حزبى شیوعى لە شۆرشى جوتیاریەوە بۆ ژوورە داخراوەکان
Friday, 22/02/2013, 12:00
پێشەکى :
لەژێر رۆشنایى پەیرەوى ناوخۆى حزب کە ماف بە ئەندامان و کادیرانى حزب دەدات ڕەخنە بگرن هەروەها مافى ئەوەمان پێدەدات بیرو راى خۆمان لە رۆژنامە و دەزگاکانى راگەیاندن بڵاو بکەینەوە، منش بەهەمان دیدەوە تێروانى خۆم وەکو کادیرێکى حزبى شیوعى دەخەمە روو، وەدیبەستمەوە بۆ مێژووى ئەو حزبەوە تێکۆشانى چەند دەیەى رابردوو .مێژووى شیوعیەت.
:سەرەتاى سەرهەڵدانى حزبى شیوعى دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانى 1934 بەدواوە کە سەرکردەى شیوعیەت سەلمان یوسف سەلمان کە ناسراوبوو بە هاورى فەهەد لەعێراق دامەزێنەر و هێنەرى فکرى شیوعیەت بوو.
سەرکردەکانى حزب لە پێناو چینى جوتیارو کرَیکارو هەژارانى ووڵات ئامادەیان تێدابوو خۆیان بچنە بەردەم پەتى سێدارە قوربانى بە جەستەى خۆیان بدەن بۆ ئەوەى داهاتووى هاووڵاتى و خەڵکى باشتر بکەن باشترین نمونە (فەهەد و سەلام عادل و سارم حازم و جەمال حیدەرى بوون).
کەم حزب هەیە لەمێژووى دروست بوونى کەسە یەکەمەکانى خۆیان بکەنە قوربانى و لەبەردەم پەتى سێدارە بلێنشیوعەت لە مردن بەهێزترە بەو ماناى ئەوان ئایدیایەکى نوێ و رۆشنبیرێکى نوێیان هێناوە ووڵات و توانیان جەماوەر و خەڵکى عێراق و کوردستان بۆلاى خۆیان رابکێشن ، ئەوان توانیان جوتیارى دەربەگ بەکەنە خاوەن زەوى و بەرهەمى خۆى توانیان چەکوش و داس بکەنە چەکى داهێنان و برەو بە کشتوکاڵ و کارگە و داهێنانى نوێ بدەن ،سەرکردەکانى حزبى شیوعى لە ریزى پێشەوەى جەماوەر و قوربانیدان بوون بۆ ئەوەى جوڵانەوەیەکى جەماوەرى دروست بکەن گۆرانکاریەکى سیاسى ئابورى کۆمەڵایەتى لە عێراق دروست بکەن کە شۆرشى جوتیارى هۆرێن و شیخان و دەشتى هەولێر و شارەزوور وهەڵەبجە بوونە داینامۆى هێزێکى جەماوەرى ، بەڵام ئێستا جەماوەر پشتى لەم حزبە کردووە و کادیرەکانیشى بەڕەخنەن لە ئەداى سیاسى و دیپلۆماسى حزبەکەیان .سیاسەتى جەماوەرى و سیاسەتى هاوپەیمانى :جەماوەربوون یەکێکە لە بنەماکانى بەهێزى حزب بۆ ئەوەى بتوانى بە زووترین ماوە تێروانین و بەرنامەى خۆى بگەیەنێت حزبى شیوعى بەهۆى زۆرى جەماوەرى لەدەیەکانى رابردوو توانى چەند گۆڕانکاریەک لە حکومەتەکانى ئەوساى عێراق بکات و چەند وەزارەتێک بگۆرێت بەهۆى فشارى شەقام تێکەڵبوون بەخواست و ویستى هاووڵاتیان هەروەها بەدەمەوە چوونى چینى هەژارو داواکارى مافەکانیان ، ئەوان توانیان سەرجەم شارو نەتەوە و ئاین و رەگەزەکان پێکەوە تێکەڵ بکەن و لەپێناو یەک خواست کاربکەن بەڵام ئەمرۆ بەپێچەوانەوە سیاسەتى حزبى شیوعى ئەگەر چى لە نوسین و سەر وەرەقەجوانن و پڕە لە ووشەى پڕمانا بەڵام لە واقیعدا ناتوانرێ کارى پێ بکرێت لەسەر خواستەکانى جەماوەر وشەقامى کوردى بچێت چونکە بێ متمانەیەک دروست بووە لە نێوان حزب و جەماوەر کە هەرەمى خواستەکان زۆرتربوون و کرانەوەى میللەتى کورد بە جیهانى نوێ و داهێنانەکان و ئابورى ووڵات پێویستى بە رێگا چارەى جدى هەیە کە بەرنامە رێژى بۆ بکرێت کە جارێکى تر جەماوەر لە خۆت ئاشت بکەیتەوە ، یەکێک لە زیانەکانى حزبى شیوعى هاوپەیمانى حزبەکانى دەسەڵات و داکۆکیکردن لە کارە خراپەکانى ئەوان و رێکەوتن و بێ دەنگى لە ئەداى حکومڕانى و پشتکردن لە جەماوەرە کە خواستىجەماوەر لە حزبى شیوعى کوردستان سەرکردایەتى کردنى نارەزایەکانە کە چۆن میژووى ئەو حزبەى پێ ناسراوە وە دوور کەوتنەوەیە لە هاوپەیمانیەک کە زیانى جەماوەرى زیاترە لە قازانجى حزبى و بنەکانى کارکردنى .هەڵبژاردن و رێکخستنکوردستان ئێستا بەهۆى هەڵبژاردنەوە گۆرانکارى سیاسى بەخۆیەوە بینیوە ڕەنگە لە ئایندەدا ببێتە هۆى دەرکەوتنى بزوتنەوە و جوڵانەوەى سیاسى تر بۆیە گۆڕانکارى لەسەر بنچینەى حزبى و میژووى حزبى نامێنێت دەبێت هەنگاوەکان و بەرنامەى خۆت بۆ سەر سەندوقەکانى دەنگدان ببەێت بۆ ئەوەى بتوانى بەرنامەى رێژکەرى خەڵک بیت ، کاتێک حزبێکى خاوەن 70 ساڵە پڕ لە تێکۆشان ناتوانى بەرێژەى قانوونى خۆى بچێتە پەرلەمان بیگومان پێویستى بەدیراسە کردن و بەرنامەرێژى نوێ هەیە بۆ ئەوەى بە تێروانینێکى تر و پلانێکى تۆکمە تر بێتەوە مەیدان و دۆڕان بکاتە وانەیەک بۆئەوەى هەڵسانەوەى خێرابکات ، چونکە لەهەر هەڵبژاردنێک کۆمەڵێک گەنجى نوێ دروست دەبن ئەم گەنجانە راستەخۆ ناو و مێژووى تۆ و تێکۆشانەکانت نازانن و لەکاتى بیستنیشیدا گرنگى پێ نادەن بۆیە دەبێت کارێک بکەیت خۆت دوور بخەیتەوە لە جۆرە رێکخستنێکى لاواز کە مێژوویەکەى دەگەرێتەوە بۆ سەدەیەک پێش ئێستا ، حزبى شیوعى لەم قۆناغە پێویستە بنکەکانى دەنگدان بکاتە ئامانجى سەرەکى خۆى و خواست ویستى جەماوەر بکاتە پلانى سەرەکى و پەرلەمان و پرۆژەى خۆى بکاتە مینبەرى داکۆکیکردن لە خەڵک نەک پشتکردن لە خەڵک بۆیە ئەو جۆرە رێکخستنەى ئێستا حزبى شیوعى هەیەتىلاواز و تواناى بەجەماوەریکردنى حزبى نیە ناتوانى جارێکى تر ببێتەوە بە بزوێنەرى شەقام و جوڵانەوەکان .شەهیدان و خانەوادەى دێرینەکان :کاتێک کەسێک خۆى دەکات بەقوربانى وخوێنى خۆى دەرێژێت لە پێناو ئایدیاو خەڵکەکەى بێگومان دەبێت ئەو حزبە و خەڵکەى رێز و درێژە پێدەرى ئەو رێبازەبن ، شەهیدەکانى حزبى شیوعى ئامانجیان پڕکردنى گیرفان و چوونە سەر کورسى و پشت کردن لە خەڵک نەبوو بەڵکو ئامانجیان خزمەتکردن بووە بەکۆى پرۆژەى شیوعیەت و جەماوەر و بەسەرجەم چین و توێژەکانى ناکرێت ئێمە پشت لەخانەوادەى دێرینەکان و کەسو کارى شەهیدەکانمان بکەین و گرنگى بەکەسانێک بدەین کە تادوێنى دوژمنى ئێمە بوون ناشکرێت کەس وکارى شەهیدان دەرگاکانیان لى داخرێت بەبیانووى کۆبونەوە و کارى تایبەت ،ئەوشمان لەبیرنەچێت بەشێکى زۆرى کەسو کارى شەهیدانمان ئێستا لەناو حزبەکانى ترن هۆکارە گەلێکى هەیە نەک هەمووى لەپێناو پارە بەڵکو لەبەر هەلوێستى چەند کادیرێک و خۆ بەزل زانینیان بەرامبەر بە بەکەس وکارى شەهیدان بووە.ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات :ئۆپۆزسیۆن بوونى شیوعیەت دەگەرێتەوە بۆبەساڵانى 50 کانى سەدەى رابردوو کە جوڵانەوەى سەرشەقام و داواخوازى مافى جوتیارو کرێکار و خواستى هاووڵاتیبون بوو ئەمرۆ ئەو حزبە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ماوەتەوە بەرنامە وپرۆژەى گشتگیرى نیە بۆ کارەسات و رووداوەکانى ئەمرۆى کوردستان ئەو بەیاننامە و نوسینانەى هەیەتى تەنها لە بڵاوکراوەکەى خۆیدا بڵاودەکرێتەوە خەڵک و جەماوەر و کەناڵەکانى راگەیاندنیش بێ ئاگان لى مەبەستى من لەم چەند دێرە ئەوە نیە حزبى شیوعى بچێتە پاڵ ئۆپۆزسیۆن هەروەها بۆ ئەوەش نیە بچیتە پاڵ دەسەڵات بەڵکو مەبەستى من ئەوەىنەشەرى ئۆپۆزسیۆن بکان و نە داکۆکیکى لە دەسەڵات بەڵکو خۆى بەرنامە و پرۆژى تایبەت بە خۆى هەبوایە بە جیاواز لەوانى تر نەک بە شێک لە کادیرەکانمان لە جیاتى دەسەڵات وەڵامى ئۆپۆزسیۆن دەنەوە ، هەروەها بێ متمانەى خەڵک لە حزبى شیوعى بەو ووتەى بۆچى دەنگ بە حزبى شیوعى بدەم ؟ئەمە پرسیارێکە دەبێت حزبى شیوعى بەجدى کار لەسەر ئەوە بکات بۆخەڵکى دەنگى پێ نادان ، وەکو خەڵک دەڵێن ئێمە دەنگ نادەین بە شیوعى لەبەر ئەوە دەنگەکانمان دەچێت بۆ پارتى ویەکێتى ودووبارە ئەوانە دەچنەوە دەسەڵات ؟ ئایا حزبى شیوعى لەمەر ئەو پرسە و مانەوەى متمانەى خۆى لاى خەڵکدەبێت چى بکات ؟ بۆ بەشدارى حکومەتت کرد؟ بۆچى لەپەرلەمان دەنگ بە بودجەیەک دەدێت کە پەیوەندى بە قووتى خەڵکەوە هەیە ؟ ئایا حزبى شیوعى دەزانێت داهاتى نەوت چى پێدێت بۆ کوێ دەچێت ؟چۆن سەرف دەکرێت ؟ ئێمە لەم قۆناغەدا لە کوێ پرسە سیاسەکانى کوردستانین ؟ڕەنگە ئەوەى من باسم کردووە بەشێک بێت لە رەخنەى جدى بەڵام دەیان قسە و ووتەى تر ماوە بۆ ئەوەى شیکارى بۆبکەین رەخنەى جدى بۆ پێشکەوتنى حزبى شیوعى بنێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست