ئێستا و جاران
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
جاران پێمان بوترایە
بی بەری بە لە نەتەوە!
یاخوود جنێو
بەسەر کردە
بڵێرەوە
ئامادە بووین
پەتی سێدارە لە مل کەین
بە بێ ئەوەی
چرکەیەک
بیر لە ژیانمان
بکەینەوە
بەڵام ئێستا
ئێمەی هەژار
لە بەر باری سەختی ژیان
لە بەر زامی
دەستی گەندەل
ئاگامان لە دڵ نییە
جاران دڵمان
یەک پارچە بوو
بەرامبەر خاک ونەتەوە
نەئەترساین
بەڵام ئێستا
زۆردار کوردە
سەرچاوەی دراو
هی کوردە
سەرکوتکەر مان
هەر.. کوردە
داهاتی بژێوی ژیان
بۆ چینێکی بەرزی
کوردە
هەژار......هەژار
داماو هەردەم
پەشێو حاڵ
بێ ئەرز ....جوتیار
سەرچاوەی
داهاتی ووڵات
تەنها گومرک و نەوتە
بۆ کوێ دەڕوا؟
باسکردنی..... قەدەغەیە
جاران سەرکردەو سەرۆک
سەرۆکی خانەی دڵ بوو
بەڵام ئیستا
مرۆڤ دەفروشرێت بە پارە
مرۆڤ دەکڕرێت
بەپارە
هیمای یەکسانی خاک
تەنها
لە دڵی کوردە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست