەن کە بەدەوەری خۆیاندا دەسوڕێنەوە وپاشێن لە بیابانی بێبەختیدا دەتوێنەوەو وندەبن. هەتا ئەوسەردەمەش نە یاساکانی نێونەتەوەیی، نە ئیسلامی سیاسی، نەچەپ، نەڕاست، یەک هەنگاویان بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵنەگرتووە! ئەوی کرابێش تەنیا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان بووە.(نمونەی بەر چاو باشووری کوردستانی ژێردەستی دیکتاتۆڕێکی وەی مەسعودبارزانییە کە دەیبینین). بەڵام ناکرێ بەتەنیا ئەو دەستەواژانە کە ئامرازی دەستی زلهێزەکانن بە تاوانبار بزانین. مێژووی ٢٩ سەرهەڵدانی کورد کە رووبار رووبار خوێنی لەسەر ڕژاوە شاهیدی ئەو مێژوویەن کە پێمان دەلێ: بۆ چی پاپۆڕی نەتەوەی کورد لە وشکایی داوەو هەر لە جێی خۆی ماوەتەوە! سێ ژنە قارەمانی کورد بەدەست ئەیاغەکانی مەغۆلی سەردەم لە جەرگی دێمۆکڕاسیدا ترۆر کران هەتا ئەوڕۆش کوژەرەکانیان بە ئازادی دەخولێتەوە! بەڵام ترۆڕی چەند رۆژی رابوردوو لە فەرێنسە دونیایان بۆ هەژاند.ئەوان وڵاتی خۆیان خۆش دەوێ ودەیپارێزنو مافی خۆیانە. لە حاڵێکدا عەشیرەی بارزانی سفرەی رەنگاوڕەنگ بۆ دوژمنی قەستەسەری کورد دەڕازێننەوە. پاشێنیش باسی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکەن!
" عەڕەبستان کوێیە؟"
دەخوازم بەکورتی ئیشێرەی پێبکەم. ناوی رەسمی ئەو وڵاتە،، پادشێیی عەڕەبستانی سعودییە،،(یانی لە سیستمی پادشاییدا بایی فلسێک دێمۆکڕاسی نابینی!). مەزنترین بەرهەمهێنەروهەناردەکردنی نەفتە لە دونیادا! تەنیا وڵاتێکە کە ،،ژن،، ناتوانێ سەیرە لێبوخڕێ یانی سەیارەی هەبێ.عەڕە بستان لە خۆرئاوای ئاسیا یەی دوای ئەلجەزاییرکە زۆرترین عەڕبی تێدا دەژی. پێگەیەکی گرینگە بۆ مسڵمانان وشێری،کەعبە، و،مزگەوتی پێغەمبەروئارامگای وی تێدایە. سەرچاوەی مەزنی ئابوری تەنیا نەفتە کە خەڵک لەسەری دەژێن.ساڵانە بە میلیون کەس بۆ زیارەت روو لەوێ دەکەن تا ببنە حاجی. بەڵام بۆ باسی وڵاتێکی وەک عەڕەبستانم کردوە؟ ڕائەف بەدەوی، گەنجێکی وێبلاک نوسە کە لە عەڕەبستان دەژی. لەرۆژی ٩/١/٢٠١٥ بابەتێکی رەخنەئامێزی لەسەر دەسەڵاتی هەیی لەو وڵاتە بڵاوکردۆتەوە. گەندەڵ سیستمی ئەو خاکە دەڵێ: رائەف بەدەوی بێ حورمەتی بە ئیسلام کردوە! بۆیە دەبێ هەزار(١٠٠٠!) زەربە قامچی لە بەر چاوی خەڵک لێبدرێ! جگە لەوەش دەساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە! هەروەها ٢٦٦ هەزار دۆڵارجەریمە! ئەو پێگەیەکە کە ناوەندی دونیای ئیسلامی پێدراوە. ناتانیاهۆش جوولەکەیە. بە جوولەکەکانی دەرەوەی ئیسڕێییل دەڵێ: وڵات رووگەی ئێوەیە وەرنەوە لێرە نوێژەکانتان بکەن. بێجگە لەوەش ئاغای ئۆباما بە هێزو تونای خۆی تکای لە دەسەڵاتدارانی عەڕەبستان کرد کە ئەو جەزایە ی کە بۆڕائەف بەدەوی بڕاوەتەوە جێ بەجێی نەکەن! هەر لەوڵات پارێزی جوولەکەو لەوڵاتپارێزی ملهوڕەکانی عەڕە بستان وهەرلە وڵاتپارێزی دەسەڵاتدارانی باشووری وڵات؟
ئەورۆژانە لە وڵاتی فەڕانسەداتڕۆر بەرێوەچوو.هێرش بۆسەر پێگەیەکی رۆژنامەوانی بە هۆی بڵاو کردنەوە چەند کاریکاتۆڕێک لەسەر پێغەمبەر.هەروەها هێرش بۆ موغازەیەکی کە خاوەنەکەی جوولەکەیە. لەو پەیوەندیەدانیگەرانە دەسەڵاتی ئیسڕاییل وداخویانی،،ناتانیاهۆ،، بۆ تەواوی ئەو جولەکانەی کە لەدەرەوەی وڵاتی ئیسڕاییدا دەژین زۆر سرنجڕاکێش بوو. ناتانیاهۆ، بە وانی گوت:ئێوە لەهەندەران دەژین وکاتی نوێژکردنتان رووگەتان دەبێتە وڵاتی خۆتان وروولەوێدەکەن(یانی جوولەکە کاتی نوێژ روو لە عەڕەبستان ناکەن چون جولەکەن وعەڕب نین).وەرنەوە ئیسڕێییل، ئێرە وڵاتی ئێووەیە. باوەشی ئێمە بۆ هەمووتان ئاواڵایە. ئەوە یانی خۆشەویستی گەلێک بەرانبەر بە خاکەکەی (خاک دەبێتە رووگە). کاتێک رووگە خاکو هەڵوێست نەتەوە بوو ئەو نەتەوەیە سەردەکەوێ. ئێشتێش نەمزانی جەلال تاڵەبانی وحیزبەکەی بۆ کام مەبەست شەڕدەکەن وبۆ کام مەبەست دروست بون چییان بۆ خەڵک دەوێ.فواد مەعسومی کورد لە بەغدا سەرۆککۆمارە چاوی لێبکەن ئیزن نادا بەکەس لەخۆی عەرب تربێ.(لەکاتی خۆیدا مەڕحومان دوکتور قاسملو دوکتور شەڕف کەندیش ئیزنیان بە کەس نەدەدا کەس لە وان ئێرانیتر بن! ئەوەش لە وڵاتپارێزی ئەو شەهیدانە !). ئەوەندی بۆعێڕاقی عەڕەبی دەسوتێ قەت بۆ کورد ناسوتێ.
من کارم بە دەوڵەتی ئیسڕاییل نییە. ئەو سیستمەشم خۆش ناوێ. لە هەر بارودۆخێکیدا لایەنگری لە کەورد بکەن بە درۆی دەزانم وباوەڕم پێیان نییە. حورمەتیشم بۆ خەڵکی ئیسڕاییل هەیە کە حورمەتیان بۆ نەتەوەی کورد هەبێ. قەتیش تاریفی سیاسەتمەدارانی ئیسڕاییلی ناکەم.لە ئاست وڵاتێکی وەکو عەرە بستانیش ئەوندە دەڵێم کە سەروەتو سامانی وڵاتێک کاتێک دەبێتە هیوا بۆ دوا رۆژ کە سەرچاوەی پیشەسازی لەو پەڕی توانای خۆیدابێ. ئێران وعێڕاقیش نەوتیان هەیە. بەڵام دەسەڵاتدارانیان چەندە سەرزەمینی خۆیان خۆش دەوێ؟ چاو لە ژاپۆن وکۆریان باشوور کەن چۆن لە ئاستی پیشەسازیدا هەنگاو دەنێن. ئەو سۆنامییە لە ژاپۆن هات لەباشوری وڵات بێ، تەنیا تاقمێک لە عەشیرەی بارزانی خۆیان رزگار دەکەن. خەڵکی دی بە خڕوپتوونی لە ناو دەچن.
" مەبەستی سەرەکی لەو کورتەوتارەدا"
مەسعود بارزانی فەڕشی سور بۆ کەسانێک رادەخا ودەیانباتە ناو کۆشکو قەڵا کەی، کە هەستی دەروونی میلیونان کوردی پێ دێشێنێ. ئەو چاک دەزانێ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بەقازانجی کێشەی کوردە بەڵام ناوێرێ باسی لێبکا چون مرۆوێکی ترسنۆکە. دەسەڵادارانی ئیسڕاییلی بە خەڵکی خۆیان وا تێگەیاندووە کە خودا لەسەر تاکی جوولەکەی فەڕز کردووە کە بۆ وڵاتەکەی سیخۆری بکاو بە هەموو شێوەیەک بیپارێزێ دەسەڵاتی بارزانی وتاڵەبانی بۆ خۆیان دەبنە سیخۆر بۆ بیانی بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان.! ناتانیاهۆی جوولەکە داوا لە هاووڵاتیانی دەکا وەرنەوە لەسەر وڵاتی خۆتان نوێژ بکەن و لێرە بژین. هەر لە ناسیونالیزمی جوولەکە، هەر لە ناسیونالیزمی عەشیرەی بارزانی؟ ئەو دەسەڵاتەم لە باشوور وەک قوماربازێک دێتە بەر چاوکە بە جەستەی ئەو خەڵکە قوماری سیاسی بەڕێوە دەبا. ئورووپای وەحشتزەدە لە ترسی ،،داعش،، کۆم کۆم بەرپرسی باڵا سەردانی بارزانی دەکەن. ئەو کورت باوەڕەش پێی وایە ئەوانە بۆ کورد دەگرین. لە هەموو سەردانێکیشدا داوادەکەن چەکی زیاترو قورستریان بۆ بنێرن. چون ژیانی سیاسیان ئاوا بەردەوام دەبێ. من نازانم کەی جەلال تاڵەبانی بە یەکجاری دەمرێ. بەڵام دەزانم دوای مردنی وی چۆن بارزانی مامڵەیان لەگەڵ دەکا.دەزانم یەکێتی بەرەو کام هەڵدێر دەڕوا.
لەوانەش بترازێ، ناسیونالیزمی کۆی سەنجەق و چەپی دۆڕاوی ناو کەمپەکانی زڕەگوێزتووشی وەها سەردەمێک بون نازانن چۆن لێی دەرباز بن. وەک گیسکی هەیاسیان لێکردون. جار جارە ،، سەحراروودی،، یان نیشان دەدەن دەیانبەنەوە نێو قالبی خۆیان. هەتا ئەوڕۆش نازانن رووگەیان لە کوێیە. قسەی زل زلێش لەوێ راوەستێ. نە بەردیان بەدەستەوەیە نە پاساریش دەبینن. خۆزگە ئێمەی کوردیش وەکی جوولەکە وڵاتەکەمان ئەوەندە خۆش ویستبایەکە ببایە رووگەمان ونوێژی رزگاریمان لەسەر ئەو خاکە پیرۆزە بکردبایە. خۆزگە گەنجی کورد ببوایە،، پێشمەرگی،، نەتەوەکەی نەوەک پێشمەرگەی عەشیرەو بنەمالەی دەسەڵاتدار، ئەگەر فس فس پاڵەوانێکی وەک، سیروان بارزانی پێشمەرگەی ئەو وڵاتە بێ و کوردم بۆ رزگار کا، بەشی من لەو رزگاریە دەدەمە کەسێک کە لێم وەرگرێ. ئەگەر دێمۆکڕاتەکانی کۆیەو جوووچکە کومونیستەکانی زڕەگوێز رۆژهەڵاتی وڵاتم بۆ رزگار کەن من بەشی خۆم هەر لە ئێستاوە بەزیاد بێ و نەمگەرەکە. کۆمەڵگای وشیارودوورناس ،نەتەوەیەک دەگەیەنێتە ئامانج. کوردیش ئەگەر خاوەنی هەزاران پێشمەرگە بێ وهەموووڵاتانی جیهان پشتی بگرن تا بۆ خۆی بڕیار نەدا لەو زلکاوە دەرناچێ.
جەعفەر کەریمی
١٣/١/٢٠١٥




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)