کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریه‌کان له‌ تورکیه‌ و کوردوستان

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1798 بینراوە


به‌ر خۆدانی گه‌له‌که‌مان له‌ باکور گه‌ییشتۆته‌ قۆناخێکی هه‌ستیار و چاره‌نوس ساز ، و فازی ده‌ستپێکی یه‌که‌میان به‌ سه‌رکه‌وتویی به‌ ئامانج گه‌یاند و له‌ ده‌ستپێکی مه‌رحه‌له‌ی دوهه‌مدا بۆ خه‌باتێکی دێمۆکراتیک و به‌ ده‌ست گرتنی چاره‌نوس و ده‌سته‌ڵاتی شاره‌داریه‌کان ، کێشه‌ و ململانی ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیه‌ به‌ پێشه‌نگداریAKP له‌ به‌رامبه‌ر DTP ، شێوازی توند و تیژتری گرتۆته‌ به‌ر‌خۆ و بۆ ڕێگری له‌ به‌شداری خه‌لک له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریه‌‌کانی ئه‌و وڵاته‌ شێوه‌گه‌لێکی نادێمۆکراتیانه‌ و دور له‌ بنه‌ماکانی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌و‌ ولاته‌ ده‌گرێه‌ به‌ر‌ ، به‌ پیی هه‌واڵی گه‌ییشتو لایه‌نگرانی AKP و هیزه‌ ئه‌منیه‌کان و پۆلیسی تورکیه‌ و ئه‌ڕته‌ش هاوبه‌ش تێده‌کۆشن ڕیگری بکه‌ن له‌ به‌شداری جه‌ماوه‌ر و کۆبونه‌وه‌کانی DTP قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌ن و وێنه ‌و پۆسته‌ریDTP ده‌دڕێنن و هه‌واڵی ناڕاست دژ به‌DTP بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ .
به‌ پیی ڕاگه‌یاندراوی ڕیکخراوی داکۆکی له‌ گه‌له‌ هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌کان له‌ سویس ، تورکیه‌ له شێوازی توندو تیژی و فریو دان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ ترساندن و چه‌واشه‌کاری و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دور له‌ ڕاستی له‌ ناو جه‌ماوه‌ری کورد بۆ پێشگیری له‌ ده‌نگ دانی کورده‌کان به‌ کاندیداتۆره‌کانیDTP و هاو کات ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌ر وه‌ک هه‌ڵبژاردنی په‌رڵه‌مانی 2007 که‌ ژوماره‌ی ده‌نگده‌ران 42 میلیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌س بون، ئێستاکه‌ کوموسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاندوه‌ ژوماره‌که‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 48 میلیۆن و وێده‌چێت که‌سانێک که‌ بونیان نیه‌ ، هاوکات به‌شدار ده‌بن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌، به‌ قازانجی پاڕتی ده‌سته‌ڵاتداری AKP تورکی .
ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ ئوروپا پیمان وایه‌ ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ نا دێمۆکڕاتیکانه‌ی AKP و حکومه‌تی تورک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دۆستایه‌تی دو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک دا نیه‌ وڕێگه‌ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ داسه‌پاندنی دیکتاتۆری و پاشوه‌ڕۆیی له‌ ناوچه‌که‌.
هاو کات داوا له‌ هه‌مو کوردێکی به‌ هه‌ڵویست و نیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌که‌ین له‌و پارچه‌ی وڵاته‌که‌مان که‌ به‌ هه‌ستیاری و به‌ بیرێکی ئازادیخوازیه‌وه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دا به‌شداری بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌ DTP که‌ ده‌نکی گه‌له‌که‌مانه‌ بده‌ن و نه‌که‌ونه‌ ژێر ته‌ئسیر و پرۆپاگانده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانی ده‌سته‌مۆی خۆماڵی و ده‌سته‌ڵاتی تورکی، و ئه‌وه‌ش بزانن چاوی شۆڕشگێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ به‌شه‌کانی تری کوردوستان له‌م حه‌ره‌که‌ت و ئه‌زمونه‌یه‌ و سه‌رکه‌وتنی نوێنه‌رانی کورد سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراسی و ئازادیه‌ به‌سه‌ر دواکه‌وتویی.





ئێمه‌ به‌ وردی چاوه‌دێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌که‌ین و له‌ کاناڵی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ تورکیه‌ ئاگادار ده‌کرینه‌وه‌ و ئێمه‌ ئه‌و ئۆرگانانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن له‌ ئوروپا به‌ ناردنی ڕاپۆرت و دۆکومێنت ئاگادار ده‌که‌ین.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد_ئوروپا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)