نامەیەكی كراوە بۆ دكتۆر بەرهەم......
Saturday, 19/03/2011, 12:00
هەر لە هەوەڵەوە و لە یەكەم نیگام دا كە لە بەڕێزت وورد بوومەوە تێگەیشتم كە بەڕێزت كێیت ؟... چیت..؟ و چ كاراكتەرَكی سەر ئەم گۆڕەپانەى سیاسەت كردنەیت .
بەڕێز وەك ئەوەی من خوێندنەوەیەكی دیقەتیانەم بۆ بەڕێزت كردبێت , تۆ ئەو كەسە نیت ببیتە پاشكۆ و ئالیەتی رژێمێكی ناشیرینی تۆتالیتاری وەك ئەوەى ئێستا. تۆ لە ئەسڵا كاراكتەرێكی تریت , تۆ ئەو كەسەیی كە لەكاتە پێویستەكانا دەبێ رۆڵە ڕاستەقینەكەی خۆت یاری بكەیت.
ئەو پۆستەی ئێستات (سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران) ی پەڕو باڵكراو , دەوری ڕاستەقینەی تۆ نیە بەڕێز. ئەوە تەنها نمایشێكە دەیكەی یان پێت دەكەن . بەڕێزم من تۆم خۆش دەوێ تا ئەو كاتەی ئومێدم پێت هەیە كە بگەڕێیتەوە سەر ئەسلی خۆت , ئەگینا دواتر ئەو بڕیارەم دەگۆڕم هەر بۆیەشە ئەوەندە لێت وورد بوومەتەوە .
دەزانم لە ڕاستەقینەیی تۆدا گەندەڵی و نیشتمان فرۆشی و دكتاتۆری و خۆسەپێنی نییە , وەك ئەوەی من بۆی چووبم لە تۆ چاوەڕێ ناكرێ بكرێی بە ئامراز بۆ قوڵتر كردنەوەی قەیران , بەڵكو پێچەوانەكەی ڕەنگە ڕاستر بێت. وەك چۆن كاتی ساڵانی زوو حزبەكەت حكومەتی هەرێم (سلێمانی) بەدەستەوە بوو كەوتە قەیران , بڕیاریان دا بەتۆی بسپێرن بۆ ئەوەی دەربازیان كەیت. بەڕێزم ئێستاش ووڵات لە قەیراندایە و هاواری گەنج وپیرو پیاو وژن, مامۆستا و خوێندكار , رووناكبیر و نووسەر , جووتیار و كاسبكار , پارێزەر , دكتۆر بۆ درەباز كردنی ووڵاتە لە قەیران . لەگەندەڵ و ناعەدالەتی , لە تاڵان و بەفیڕۆدانی سەروەت , لە زەوت كردنی ماف و ئازادی ,تكایە بڕۆرەوە پاڵ دەنگی گەل .
ئەو نمایشەی گەل دەیكا ڕاستەقینەیە , شەقام هاواری ڕاستەقینەی میللەتە . دەزانم تۆ هێشتا پێت وایە كاتی ئاشكراكردنی ڕۆڵی ڕاستەقینەت نەهانووە , وەلێ درەنگە بەرەى گەل بەرەى تۆیە , بەرەی خزمەتكردن بەرەی تۆیە شانۆی گەل شوێنی نمایشی تۆیە نەك شانۆی ساختەو درۆی دەسڵات . تكایە وەرەوە تا كات بە بەریەوە ماوە بگەڕێرەوە سەر ئەسڵەكەت......
تێبینی / 1- من نووسەر نیم , تەنها ئەو نوسینەم لە سۆنگەی هاوڕا بوونە لەگەلأ ئەو ڕایە ڕاستەقینە شەقامی كوردە كە ئێستا خرۆشاوە و خۆم لە بەر ئەو حەسارە توندەی دەسەڵات ناتوانم بەشدار بم ......
2- تكا دەكەم با ئیمەیلەكەم لای ئێوی بەڕێز پارێزراو بێت , لەبەر سەلامەتی گیانم .
هاوڵاتیەك لە قەزای سۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست