کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیمبوڵەکانی پارتی لە هەولێر سیمبوڵی ناپاکیین

Friday, 25/11/2011, 12:00


لە کوردستانپۆست دوو بابەت لەسەر سیمبولەکانی پارتی لە هەولێر لەهەفتەی رابردوو ببوە بابەتی شروفە و باس کردن ، بابەتەکان لەلایەن نوسەران قادر نادر و ئەزمەر نوسرابوو لەسەر ئەو سیمبولانەی پارتی لە هەولێر بەسەر خەڵکی شاری هەولێر سەپاندویەتی لەبەر گرنگی ئەو بابەتە منیش دەمەوێت قسەیەکی تیا بکەم 
ئەو ناوانەی لە بابەتەکەی قادر نادر باسی کردون . پارتی وەک سیمبول بەسەر خەڵکی هەولێر دوور لەئیرادەی خۆی بەسەری سەپا . یاریگای فرانسۆ حەریری ، پارکی سامی عەبدولڕحمان ، بەشی ناوخۆی شەوکەت شێخ یەزدین ، جسری ئەکرەم مەنتک ، هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ...... ئەمانە نەک سیمبولی هەولێریەکان نین ، بەلكو خاوەنی دەیان تاوانن بەرامبەر بە شاری هەولێر و دەستیان سورە بەخوێنی سەدان گەنج و هاولاتی ئەم شارە .

1- فرانسۆ حەریری، مەسینە هەڵگرێکی پلەیەکی بنەماڵەی بارزانی بوو . لە هەر تاوان و ناپاکی و شەڕێکی بنەماڵەی بارزانی بیان کردایە ئەو وەک بۆقی ئەو بنەماڵەیە دەهاتە سەر تەلەفزیۆن داکۆکی لێیان دەکرد . خەلکی هەولێر باش لەبیریانە ، کەچۆن فرانسۆ دەهاتە سەر تەلەفزیۆن بەنزینی بەئاگری نێوان شەڕی پارتی و یەکێتی دادەکرد . فرانسۆ نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەو بەتاوانبار دەزانرێت کەدەستی لەشووێن بزرکردنی دەیان کادیری سەربازی یەکێتی لەهەولێر هەیە ، کەلە31ی ئاب خۆیان تەسلیم بە بەرهەمی شێمەی هارون کردو ئەویش ووتی مەسعود بارزانی سوێندی بەگۆڕی بارزانی خواردوە هیچیان لێ ناکات بەڵام ئەوە 15 ساڵە مەلا محەمەد قادر گوتەنی ئەنفال کراون . فرانسۆ نەک ئەو تاوانەی کرد بەڵکو ئەو خاوەنی دروشمی 31ی ئاب شانازیە نەوەک ناپاکیە . کێ هەیە ئەو ووتەیەی فرانسٶی لەیاد چوبێتەوە ؟ کێ هەیە ئاگای لەوەنەبێت کە لەدوای 31ی ئاب، فرانسۆ ، فازل متنی پەیمانیان بەبارزانی دا کەهەولێرت بۆ دەکەینە دهۆک ، لە سەرکوتکردنی خەڵک کەسەدان تاوانیان دەرهەق بەشاری هەولێر کرد . کێ هەیە ئاگای لەوەنەبێت کە فرانسۆ تاوانباری پلەیەکی قەتل و عامی سالی 97 ، حەفتا کادیری پککیە ؟ کێ هەیە ئاگای لەوەنەبێت ئەو سیمبولانەی پارتی گەورەترین ناپاکیان بەرامبەر خەڵکی هەولێر کرد کاتێک لەگەڵ سەدان دەبابەی بەعسەوە ، هەولیریان خەڵتانی خوێن کرد و هەزاران تاوانیان لە 48 کاتژمێری یەکەم لەداخیل بونی ئەم شارە کرد.
2- سامی عەبدوڵڕەحمان ئەمیش لەتەک فرانسۆ و سەعدی پیرە کە سێ کەسن لەوەتەی هەنە ئاگرخۆشکەری شەڕەکانی ناوخۆن و هیچ موڕالێکی سیاسی و ئەخلاقیان نیە . سامیش لەوەتەی هەیە هەزاران کوڕە گەنجی کوردی لەشەڕی ناوەخۆ بەکوشت دا ، بەتایبەتی لەکارەساتی هەکاری 700 کادیرو پێشمەرگەی یەکێتی کەبەدەستی قیادەی موەقەتەی ئەوکاتی پارتی شەهید کران وەک عەلی عەسکەری ، د خالید ، حسێن بابەشێخ .... سامیش خاوەنی ووتەیەکی بەناوبانگیتی (پیاوی گەورە بەچەکی گەورە دەبێت بکوژرێ) دوای ئەوەی ئەو پۆلە سەرکردەیە بەدیلی گیران و بەبڕیاری سامی ، کەمال کەرکوکی و جەهەر نامق ..... بەئارپێجی شەهید یان کردن . راستی ووت خۆشی بە بۆمب کوژرا .
3- ئەکرەم مەنتک . ئەوەندەی من بزانم سالانی شەری ناوخۆ سەرپەرشتی دەزگای بەدناوی پاراستنی دەکرد کەسەدان تاوان و ناپاکی ئەنجام داوە .
4- شەوکەت شێخ یەزدین ، کادیڕیکی بەرزی پاراستن و متمانەپێکراوی بنەماڵەی بارزانی بوو ، هەربۆیە بودجەی دارایی پارتی سەرپەرشتی دەکرد . ئیتر با خوێنەر خۆی ئەوە لێک بداتەوە یەکێک متمانەپێکراوی ئەوبنەماڵەیە بێت لەپارە دەبێت چ دەروێشێکی تاوانبار بوبێت .
5- سەعد عەبدوڵڵا ، ئەو کابرایە یەکێک لەپێشمەرگە فاشیلەکانی حزبی سۆسیالست بوو، هەربۆیە ئەوەندە کەسێتی لاوازبوو بەپەلە لەڕیگای یەکگرتنەوە چوە ناو پارتی و پەیمانی کۆیلەداری خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی راگەیاند و تا ئەوڕۆژەی کوژراش بەرپرسی نەگۆڕی لقی دوو بوو کەسەدان تاوانی بۆ بنەماڵەی بارزانی ئەنجام دا لەسەروی هەموو ئەوانە خەڵکی هەولێر باش لەیادیانە چۆن سەعد عەبدوڵڵای ناپاک یەک گروپی پارتی بوو لە 31ی ئابدا ، لەگەل دەبابەکانی بەعس بەئاڵا زەردە ناپاکەکەی گەیشتە ناو هەولێر.
بێ موڕاڵیی پارتی هەر لەوەوە نەوەستاوە ئەوانە بەشیکیان دەیتوانی لەشارەکانی خۆیان شتێکیان بەناو بکات ، بەڵکو هەرچی مناڵە وورتکە ونەخوێنەواریانی هەیە کردۆتە بەرپرسی گەورە بەسەر ئەو میللەتە هەژارە کە خەریکی تاڵان و دزین ، وەک بەیان سامی عەبدوڵرەحمان وەک باوکی کەکوردیش نازانێ قسە بکات ، بەڵام بەرپرسی حکومەتی هەرێمە لەبەریتانیا . فەوزی فرانسۆ حەریری ، ماوەیەک وەزیربوو لەبەغدا و دەیان ملیۆن دزی لێ ئاشکرابوو . تاهیر عەبدوڵلا، جێگری پارێزگای هەولێر ، چنار سەعد عەبدوڵلاش کەلەسەر داهات و بودجەی ئەنفال وکیمیابارانەکان بەس خەریکی جوانکردنی خۆی بوو کە بەلووتێکی گەورە بووە وەزیر و ، بەلوتێکی بچووک کۆتایی پێ هێنا ؟ 
قسەی دواییشم ئەوەیە هەر مەسەیەک ئەگەر دروستکراو و بەزۆرەملێ بەسەر خەڵکا بسەپێ ئەواکاتیە و بەتێپەڕینی ڕٶژگار ، لەناو دەچێ . بۆیە سەرجەم سیمبولەکانی پارتی لە ناوەندو پێگە گرنگەکانی شاری هەولێر دایناون ، چەندە سەدام ، حی سەدامەکانی بۆچووە سەر ، پارتیش لەئایندە هەر ئەوندەی پێ دەچەسپێ . چونکە لەهەولێر ئەوەی لەشۆڕشی 76بەدواوە خەباتی لەدەشتو سارەکەی کردوە یەکێتی ، سۆسیالست ، شوعی بوو . پارتی کەئەمڕۆ حوکمڕانی هەولێرە یەک چالاکی لەو هەولیرە دژی بە عس بۆمان باس بکات !!؟ 
هەولێر هەولێری ، نەوزاد هادی ، پشتیوان سادق و بنەماڵەی سەعد عەبدوڵلا نیە ، هەولێری سەردەشت عوسمان و سلاح جەوهەری خوێندکاری شەهیدی 82ی راپەرینی خوێندکاران و مەئمون دەباخ قارەمان و جەمال حەیدەری و قادر شۆڕس و جەمیل ڕەنجبەر و شەهید سەفەر و د رەشید و عەبدولخالق مەعروف و شەهید کۆچەر و قادر مستەفا و دەیان لەو سەردارە سەعید سۆفیانەیە کە بەعسیان لە و هەولێرە گەورەدا لەچەند گەرەکێکی شار شەوانە ئابلۆقە دەدا . 

وێنەی ئەو 4 گەنجە قارەمانەی دوای گەرانەوەیان لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێر کە بۆ دووەم جار لەنزیک ماڵی برایم زەنگەنەی پاریزگاری کۆنی هەولێر تەقەیان لێ کرد بەداخەوە نەکوژرا . وێنەکە لەنزیک خانزاد گیراوە 
بابەتەکانی پەیوەست بەوباسەوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە