کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست نهینییه‌کی گه‌وره‌ی به‌ قاچاخبردنی نه‌وت ئاشکرا ده‌کات.تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Monday, 02/08/2010, 12:00


به‌شه‌ تازه‌کراوه‌که‌: په‌یامنیری کوردستانپۆست له‌ باشماخ  رایگه‌یاند که‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ بێ هیچ ئیجرائاتیک  و به‌ په‌له‌ تانکه‌ره‌کان بۆ دیوی ئێران به‌ڕێ ده‌کرێنو له‌ بازگه‌کانی هه‌ردولا بێ وه‌ستان تانکه‌ره‌کان به‌ڕێده‌کرێن.. هۆکاری ئه‌و ئیجرائاته‌ خیرایه‌ له‌ هه‌ردوو دیو بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ده‌یانه‌ویت به‌  که‌مترین کات زۆرترین قه‌واره‌ی نه‌وتی خاو بگوازنه‌وه‌. جێگای باسه‌ ئێران و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ئیتفاقیان کردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رۆتینات له‌به‌رده‌م ئاودیوکردنی نه‌وتی خاو له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران نه‌هێڵن.
ده‌بێ بووترێت کڕیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ناو ئێران بۆ هه‌ر ته‌نێک 150 دۆلاره‌.
-------------------------
پاش ئه‌وه‌ی له‌ میدیاکانی ئه‌مریکی هه‌واڵی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ بۆ ئێران ئاشکرا کرا ، ده‌سه‌لات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و تالانبردنه‌ ، که‌چی قه‌باره‌ی به‌ قاچاخبردنه‌که‌ی بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادکردووه‌..
په‌یامنێرانی کوردستانپۆست له‌ هه‌رسێ ده‌روازه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی کوردستان له‌ حاجی هۆمه‌ران، باشماخ و سه‌یرانبه‌ن دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ قه‌باره‌ی به‌ قاچاخبردنه‌که‌ بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادیکردووه‌ ، هه‌ر بۆ نموونه‌ ژماره‌ی ئه‌و تانکه‌رانه‌ی که‌ نه‌وتیان به‌ قاچاخ ده‌گوازته‌وه‌ پێش بریاره‌کانی به‌ناو حکومه‌تی هه‌ریم بۆ قه‌ده‌خه‌کردن، له‌ کێڵگه‌کانی نه‌وتی شیواشۆک 100 تانکه‌ر بوو ، ئێستا نزیکه‌ی 175 تانکه‌ره‌ که‌ هه‌ر تانکه‌ری زیاتر له‌ 30 هه‌زار لیتر نه‌وت ده‌گوازێته‌وه‌، ئه‌م زیاده‌یه‌ له‌ به‌تاڵانبردنه‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه، بۆ راستی ودورستی ئه‌و ژمارانه‌ ده‌توانرێت کۆمیته‌یه‌کی بێ لایه‌ن سه‌ردانی کێڵگه‌کانی نه‌وتی شیواشۆک بکات‌. په‌یامنێرانمان ئاشکرایان کرد که‌ زۆرترین نه‌وت له‌ ناوچه‌ی که‌ورگسک له‌ نزیک هه‌ولێره‌وه‌ به‌ قاچاخده‌بردرێت که‌ له‌ ژێر کۆنترۆلی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ و کۆمپانیایه‌کی مالدیڤی سه‌رپه‌رشتی پاڵاوگه‌ و خاڵه‌کانی به‌تاڵانبردن ده‌کات.
خه‌ڵکی کوردستان به‌ ته‌واوی له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌وتۆته‌ گومانه‌وه‌ که‌ چۆن له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئاوای وه‌کو ئه‌مه‌ریکاوه‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ نه‌وت بۆ ئێران به‌تالان ده‌به‌ن. په‌یامنیرانمان له‌گه‌ل چین و تویژێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ده‌رهه‌ق به‌م بابه‌ته‌ و رۆڵی ئه‌مه‌ریکا له‌ دانانی سنورێک له‌ به‌تاڵانبردنی نه‌وتی خه‌ڵکی کوردستان که‌وتنه‌ گفتوگۆ و زۆربه‌یان(خه‌ڵکه‌که‌) له‌و باوه‌ڕییه‌دابوون که‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ پاره‌ و به‌رتیل رازیکراون و خیانه‌ت له‌ پیشه‌ و سیاسه‌تی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن ، نمونه‌ی زۆریان بۆ ئه‌و ده‌ستکێكه‌ڵکردنه‌ ده‌هینایه‌وه‌ و ده‌یانووت: سه‌یری گارنه‌ر و زاڵمای خه‌لیلزاد و ستافۆرد و هاری شوت و ئه‌وانی دیکه‌ بکه‌ن ،که‌ چۆن هه‌مووی ده‌ستیان له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ دژه‌گه‌لییه‌ تێکه‌لکردووه‌ و نه‌وتی کوردستان ئاودیو ده‌که‌ن بۆ ئێران ، ئه‌و ئێرانه‌ی که‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تازه‌ به‌تازه‌ کۆمه‌ڵێک ئیجرائاتی دژی ئێران بۆ گه‌مارۆدان واژۆکردووه‌.
ئیمه‌ له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و داهاته‌که‌ی ، ناچارین هه‌ڵمه‌تێک ده‌ستپێبکه‌ین و وه‌ک چۆن پێشتریش له‌ سه‌ره‌تای 2007 وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ستمان پێکرد بوو، ئه‌وا ئێستاش بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی UN و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا و کۆنگریس و میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رهه‌ق به‌وتاوانه‌ی که‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ ئه‌نجامده‌درێت، نامه‌ و هۆشداریدان بۆ هه‌موان ده‌نووسینه‌وه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە