به‌ ئیمێلێک به‌رگری له‌ که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییتان بکه‌ن..

Sunday, 13/06/2010, 12:00


‌ندیم زه‌هاوی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی به‌ریتانیا به‌ناوی لیستی پارتی محافزین خۆی بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کا‌ندید کرد.کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی توانی ده‌نگ بدات پشتگیریه‌کی باشی لی کرد و ده‌نگیان بۆدا ، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانه.
ندیم زه‌هاوی له‌یه‌که‌م چاوپیکه‌وتنی سایدێکی تورکیدا که‌ له‌ به‌رواری2010/06/08 بڵاو بۆتۆته‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێک له‌باره‌ی ڕه‌وشی گۆڕانکاریه‌کان له‌ تورکیادا ده‌ڵێت (من زۆر گه‌شبینم له‌ باره‌ی کردنه‌وه‌ی دیموکراسی له‌ تورکیادا وه‌، تورکیا ده‌یه‌وێت ئاوڕێک له‌ کێشه‌ی کورد بداته‌وه‌ ، به‌ڵام پکک ڕێگره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ توندو تیژی ده‌بات. پارتی و یه‌کێتی هیچ کاتێک له‌کاتی سه‌داممدا په‌نایان بۆ توندوتیژی نه‌بردووه‌ ، به‌ڵام پکک چالاکی به‌رامبه‌ر به‌ سڤیل ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یانکوژێت هه‌ر بۆیه‌ به‌ته‌واوه‌تی پکک گه‌وره‌ترین تێرۆریسته‌.
به‌رێز ئه‌مه‌ ئادرس ئیمێلی ندیم زه‌هاوی داوا له‌ هه‌مو وه‌ڵاتپاریزان و به‌ تایبه‌ت کوردانی دانیشتوی بریتانیا ده‌که‌ین که‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیمێله‌وه‌ دیفاع له‌ ناموس و کرامه‌تی خۆتان بکه‌ن. [email protected] بۆ زانیاری زیاتر ده‌تونی سه‌ردانی ساێتی کوردستان پۆست یان سایتی ئینگلیسی به‌کی. بۆ سه‌ردانی سایته‌ ئینگلیسیه‌که‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌ وه‌ بکه‌وه‌.

http://www.turkishweekly.net/news/103109/kurdish-origin-mp-nadhim-zahawi-quot-pkk-is-a-terrorist-organization-quot-.html
Daran Amed ([email protected])

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە