ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم
Monday, 23/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجیان راکێشاوم ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
1 -له‌دائیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێرو دهۆک ته‌نها فایلی زه‌رد له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرن.
2 -له‌دائیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی وێنه‌ێکی دوو قۆڵی جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی هه‌ڵواسراوه، له هه‌ولێرو دهۆک له هه‌ندێک دائیره وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فابارزانی به ته‌نهایه، له هه‌ندێکی تر مه‌سعود بارزانیش له برامبه‌ریه‌تی، له هه‌ندی دائیره‌ش وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی هه‌ڵواسراوه له به‌شێکی تری دائیره‌کان وێنه‌ی نێچیرڤان بارزانیه به ته‌نها، وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیش سه‌رۆک کۆماری عێراق ،فت هه‌رنیه.
3 -له هه‌ندێک له دائیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر که‌س ناناسێ باشتر وایه هه‌ر نه‌چیته ژووره‌وه، ته‌نها له دووره‌وه سه‌یری بکه‌ی، دوور کوژی نزیک خه‌سار.
4 -له خۆی خۆشتر نیه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بیت له دائیره‌یه‌ک ته‌نها ناوی هه‌بێت ده‌نگو ره‌نگی نه بێت.
5 -شۆسته‌کانی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌کان به ده‌گمه‌ند چه‌ند مه‌ترێک ده‌بینیت که به‌رزو نزمی نه بێت و رێک و راست بێت، له شۆسته‌کان به‌رزی وای تێدایه له نێوان خانوێک بۆ یه‌کێکی تر به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته نزیکه‌ی (30) سی سانتیمه‌تر، خوێنه‌ری به‌ڕێز ئاگادار به له کاتی ڕۆیشتنا به‌سه‌ر شۆسته‌کاندا.
6 -ژماره‌ێکی زۆر له ته‌کسیه‌کانی شاره‌کان ته‌نها سی دی قورئانیان هه‌یه‌و نا کرێ به هێچ شێوه‌یه‌ک داوایان لێبکرێت گوێ بیستی ده‌نگی ڕادیۆ و گۆرانی کوردی بیت.
7 -هه‌ر که خۆر ئاوابو و که‌مێک تارمایی تاریکی که‌وته ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر به تایبه‌تیش نزیک چایخانه‌ی مه‌چکۆ، یاغر یاغر میزکه‌ره‌کان رووده‌که‌نه ئه‌م شوینه‌و ده‌ست ده‌که‌ن به میزکردن له ژێر دیواراکانی قه‌ڵا. نازانم ده‌سه‌ڵات چۆن ناتوانێت ئه‌م کا‌ره قێزه‌ونه چاره‌سه‌ربکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست