کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ناز جه‌واد و.......................!

Monday, 12/09/2011, 12:00





به‌ناز جه‌واد و.......................!
نایه‌کسانی
دیمه‌نی خاک
نامه‌یه‌ک بۆ رێکخراوه‌ کانی ئافره‌تان
دژ به‌ توندو تیژی

 

له‌ پایته‌ختی کوردستانه‌
له‌و جێگایه‌ی
بێی ده‌ڵێن
دوبه‌یی شاری کوردستان
به‌ناز جه‌واد
ده‌ر چووی ساڵانی ڕابردوو
له‌ په‌یمانگا
هه‌ر چاوه‌ڕێی ته‌عین بوو
ئاوه‌ته‌کانی بێته‌ دی
به‌رامبه‌ر سێ سه‌د هه‌زار
که‌ خه‌رجیی دانشتنی
شه‌وێکی گه‌وره‌کانه
هه‌ر به‌و ده‌رده‌وه‌ مرد و
ته‌عین نه‌ بوو
ئاوه‌ته‌کانی له‌ گۆر نا و
بۆ دوا جار
خۆی سوتاند
به‌ ناز جه‌واد
ئه‌ی بێ نازی
خاک کوردستان
ئه‌ی بێ واسیته‌و
چاره‌ ڕه‌ش
نه‌وه‌ی هه‌ژاری
به‌ش خوراو
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی
واسته‌ت نه‌بوو
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی
پشتیوانی حیزبت
نه‌ بوو
ته‌عین نه‌ بوی
خۆتت سوتاند
چۆن
هه‌ موو جار
نه‌وه‌ی هه‌ژاری شاره‌که‌م
ده‌بێته‌ سووتوی قوربانی
نایه‌کسانی

نایه‌کسانی
باڵی ڕه‌شی ئه‌م شاره‌یه
گه‌نده‌ڵی و ده‌ستی چه‌په‌ڵ
دیوی ڕه‌شی ئه‌م شاره‌یه‌
هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بوو
کیژی بێ چاره‌ی به‌سزمان
له‌ به‌ر خه‌ونی
سێ سه‌د هه‌زار
خه‌ونه‌کانی له‌ گۆڕ ناو
خۆی سوتاند
ڕووی دیمه‌نی شاره‌که‌م
له‌ سه‌ر دوو هێڵ
راوه‌ستاوه‌
چینێک لووت به‌رز
له‌ گه‌ڵ ئاسمانه‌ شه‌ڕ ده‌کات
چینێکیش بێ ده‌سته‌ڵات
خه‌ونه‌کانی له‌ گۆڕ ده‌نرێت


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە