کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاکتیکى پارێزگاکان و سیناریۆى پێکهینانى حکومەت

Friday, 15/11/2013, 12:00

1612 بینراوە







لە دواى تەواو بونى هەڵبژاردنەکان و ڕازى بوونى قەوارە بەشدار بووە کانى ناو پڕۆسەى هەڵبژاردن ، وە لە دواى دانیشتنى یەکەمى خولى چوارەمى پەرلەمان و دانانى کەسێک بۆ پێکهێنانى حکومەت لە حیزبى زۆرینە ، دانیشتنەکانى سەبارەت بە جۆرى پێکهێنانى حکومەت و چۆنێتى بەشدار بونى قەوارە براوەکان دەست پێ دەکات ، ئەمەش بە دوو جۆر دەبێت جۆرێکیان نهێنین و پڕە لە یارى و سیناریۆ ، لە نێوان چەند قەوارەیەکى براوە یان جۆرێک لە هاوپەیمانێتى بە پێ ى بەرژەوەندى و نزیکیان لەیەکترەوە ... واتا لە دواى هەڵبژاردنەوە و دەرچونى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە ، یاریەکان و دنیا بینیەکان دەکەونە بەردەم محکوم بوون بەو یاریانە ، تا ئەو کاتەى بە ئاشکرا دەست دەکرێت بە دانوستان .. با لە خۆمان بپرسین پێش بە فەرمى کارکردن بۆ پێکهێنانى حکومەت چ لە گۆڕێدا بووە ..؟
هەر لە دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە ئەوەى پێ ى دەوترا گۆڕانى نەخشەى سیاسى و هاوکێشەى سیاسى زیاتر ڕوو بە ڕووى یەکێتى بویەوە ، پارتیش لەم ڕوو بە ڕوو بونەوەیەدا پشکى بەرکەوت ، بە جۆرێک بەشکردنى پۆستەکان لە نێوان یەکێتى پارتى ، لە نیۆان هەرێم و بەغدادا بە پێ ى پەیمانى ستراتیژى ، کەوتە بەر هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەوە ، کە پارتى خۆى هەستى بەمە کردوە کە تحویل بونى زۆنى سەوز بۆ نیلى ئەو ڕۆژەى لێ ئاوا دەکات ، کە بتوانێت لەگەڵ یەکێتى پەرە بەم دەسەڵات و بەشکاریە بدات ، بە جۆرێک یەکێتى ببوە ئەو پردە سەلامەتەى کە پارتى بەسەردا دەپەڕێوە بۆ داگیرکردنى پۆستە باڵاکان بێ هیچ مەترسیەک ، کە هەموو ئەمانە بە بێ هەڵبژاردن و بە تعین لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکرا ، بەڵام کاتێک بزوتنەوەى گۆڕان دروست دەبێت ئیتر ئەم ڕێکەوتنە دەکەوێتە بەردەم هەڵوەشاندنەوە و دروست بونى سەرەتاى قۆناغێکى نوێ ، کە پێویستە حیزبەکان یارى تر بکەن بۆ ئەوەى بتوانین لەگەڵ ڕۆحى سەردەم و ئەم قۆناغە نوێیەدا بگونجێن ، ئەو پردەش کە پارتى بەسەریدا تێدەپەڕى نەیتوانى بەرگرى مانەوەى بکات و ڕوخا ، ئێستە پارتى کەوتوەتە بەردەم بزوتنەوەى گۆڕانەوە کە هێزى دوومە ، ئەگەرى ئەوەى لێدەکرێت ببێتە هێزى یەکەم و پارتى خۆشى ئەم ڕاستیە دەزانێت ، وە بزوتنەوەى گۆڕان لەم چوارچێوەیەدا و لە ناو هاوکێشەى ئەم گۆڕانکاریانەدا خاوەنى ئەقڵێکى گەورەى یارى کردنە و وە گیرفانەکانى پڕە لە کارتى بردنەوەى ئەم یاریانە ، وە دەشزانى چۆن یاریەکان بکات ، وە خاوەنى تاکیتیک و سیناریۆى گەورەیە چونکە دروستکەرى قۆناغى نوێیەیە ، وە گەمەکان لە بەرژوەندى گۆڕاندایە ، وە دروستکەرى ئۆپۆزسیۆن و هوشیارکردنەوەى تاک و دەوڵەمەندکردنى پاشخانى ڕۆشنبیرى سیاسى گشتى و شەڕکردن لە پێناو بنەبڕکردنى گەندەڵى و خواردنى مافى تاک ...هتدە .... هەمو ئەمانە بونەتە کارتى بە هێز بە دەست بزوتنەوەى گۆڕانەوە ، لەم نێوەندەدا پارتى کە هێزى یەکەم محکومە بەو یاریانەى کە فرە سەرن و دەبێت بزانێت چۆن لە پشتى پەردەوە کارت بە کارت دەکات لەگەڵ هێزى تازە ، وە چۆن دەتوانێت لەم دۆخە ڕزگارى ببێت .. ئەمانە هەمووى زەمینەیەکیان دروست کردوە بۆ یارى و سیناریۆ و تاکتیکەکان بە جۆرێک دوو هێز ئەگەر چى لە ڕوى دنیا بینى و سەردەم و کاتیشەوە جیاواز بن دەکرێت کارتەکانیان بگۆڕنەوە .
ئێستە ئەوەى کە یارى کەرى سەرەکیە گۆڕان و پارتیە ئەوەشى کە ئەقڵى سەنتەر و یەک بڕیارى تێدا نەماوە و بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت یەکێتیە ، چونکە یەکێتى تواناى تێگەیشتنى لە سیناریۆ و یارى و تاکتیکەکان نەماوە ، هەموو بڕیار و وتاکتیکەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆر سە رەتاییانەیە و خاڵیە لە تێگەیشتن و یارى ، لێرەوە دەتوانین ئەم یاریانەى پارێزگاکان و پێکهێنانى حکومەت بخوێنینەوە :
لە دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە یەکێتى دەیویست نەهێڵێت گۆڕان بە تەنها بەشدارى لە حکمومەتدا بکات ، دواى ئەوە نەیتوانى بەرەى ئۆپۆزسیۆن هەڵبوەشێنێتەوە ، ئەوەش دەزانین کە لە نێوان تورکیا و ئێران ڕێکەوتنێک هەیە لەسەر هەرێمى کوردستان و وە ئەمریکاو ئەوروپا و ڕوسیاش ڕازى بون بە مەرجێک بەرژەوەندى هەمەلایەنى تێدا پارێزراو بێت ، لە ناو هەرێمیشدا رێکەوتننامەى ستراتیژى هەیە کە دوو هێز بوون ، یەکێتى یەکێک بوە لەو هێزانە ، ئەیویست گوشار بۆ ئێران و تورکیا و پارتى دروست بکات کە نەهێڵن گۆڕان بەشدارى حکومەت بکات (ئەمە سەرەڕاى جیاوازى بۆچون لە نێو خۆى یەکێتیدا بە تایبەت باڵى کۆترەکان و هەڵوکان) ... ئەگەر ئەمە ئەو کارتە بوبێ کە یەکێتى بەکارى هێنا بێت ، ئەوا گۆڕان کارتى بەهێز ترى پێیە ، کە ئەویش بردنەوەى لە سنورى سەوز و تحویل کردنى بۆ زۆنى نیلى ، وە کارتى پارێزگاکانى بەکار هێنا و لە بەرامبەردا پارتیش بەمە ڕازى بوو بەمەرجێک کەمترین قسە لەسەر سەرۆکایەتى هەرێم بکرێت ، پارتى ئەوەش دەزانێت کە پارێزگاکان ناشەرعین ئەگەر پێداگرى بکات ئەوا دەکەوێتە خانەى خۆسەپاندنێکى ئاشکراوە ، وەک گۆڕان براوە بووە لە دوو پارێزگادا ، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت ئەوا براوەى یەکەم دەبێت و لە سنورى سلێمانیشدا زیادى کردوە ، دیسانەوە هەر پشکێکى دەبێت لەبەرامبەر پشکى بەرەى ئۆپۆزسیۆن لە هەولێردا ، واتا بۆ پارتى هاوسەنگیەک دروست دەبێت بەڵام لەگەڵ یەکێتى ئەو هاوسەنگیەى چەندین ساڵە هەبوە ئەو هاوسەنگیە نابێت ، بۆیە کاتێک گۆڕان کارتى پارێزگا بەکار دەهێنێت لەو لاوە پارتى مسۆگەر کردوە بە پاڵپشتى کردنى (بە کارت بە کارت) وە دەبێتە کارتێکى بەهێز تا یەکێتى ناچار بکات مل بۆ بەشدارى گۆڕان کەچ بکات و وادەیەکیش بۆ هەڵبژاردنەکانى پارێزگاکان دابنرێت ، ئەو کات بە هەردوو دیوەکەدا یەکێتى دۆڕاوى یەکەم دەبێت .... وە ئەوەش دەزانین تا ئێستا گۆڕان دەستى بۆ کارتى ناوچەیى نەبردوە ، چونکە گۆڕان دەیەوێت یەک ستراتیژ هەبێت ، وەک ستراتیژى ئێرانى و تورکى نەک دێژکراوە ئەو دوو ستراتیژە .. با بپرسین گۆڕان چۆن دەتوانێت کەیسى پارێزگا بجوڵێنیت لە بەرامبەر کەیسى پێکهێنانى حکومەتدا ، کاتێک دەتوانرێت پارێزگا بجوڵێنرێت کە زۆرینەى ئەندامانى ئەنجومەن ڕازى بن لەسەر هەڵبژاردنى پارێزگاى نۆى ، یان 40000 ئیمزا کۆبکرێتەوە ، ئەم دوو ئەگەرە بۆ گۆڕان زۆر ئاسانە ، چونکە لە کۆى 28 ئەندامى ئەنجومەن 20 لایەنگرى پڕۆژەکەى گۆڕانن ، بۆیە توانى وەک کارتێکى بەهێز بەکارى بهێنى گوشار بۆ سەرۆکایەتى هەرێمیش دروست بکات ، چونکە بە پێ ى دەستورى عێراقى سێ پارێزگا دەتوانن هەرێمێکى فیدراڵ بۆ خۆیان دروست بکەن ، خۆ ئەگەر بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا داوا بکەن سلێمانى جیا بێتەوە ئەو کات هەرێمى کوردستا هەڵدەوەشێتەوە ، ئەمانەش ماناى ئەوە نیە گۆڕان بیەوێ ئەمە بکات ، نەخێر تەنها وەک وەرەقەیەک بەکارى دەهێنێت ، بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پارێزگاکان بکرێت ، وە ئەوە دەزانێت کە براوەیە و پارێزگا بە شێوەیەکى شەرعى دەکەوێتە دەستى ، کاتێکیش سەرۆکى هەرێم دەڵێت سلێمانى هێڵى سورە ئەمەیان جگە لە ڕاگەیاندن هیچى تر نیە ، بەشى دووەمى قسەکانى کە دەڵێت دەبێت هەڵبژاردن بکرێت ئەمەیان ئەو کارت بە کارتەیە کە دروست بووە ، بە هەموو دیوەکانا گۆڕان توانى جوانترین یارى بکات و هەولێریش داوا بکات کە هەڵبژاردن بکرێت ، واتا پارتى و گۆڕان ئەو براوانەن کە کارتەکانیان یەکسانە بە یەک ، ئەگەر لەسەر ئاستى ئابورى ناوچەیشەوە سەیر بکرێت ئەوا هەرَیمى کوردستان خاوەنى 200 ملیار مەتر غازە ، کە زۆرى دەکەوێت ناوچەى گەرمیان و چەمچەماڵ کە وا بڕیارە ببسترێتەوە بە بۆرى غازى هەولێر+ ئەنقەرەوە بۆ ئەوروپا ڕەوانە بکرێت کە ئەورپاو 42% غاز لە ڕوسیا وەردەگرێت ئەمەش دەبێت جیگرەوەى ئەو غازەى کە ڕوسیا دەیدات بە ئەوروپا ، ڕوسیا زۆر جار ئەم وەرەقەى غازە وەک کاتى بەرامبەر بە ئەورپا بەکار دەهێنێت ، لەم ڕوەشەوە گۆڕان پشکى شێرى بەردەکەوێت چونکە لەو ناوچانەن کە زۆرینەى دەنگى تیا هێناوە .. دەکرێت کارتەکان زۆر بن (وەک کارتى میدیا و کارتى کۆمەڵایەتى و کارتى پێشمەرگە و کارتى ناوچەیى و... هتد ) بەڵام ئێمە قسە لەسەر ئەو کارتانە دەکەین کە لەم کاتانەدا بە کارتى سور دەڕوات یان بەکارتى شێر ... ئیتر ئەوەى دەمێنێتەوە جۆرى گۆڕانەکان و کاراکردنى کارتەکانى ترە ئەو کات بۆ هەر تاکتیک و سیناریۆ دەورى کارتى تر قسەى ترمان دەبێت .. ماوەتەوە بڵێین خەنجەرى بەر پشتوێن مەرج نیە بۆ شەڕ بێت بەڵکو زۆر کات بۆ نیشان دانى کارتە بۆ بەرامبەرەکەى .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)