کێ ده‌بێته سه‌رۆکی حکومه‌ته ته‌زویره‌که‌ی هه‌رێم ؟!.
Saturday, 22/08/2009, 12:00
شاراوه نییه شه‌ڕی ناوخۆ له‌دوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌ره‌تای نۆوه‌ده‌کان هاته ئاراوه ، ئه‌وێ رۆژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه ئه‌وه‌نده لاوازبوون نه‌یانده‌توانی به‌ڵه‌نسی خۆیان له به‌رامبه‌ر یه‌کیتی رابگرن ، هه‌ربۆیه ده‌کرێت بڵیین به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان خۆیان بۆ داگیرکاران وه‌ک جاشێک ده‌ناساند و ، به‌مانایه‌کی دیکه هه‌رکاتێ فشاری نه‌مانیان ئه‌گه‌ر بۆ ده‌هات به هێزی ده‌ره‌کی خۆیان ده‌پاراست ، دیاره ئه‌و هێزانه‌ش هه‌روا له خۆڕا ئه‌و بنه‌ماڵه ساخته‌چیی و تاڵانجییهیان نه‌ده‌پاراست بۆیه بۆ هه‌موو کارێک باجی گرانیان ده‌دا ، باجه‌که‌ش دیاره له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بوو.
پاش 18ساڵ له‌دوای ئه‌و حکومه‌ته فاشیله ،که هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌یه‌که‌وه و به‌جیاجیاش خۆیان تاقی کرده‌وه نه‌یانتوانی ببنه وه‌ڵامده‌روه‌ی خواست و ویسته‌کان ، ئێستا ده‌بێ پاش هاتنه‌کایه‌وه‌ی بزاڤێکی ئۆپزسیۆن چ حکومه‌تێک به‌ڕێوه‌ببه‌ن ؟!.
یه‌کێتی یا راستتر بڵێین بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له حاڵه‌تێکی ئاوادانین که‌س به‌خیلیان پیببات ، لاواز و په‌رته‌وازه و بێ مۆڕاڵ و په‌راوێزخراو ، له‌ده‌ڤه‌رێکدان خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌فره‌تیان لێده‌کات و ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌و ده‌ڤه‌ره باشترین به‌ڵگه‌ن.
پێشتر باسمان له‌وه کردبوو که هه‌رگیز دکتۆر به‌رهه‌م نابێته سه‌رۆکی حکومه‌ت (
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ccedf416) ، ئێستا له گه‌ڵ بوونی ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ، دیسان هه‌ر ده‌ڵێین ، هه‌رگیز نابێته سه‌رۆکی حکومه‌ت!.
ده‌نگۆی ئه‌و بوونه‌ی یا وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته دیاره په‌یوه‌سته به زاڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و دواتریش خۆی له داتاشینی پۆستێکی گرنگ بۆ نێچیر ده‌بینێته‌وه.. پۆسته‌که‌ی نێچیر دیاره تازه‌یه و به ناوی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی هه‌رێم . بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرچی و تاڵانچی مه‌سعود ناتوانن بێ ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌و ده‌ڤه‌ره پڕ له ناعه‌دالییه‌تییه‌دا ژیان بکه‌ن. داتاشینی پۆستێکی ئاوا مانه‌وه‌ی نێچیره وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و دهۆک ، به مانایه‌کی دیکه گۆڕینی ناونیشانه له سه‌رۆکی ئیداره‌ی هه‌ولێر بۆ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ، که له‌م پۆسته‌دا به هاسانی رۆڵی خۆی وه‌ک جاری جاران ده‌گێڕێت . ئه‌وان واته بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود هه‌میشه ده‌ڵێن: ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7ته‌زویرمان بۆ خۆمان کردووه ، بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک قابیل به خۆمانه. ئه‌گه‌ر دیوه‌که‌ی دیکه سه‌یر بکه‌ین واته له ماهییه‌تی سه‌رۆکه شه‌کلییه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که دکتۆر به‌رهه‌مه بڕوانین ، دیاره ده‌بینرێت به‌رهه‌م ده‌بێته سه‌رۆکی حکومه‌تێک یا ئیداره‌یه‌ک و هی ده‌ڤه‌رێک که تییدا باشیان دۆراندووه و له‌وێدا ئاشبه‌تاڵیان پێکراوه و وه‌ک چۆن نێچیر پێشتر له دوو ئیداره‌ییدا ده‌سه‌ڵاتی به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا نه‌ده‌شکا ، ئیمڕۆش له‌سایه‌ی ئه‌و دۆڕاندنه‌یاندا ، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ڤه‌ره کۆنه‌که‌ی یه‌کێتیدا ناشکیت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشی هیچ زیاتر نابێت له‌وه‌ی نێچیر.
له حاڵه‌تێکی ئاوادا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به داتاشینی پۆستێکی ئاوا بۆ نێچیر به‌ڕه‌که له ژێرپای بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ده‌رده‌هێنیت و، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ریسوا ده‌بن ، چونکه ئیداره‌دانی حکومه‌تیک له‌سایه‌ی بوونی ئۆپزسیۆنێکی به هێز هاسان نییه و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قوڕه‌که خه‌ستتر ده‌بێته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش له‌م هاوکێشه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و به‌لێنانه‌ی که به‌خه‌ڵکیانداوه ، پاساوی جێبه‌جێنه‌کردنیان ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌ناو به‌رهه‌م ئیداره‌ی ده‌دا ، و بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتوو به خه‌ڵکی ده‌فرۆشێته‌وه.
جێگای گومان نییه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی هه‌رێم له ده‌ڤه‌ره‌کانی زاڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌م زۆر شه‌کلی ده‌بێت وه‌ک چۆن عومه‌ر فه‌تاح پێشتر له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا فه‌رمان و رێنماییه‌کانی تورێکی قووڕاوی نه‌ده‌کرد ، ئاواش به‌رهه‌م ده‌بێته گاڵته‌جاری ده‌ست جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم که ئه‌و به فعلی ده‌بێته سه‌رۆکی ئیداره‌ی هه‌ولێر ، به‌مانایه‌کی دیکه دوو ئیداره‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت تا عه‌یامێکی دیکه تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکی کوردستان لییان دێته‌ده‌ست و کوچه‌وکۆڵان و شه‌قامه‌کانیان لێده‌گرن و شار به‌ده‌ریان ده‌که‌ن..
خه‌لکی خێر له‌خۆنه‌دیوی گه‌رمیان و سلێمانی کۆیه و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی تالانچییه‌کانیان ،شار به‌ده‌رکرد ، ماوه‌ته‌وه هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینان که له‌سایه‌ی دوو ئیداره‌یی و گه‌وره‌بوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی خیاتبی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له گه‌ل ناوه‌ند ده‌بنه هۆکاری سه‌رخواردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و ، که وه‌ک جه‌لال واته‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه سه‌ره‌تانی جه‌سته‌یی کوردن ده‌بێ ببردرێن.
له کۆتادا دێمه‌وه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ، پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌سایه‌ی دوو ئیداره‌ییدا و داتاشینی پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ نێچیری موراهیق و زاڵی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود و له‌وانه‌ش گرنگتر بوونی ئۆپزسیۆنێکی به‌هێز و هۆشیاری خه‌ڵکی کوردستان ،ئه‌و پۆسته هیچ به‌هایه‌کی نامێنیت و ، به‌کورتی وه‌ک نه‌بوو هه‌ژمارده‌کرێت..رۆژانی دادێ راستودورستی ئه‌و راستییه بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌دیارده‌که‌وێت ، که هه‌رگیز به‌رهه‌م نابێته سه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی حکومه‌تێکی به‌هێز و یه‌کگرتوو، به‌ڵکو ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی پرۆتۆکۆڵی و شه‌کلی عاره‌ب واته‌نی:
رئیس حکو‌مە تسریف اڵاعمال و هیچی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست