ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر
Thursday, 31/10/2013, 12:00
ئه‌وكاته‌ی به‌هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه، زۆرێك له هاوڕێیان و دۆستانم پێیان باشبوو ده‌قی نامه‌ی وازهێنانه‌كه بڵاونه‌كه‌مه‌وه‌و به‌بێ ده‌نگی واز له‌كۆمه‌ڵه بێنم و چاوه‌ڕێ بكه‌م تا بزانم دۆخه‌كه به‌كوێ ده‌گات، به‌س به‌داخه‌وه له‌ملا و له‌ولا قسه‌ی ناراست و هه‌ڵبه‌ستراو به‌ناوی منه‌وه ده‌وترێ و ئاراسته‌ی شوێنان ده‌كرێ و مانایه‌كی تریان داوه‌ته وازهێناكه‌م و هه‌تا ئێستاش قسه‌لۆكه‌كان به‌رده‌وامن، ئێستاش كه‌دیسانه‌وه له‌نێوان من و ئه‌وان قسه‌وباس هاتۆته گۆڕێ، بۆیه به‌پێویستم زانی كه ده‌قی ده‌ستله‌كاركێشانه‌كه‌م بڵاوبكه‌مه‌وه.
بۆ بەرێز/ كۆمەڵەی ئۆتیزمی هەولێر
بابەت: دەست لەكاركێشانەوە
هەر دوای كۆنگرەی دوو لە 15/9/2011، كێشەوگرفت و كوتلەكاریی لەناو دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە لەهەولێر سەریهەڵدا، هەر بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەیەكم (1) دایە كۆمەڵە بۆ چارەسەری كێشەكان و ستراتیژییەتی كاركردن، بەس بەداخەوە كاریی پێنەكرا، تاوای لێهات كێشەكان قوڵبوونەوە، دوای چەندین كۆبونەوەو دانیشتن لەگەڵ بەرپرسی بەشی كۆمەڵەكان لەوەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر سەرۆكی پێشوو لادراو سەرۆكی نوێ دانرا، گەیشتینە رێكەوتنێك، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كەمئەزموونی لەكاریی رێكخراوەیی و پێك ناكۆك و نەگوونجانی ستافی دەستەی كارگێڕی، كێشەكان هەر بەر دەوام بوون و لەجیاتی كاریی جدی و ستراتیژی بۆ مناڵەكان خەریكی كاریی لاوەكی و رواڵەتی بووین. من پێموایە لە ئاست گەورەیی خەمی مناڵانی ئۆتیزم دا نەبووینە، بۆیە دەست لەكار كێشانەوەی خۆم رادەیەگەیەنم و لەمڕۆوە چیتر پەیوەندیم بە كۆمەڵەوە نەماوە، لەبەر ئەوەی
: 1: پێموایە كۆمەڵە لەرێڕەوی راستەقینەی خۆی لایداوە، لەلایەك دەستە پابەندی خاڵ و بڕیارەكانی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی نابێ، لەلایەكی تریشەوە لەجیاتی خزمەتكردن و كاریی ستراتیژیی بە كاری لاوەكییەوە خەریكین و، نەمانتوانیوە پرۆژەی گرنگ لەبواری پەروەردە و تەندروستی و.... ئامادە بكەین و خولی راهێنان بۆ دایك و باوكان بكەینەوەو تەنسیق لەگەڵ رێكخراوەكانی بیانی بكەین و، شاندی بیانی بهێنینە هەرێم، لەمڕوەوە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لقەكانی كۆمەڵەدا نییە، ئەویش بەهۆی كەمئەزموونی دەستەی كارگێڕی لەكاریی رێكخراوەیی و قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان، كە كۆمەڵە و مناڵەكانمان بوونەتە قوربانی ململانێی شەخسی. بۆیە دڵنیاتان دەكەمەوە كەهەتاسەر ماڵباتی تووشبووانی ئۆتیزم لەم دۆخە بێدەنگ نابن.
. 2: دەستەی كارگێڕی ژمارەیان (5) كەسە لەگەڵ (2) یەدەگ، بەهۆی كێشەناوخۆییەكانەوە، لەكۆی پێنج كەسەكە سێ كەسمان دەستمان لەكاركێشاوەتەوە، هەروەها لەكۆی دوو یەدەگ یەكە كەس دەستی لەكاركێشاوەتەوە، واتە (50+1) نیوەی زیاتر دەستی لەكاركێشاوتەوە، بۆیە من پێموایە لەم ساتە وەختەوە كۆمەڵە بە هەڵوەشاوە هەژمار دەكرێت و شەرعییەتی نەماوە، داوا دەكەم كۆنگرەی سێیەمی كۆمەڵە پێشبخرێت، كەخۆی لە 22/9/2013ی ئەمساڵ كۆتایی دێت و شەرعیەتی نامێنێ.
. 3: داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەم منحەی ئۆفیسی هەولێر رابگرێت تا كۆنگرە دەبەسترێت كە بڕەكەی 2 ملیۆن دینارە.
4: من ئەندامی لیژنەی كڕیار بوومە، بەڵام هەتا ئێستا تۆماریی داراییم واژوو نەكردووە و وردبینیم تێدا نەكردووە، چونكە هەستمكردووە خەلەلی فەننی تێدایە، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم كە من بەرپرسیار نیم لەهەر كەم و كوڕییەك كە لەتۆمارەكانی دارایی دا هەبێت.
5: كۆنۆسی كۆبوونەوەی مانگەكانی 3و4و5 لەگەڵ چالاكییەكانی مانگەكانی تائێستا ئامادە نەكراوون و من واژوو لەسەریان نەكردووە.
6: داوا لە لقەكانی سلێمانی و دهۆكیی كۆمەڵەی ئۆتیزم دەكەم لەمڕوەوە هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن و رێگە نەدرێ كۆمەڵەی ئۆتیزم بەرەو ئاراستەیەكی نارێك دا هەنگاو بنێت.
لەگەڵ رێزمدا...
فەرەیدون بێوار
ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان هەولێر، 12/5/2013
1: ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌م كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرا:
له‌پرۆژه‌كه‌دا داوام كردبوو كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌فتانه بێت و گۆڕانكاری له ده‌سته‌ی كارگێڕی بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ته‌فاهوم و رێكه‌وتن ئه‌وا كۆنگره و هه‌ڵبژارن پێشبخرێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سمان مافی خۆكاندید كردنه‌وه‌مان نه‌بێ، له‌هه‌ندێك بوار كه دیاریم كردبوون پرۆژه ئاماده بكرێت و ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار بكرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و 100 هه‌زاره‌ی كه ده‌سته‌ی كارگێری وه‌ریده‌گرن ره‌تبكرێته‌وه‌و بدرێته لقه‌كان بۆ چالاكی یان له خولی وشیاری خه‌رج بكرێ، به‌س به‌داخه‌وه له كۆبوونه‌وه ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماده نه‌بوون پاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوام كردبوو باره‌گه‌ی كۆمه‌ڵه بگوازرێته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌سته‌یه كه‌نابێ كرێكه‌ی له 500هه‌زار زیاتر بێ، به‌ڵام باره‌گاكه به 1 ملیۆن گیرابوو، دواتر قاتی سه‌ره‌وه درا به كرێ. هه‌روه‌ها داوامكردبوو پاره بۆ چاپكردنی كتێب و كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ر تایبه‌ت به ئۆتیزم و ته‌رخان بكرێ و هه‌وڵی هێنانی كه‌سانی پسپۆر و خولی راهێنان و ....و هه‌روه‌ها....بده‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست