کورد له‌هه‌موو جێگایه‌ک سه‌نگینه ته‌نها له‌کوردستان نه‌بێت
Monday, 30/06/2014, 12:00
2298 بینراوە
من و حاکمەکەی شارۆچکەی دوکان
ئه‌وه بۆ وا بێده‌نگ و ماندوو دیاری، دهسگیرانهکهت وازی لێهێناوی؟ نا ته‌نها ماندوو بێتاقه‌تم، ده‌سگیرانم نیه. واو وه‌ره له‌گه‌ڵ من، منیش ده‌سگیرانم نیه، ئه‌و وای وت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه، لێتان تێکنه‌چێ، من باسی ئه‌و کچه پارێزه‌ره لێو به‌خه‌نده ده‌که‌م، که‌یه‌که‌م جار له‌به‌ریتانیا بینیم، له‌کاتی گه‌یشتنم بۆ ئه‌و وڵاته.
تاڕێکاره یاساییه‌کانم بۆ رێکبخات، له‌وێ ئاوایه، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی له‌کاتی قسه‌کردن و گتوگۆکردندا دیواری ترس‌و نامۆی نه‌مێنێ. زۆرجار ئه‌و جۆره گاڵته‌و قسهخۆشانهشی تێده‌که‌وێ. له‌وێ ژیان پڕیه‌تی لهزهردهخهنهو هاوکاری و لێکتێگه‌یشتن و گوێ بۆ یهکترڕاگرتن.
لای ئێمه به‌شێک لهپارێزهرو دادوه‌ره‌کان به‌ده‌موچاوی مۆنه‌وه، خۆت لێ مۆردهکهنهوه یانی ها ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه. تائه‌وکاته‌ی پێویستم به‌واژۆی دادوه‌رێکی کورد نه‌بوو، نه‌مده‌زانی هێشتا نه‌ک سیستمی دادوه‌ری دادگاکانی کوردستان هێنده وێران و داته‌پیوه، به‌ڵکو دادوه‌ری بێسه‌وادو ناکامڵیش بونی هه‌یه.
کاتێک ویستم وه‌ک هاوڵاتیه‌ک، که‌هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیم، به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری دروستبکه‌م له‌دادگای شارۆچکه‌ی دوکان، وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی بیانی یاریده‌دەری دادوه‌ر کاره‌کانی بۆ رایی کردین و ناردنی بۆلای دادوه‌ر.
دواتر دادوه‌ر واژۆی له‌سه‌رکردو په‌راوی بۆ هه‌ریه‌که لهنیشینگهو ئاسایشی گشتی و پشکنینی خوێن‌و فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی بۆ کردین، تائێره کاره‌کان به‌باشی رۆیشتن، پاش زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ک هه‌موو کاره‌کانی نیشینگه‌و ئاسایش و ئه‌نجامی پشکنینی خوێن و سوره‌ت قه‌یدی نفوس و دوو بهشاهیدهوه چوینه‌وه دادگایی شارۆچکه‌ی دوکان.
سه‌ره‌تا چوینه لای یاریده‌ده‌ری دادوه‌ر، هه‌موو پەراوهکانی لێوه‌رگرتین و کاره‌کانی لای خۆی رایی کرد. دواتر ناردینی بۆلای دادوەر، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجارو له‌به‌رده‌م دوو شاهیددا، واژۆی به‌ڵگه‌نامەی هاوسه‌رگیریمان بۆ بکات. پاش ناوهێنانمان و سه‌یرکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی خۆی پێشتر به‌واژۆی خودی خۆی داوای کردبون و ئێمه بۆمان گه‌ڕاندبۆوه، که‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو فه‌رمانگه‌کانی له‌سه‌ر بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی من وه‌ک که‌سێک، که‌هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانیه به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری کوردستان‌مان ده‌ویست بۆیه ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێویست بوو بۆمان کرد. به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو هێنان و بردنه، دادوەر وتی، ناتوانم واژۆی بکه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته ناوه‌که‌ت سیانی بێت، ناوی تۆ له‌سه‌ر پاسپۆرته‌که‌ت دوانیه. ئاخر له‌کوێی دونیادا بوه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کارێکی یاسایی بکه‌یت فه‌رمانبه‌ری میری بڵێ، ده‌بێ ناوه‌که‌ت به‌م شێوه‌یه بێت. به‌تایبه‌ت کهبهڵگهنامهی وڵاتانی ئه‌ورپی، زۆربه‌ی زۆری ته‌نها ناوی که‌سه‌کان به‌ناوی دوانی ده‌نوسرێ، واتا ناوی یه‌که‌م و ناوی باپیر، یاخود نازناو ده‌نوسرێ. منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ناوی خۆم و ناوی باپیرم له‌سه‌ر پاسپۆرت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانم نوسراوه. جه‌نابی دادوه‌ر به‌هه‌موو تیگه‌یشتنی خۆیه‌وه ده‌یوت، ده‌بێ ناوه‌که‌ت سیانی بێ.
به‌ڵام هه‌رچه‌ند ویستم که‌ئه‌و تێبگه‌یه‌نم له‌زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت له‌ئێرانی دراوسێی کوردستان، زۆربه‌ی کات ته‌نها ناوی دوانی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌نوسرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز گوێی نه‌ده‌گرت.
ته‌نانه‌ت وتی، ئه‌گه‌ر مناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ بکه‌ی بۆم هه‌یه ده‌ستگیرت بکه‌م. به‌ڵام وادیاربوو ئه‌و زۆر دونیادیده نه‌بوبێت و له‌کوردستان به‌ولاوه نه‌ڕۆشتبێت. ئه‌گه‌رنا پاسپۆرتی وڵاتی به‌ریتانیا، گرنگتره که‌ته‌نانه‌ت بۆ زۆربه‌ی وڵاتان پێویست به‌ڤیزا ناکات، یاخود ئه‌و هه‌ویه‌ی که‌زۆر به‌ئاسانی له‌کوردستان ساختهدهکرێت و له‌بازاڕه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت؟! له‌هه‌موی نامۆتر ئه‌وه‌بوو، که‌خودی ئه‌و دادوه‌ره، سه‌ره‌تا واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و پاڕاوانه کردبوو، که‌خۆی داوای کردبون. ئه‌گه‌ر نه‌ده‌کرا، بۆ له‌سه‌ره‌تاوه واژۆی کردبون؟ ئاخر دادوه‌رێک هێنده ناوردبین بێت، به‌ده‌ستی خۆی واژۆی له‌سه‌ر په‌ڕاوه‌کان کردبێت و دوای گه‌راندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه یاساییه‌کان خۆی دواجار واژۆی نه‌کات، ئه‌مه جگه لهبێسهوادی و گه‌نده‌ڵی له‌سیسته‌می دادوه‌ریدا، ده‌بێ چی ناوبنێن! له‌کاتێکدا رۆژانه به‌ده‌یان که‌سی بیانی له‌گه‌ڵ کوردستان، به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ده‌ستده‌خه‌ن. له‌هیچ کوچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا نیه‌و نه‌بوه به‌هۆی جۆری ناوی که‌سه‌کانه‌وه رێگری بکرێت له‌دروستکردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا.
مرۆڤ له٢٠١٤دا ده‌ژی له‌کاتێکدا له‌وڵاتان ئێستا به‌فه‌رمی ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ هاوڕهگهزبازەکان ده‌کرێت، که‌چی له‌کوردستان بۆ کوڕ‌و کچ ناکرێت! له‌کاتێکدا هه‌ردولا هاوزمان و هاو هاونهتهوهبن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ههژدهساڵاندابێت.
ئه‌م چیرۆکه هه‌قه بچێته کتێبی پێوانه‌ی کینسهوه. دوای ئه‌و هه‌موو هاتوچۆو بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌و دادوه‌ره به‌ئێمه‌ی کرد، ئه‌گه‌ر تروسکایی یاسا له‌و مه‌مله‌که‌ته هه‌بوایه، له‌سه‌ر ئه‌و واژۆیه‌ی یه‌که‌مجار به‌ده‌ستی خودی خۆی کردبوی، ههقوابو ئه‌و خۆی دادگایی بکات.
خۆ ناکرێت بڵێ یاسا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا گۆڕاوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ویستم ئه‌و دادوه‌ره حاڵی بکه‌م، به‌ناردنی که‌سێکی فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌کانی ناوچه‌که، به‌ڵکو له‌زمانی ئه‌و تێبگات، که له‌سه‌ر پاسپۆرتی بیانی زۆرجار پێویست نه‌کات ناوه‌که‌ت سیانی یان چواری بێت، به‌ڵکو زۆربه‌ی کات ئه‌وان ناوی دوانی به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام بێئه‌نجام بوو. له‌وه‌ده‌چێ ئه‌و جۆره دادوه‌رانه، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا بژین، که‌ئه‌مه‌ش کاره‌ساته بۆ سیسته‌می دادوه‌ری ئیمڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردی.
بۆدواجار ویستم هه‌موو ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی بۆ ئه‌و کاره کردبومان بگوازینه‌وه بۆ دادگایه‌کی دیکه، به‌ڵام دوای یه‌ک رۆژ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگای شارۆچکه‌ی دوکان، دوای زیاتر له‌یه‌ک کاتژمێر گه‌ڕان له‌ناو کیتاب و ژوره‌کان، ته‌واوی په‌ڕاوه‌کانی ئێمه که‌س نه‌یزانی به‌زه‌ویدا رۆچون، یان ئاسمان هه‌ڵکێشان. خۆش دادگا‌و دادوه‌ر، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌جه‌نابی دادوه‌ر ده‌ڵێ، من به‌یاسای عێراقی کارده‌که‌م، له‌چ بڕگه‌یه‌کی یاسای عێراقیدا باس له‌وه کراوه ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی بوو، ده‌بێ ناوه‌که‌ی سیانی بێت؟ له‌چ دادگایه‌کی دونیا بیندراوه، دوای یه‌ک رۆژ هه‌موو په‌ڕاوه یاساییه‌کان ونبکرێن؟ هه‌م دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه هه‌قوابوو ته‌واوی خه‌رجی و کات به‌فیڕۆدانی ئێمه بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌و دادوه‌ره.
دواتر لهدادوهرێکی دیکه‌ی ناو شاری سلێمانیمان پرسی، بۆ ئه‌و کێشه‌یه سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا‌و وتی، وه‌ره له‌سلێمانی بۆت ده‌که‌ین، ڕۆژانه ئه‌و کاره یاساییانه بۆ زۆر که‌س جێبه‌جێ ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌و داوای کیتابه‌کانی کرد، وه‌لێ ئه‌وانیش لای دادگای دوکان شوێن بزرببون. ئیدی ئه‌و رێکاره یاساییانه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک زیاتری ده‌ویسته‌وه، بۆیه منیش له‌چاوی کاڵی ئه‌و دادوه‌ره‌ی دادگای دوکانه‌وه، نه‌مویست هه‌رگیز واژۆی ئه‌ویاسایه‌ی ئه‌و شانازی پێوه‌ده‌کات، له‌سه‌ر هیچ بهڵگهنامایهکی من بێت.
بۆ من وڵاتێکی عه‌ره‌بی درواسێ زۆر باشتربوو بۆ راییکردنی کاری به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری، ته‌نها دوڕۆژی خایه‌ند. ته‌نانه‌ت چونه لای وه‌زیرێکی وڵاتانی دراوسێ زۆر ئاسانتره، له‌بینینی فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌هه‌موو شتێکی تیدابێت، یاسای تێدانیه. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نابی به‌ناو دادوه‌ره مه‌کته‌ب سیاسیه‌ک تێل یان نامه‌یه‌کی بۆ بنێرێت بۆ راییکردنی کارێک هێنده به‌جه‌رگ و یاساپهروهره بڵێ نه‌خێر؟ زۆرمان دیتن له‌و جۆره دادوەرانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هاتونه سه‌ر چۆک.
کاوە رەش، بریتانیا