کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند پرسیارێک بۆ سایتی کوردستانپۆست

Sunday, 19/04/2009, 12:00


به‌ڕێزان
ئێوه‌ بانگه‌شه‌ی میدیای ئازاد و نوسه‌ری ئازاد وخامه‌ی بوێر و هزری سه‌ربه‌ستتان ده‌کرد، سه‌رده‌مانێ ببونه‌ مینبه‌ری دژه‌ گه‌نده‌ڵی و دژی سته‌م و کۆنه‌جاش و ڕابردووپیسان خه‌باتتان ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌ ده‌بینم جه‌نابتان بوونه‌ته‌ مینبه‌ری لیستێک له‌ لیسته‌کانی کێبه‌رکێ سیاسیه‌کان له‌ باشوری کوردستان. ده‌بینم جه‌نابتان و سایته‌که‌تان بوونه‌ته‌ لایه‌نگیرێکی سه‌رسه‌ختی یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بێئاگا له‌وه‌ی کامۆ گوته‌نی شۆڕشگێڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دیکتاتۆری سبه‌ینێیه‌ . به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ناوی لیست و گروپ، ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ کاری ڕۆشنفکری ئازاد لایه‌نگیریی نییه‌ به‌ڵکو په‌نجه‌ خستنه‌ سه‌ر گرفته‌کانه‌. ده‌کرێت به‌دوای هۆکاره‌کانی کێشه‌کاندا بڕۆیت و هاوکاتیش لایه‌نگیر نه‌بیت. چونکه‌ دواجار لایه‌نگیریی به‌ چاونوقاندن له‌ که‌مته‌رخه‌میی و ڕووی نێگه‌تیڤی لایه‌نگیراو کۆتایی دێت.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ من بێز له‌ دوو پارته‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی کوردستانی باشور ده‌که‌مه‌وه‌. چ پارتی و چ یه‌کێتی هێنده‌ ڕابردوویه‌کی ناشیرینیان هه‌یه‌ که‌ ئه‌سته‌مه‌ مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان به‌ سانایی لێیان خۆشببێت. هاوکات به‌ڕێزیشتان و نوسه‌رانی ڕووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌که‌شتان له‌م بواره‌دا درێغیتان نه‌کردوه‌. وه‌لێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا به‌ڕێزتان زیاتر ڕۆڵی عادلی موزیع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی عادل ده‌یکرد بۆ یه‌کێتی له‌ دژی پارتی، به‌ڕێزتیشتان ده‌یکه‌ن بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا. له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ به‌ڕێزتان ڕۆڵێکی ڕه‌خنه‌ییتان هه‌بێت چ بۆ نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی و چ بۆ پارتی و یه‌کێتی، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌ڕێزتان ‌ ته‌له‌فیزیۆنی یه‌کێتی و پارتیمان بیرده‌خاته‌وه‌ له‌ کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا. هه‌ڵۆیستی لایه‌نگیری هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌گیرانه‌ نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نزیکبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هوتاف کێشان. من به‌هیوام به‌ڕێزانی کوردستانپۆست خۆیان نه‌خه‌نه‌ ئاستی هوتاف کێشانه‌وه و ره‌خنه‌گیرانه‌ بڕواننه‌ واقیع.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ من چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزانی کوردستانپۆست ده‌که‌م له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ هیوام وایه‌ که‌ وه‌ڵامیان پێبێت:
1- ئایا ده‌توانن نه‌وشیروان مسته‌فا دابڕنن له‌ سیاسه‌تی یه‌کێتی له‌ ماوه‌ی 1976- 2006 دا؟؟؟
2- ئایا ده‌توانن که‌ بڵێن که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ بڕیاری شه‌ڕی براکوژی شاخ و شار خۆی بوواردوه‌ و به‌رپرس نه‌بووه‌؟؟؟
3- ئایا ده‌توانن پێمان بڵێن که‌ جینۆسایدی قه‌ڕناقا و پشتئاشان به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌کراوه‌؟؟؟
4- ئایا ده‌توانن بڵێن شه‌ڕه‌کانی به‌ره‌ی جود، کاره‌ تیرۆرییه‌کانی دیکه‌ پشکێکی به‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ناکه‌وێت؟؟؟
5- ئایا ده‌توانن پێمان بڵێن که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا نوێنه‌ری کورد نه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی حوکم له‌ به‌غدا؟؟
6- ئایا و ئایا و ئایا و چه‌نده‌ها پرسیاری تریش که‌ پێویست ناکات لێره‌دا بپرسین.

پێمخۆشه‌ ئازیزانمان له‌ کوردستانپۆست وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان باته‌وه‌...بۆ ئه‌وه‌ی کوێرانه‌ جارێكی تر و به‌شێوه‌یه‌کی تر وورده‌ دیکتاتۆر دروستنه‌که‌ینه‌وه‌.

[email protected]
14ی ئه‌پریلی 2009




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە