کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوارەیى ئەمڕۆ 4 حوزەیران ، مەسعود و مەسرورى كوڕى هەردووكیان بەبێ ئەندامانى شاندەكە، لە ئەنكەرە سەردانى دەزگایى میتى توركیان كرد! .

Saturday, 05/06/2010, 12:00


لە چوارچێوەى سەردانەكەى بۆ توركیا، ئێوارەیى ئەمڕۆ سەعات 6ى مەسعود بارزانى سەرۆكى خێڵى بارزان و مەسرورى كوڕى كە سەرۆكى دەزگاى ئاژانسى پاراستنى بنەماڵەیە، سەردانى دەزگایى میتى توركیان لە ئەنكەرە لە شەقامى 69ى كەمال ئەتا تورك كردووەو ، لەلایەن ژەنەڕاڵ یەڵماز ئۆگۆر بەرپرسى دۆسیەى ئێراق و ژمارەیەك لە پیاوانى میتى توركیەوە پێشوازى كراون و، زیاتر لە 2 سەعات لە هۆبەى دۆسیەى ئەمنى میتى تورك لە و دەزگا بەدناوە ماونەتەوە!
سەرچاوەیەكى نزیك لە یەكێك لەشاندەكەوە كە هەموویان لە هۆتێل هیلتۆن ماونەتەوە، ئەوەیان بە لە ڕێگە مۆبایلەوە گەیاندووە، كە مەسعود بارزانى و مەسرورى كورى لە سەعات 6ى ئێوارەوە ڕۆشتون بۆ جێگایەكى نادیار، بەڵام دوای ئەوەى بەڕێوەبەرى پاسەوانەكانى وەزارەتى دەرەوەى توركى ئاشكراى كردوە، كە مەسعودو كوڕەكەى میوانى دەزگاى میتن بۆ چەند كاتژمێرێك؟!!
تەنانەت فواد حوسێن بەناو سەرۆكى دیوانى سەرۆكایەتى خێڵى بارزانیان نەبردووە!
بە پێى وتەى سەرۆك پاسەوانەكان كە پێى باش بووە هەندێك نهێنى بدركێنێت، باسى كردووەكە، چونیان بۆ دەزگاى میت پەیوەندى بە پەكەكە و ئەو كوردانەوەیە كە لە ئۆردوگاكانى هەرێمى كوردستان نیشتەجێكراون و، هەروەها ئەو واتە پاسەوانەكان ئەوەیان باسكردووە، كە كە مەسعود بارزانى بەو مەرجە هاتۆتە توركیا كە هەموو هاوكاریەكى توركیا لە دژى پەكەكە بكات!
سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە كە باڵێۆزى ئێراق لە ئەنكەرە ئەو هەواڵەى پشت ڕاست كردۆتەوە ، كە مەسعودو مەسرورى كورەكەى دەعوەتى دەزگاى میتى توركین بۆ كۆمەك و هاوكاریكردنى سوپاى توركیاو دەزگاى میتى توركى بۆ لە قاڵب دانى چەكدارانى پەكەكەو، ئەو باڵێۆزە ئەوەشى باسكردووە، كە بنەماڵەى بارزانى بۆ جێبەجێكردنى ئەو مەرجانە چەند داوایەكى ئابورى و بازرگانى و مادى و چەكى قورسیان كردووە، لەگەڵ بڕى زیاتر لە 400 ملێۆن دۆلار، كە بەو چەشنەى پەكەكە لەناو خاكى كوردستان وەدەربهێنن!
سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە، وابڕیارە سبەینێ مەسعود بارزانى و مەسرورى كوڕى لە باڵەخانەى وەزارەتى بەرگرى چاویان بە سەرۆك سوپا سالارى تورانیەكان بكەوێت و، لە وێدا نەخشەو پیلانەكانیان بۆ یەكتر دژ بە پەكەكەو كوردانى باكور ئاشكرابكەن!
هەر بۆ زانینى خوێنەران:
لە ساڵى 1996وە بارەگاى سەرەكى دەزگاى میتى توركى لە سەر ڕێگاى سەلاچحەدین _سەرى ڕەشەو لە نزیك بارەگاى فەرماندەیى لیوایى تایبەتى گوڵانن، بۆ چاودێرى كردنى بزاوتى كوردان و پەكەكە!و بەرامبەر بەو خیانەتە مەسعودى خوادان 31 ئاب مانگانە خۆراكى زیاتر لە 3000 زێرەڤانى وەرگرتووە، لەگەڵ مووچەى 2000 جاش زێرەڤانى!
تێبینى: لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەى وەزیرى دەروەى توركى و مەسعود ى خائین ، ئەوە بەدەركەوت، كە مەسعود بارزانى وەك بنەماڵەیكى دیارى ئێراقى بانگێشت كراوە!
هەروەها دانەنانى ئاڵاى كوردستان و ئێراق لە پشت مەسعودەوە ئەوە هەواڵەى سەرەوەمان بۆ پشتڕاستردەكاتەوە، كە لەكاتى بینى ئەردۆگانیش ئاڵاى ئێراق و كوردستان بوونى نەبوو!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە