پۆسته‌ره‌کانمان مه‌دڕێنن وه‌رن با دیلێتی خۆمان به‌ئازادیی بگۆڕینه‌وه
Friday, 26/06/2009, 12:00
بکوژه‌که‌م ... ئه‌گه‌ر تۆ له خۆت ببوری، منیش له تۆ ده‌بورم (نوسراوی سهرگۆڕێک)که باس له پۆسته‌ر یان به‌یان ده‌که‌م ڕاست ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه که له‌ڕێخستنی کۆمه‌ڵه‌دا کارم ده‌کرد و شه‌وان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یان یان هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری شه‌هیدان له‌شه‌قامه‌کان وهردهبووین.
بۆ مێژوو له‌گه‌ڕه‌کی به‌رانان دوکاندارێک هه‌بوو ناوی مامۆستا ئازاد بوو له‌و جێگه‌ی پاسه پۆڵۆنێکانی ڕیعایه شه‌باب پێچی ده‌کرده‌وه هه‌رجارێک به‌یان ده‌هات من یه‌ک دوو ژماره‌م ده‌خسته ژێر دهڕابهکهیهوه سبه‌ی ده‌م دی له‌خۆم دڵسۆزانه‌تر، به‌م لاو لای دوکانه‌که‌دا هه‌ڵی واسیبوو نازانم ئه‌م پیاوه مهره‌بانه کهوتهکوێوه یادی به‌خێر ، هه‌ندێ ڕێبواریش به‌تیله‌ی چاو له به‌یانه‌که نزیک ده‌بونه‌وه به‌دڵ ده‌یان خوێنده‌وه شێخ سه‌عیدی چایچیش پاڵتۆیه‌کی کۆنی هه‌ڵواسیبوو هه‌موو جارێک بهیانێکم بهقهدکراوهی ده‌کرده به‌ر باخهڵهکهیهوه ئه‌و ده‌یوت له‌مال به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت ده‌یخوێنمه‌وه و تێی ده‌گه‌م هه‌شبوو که به‌یانه‌که‌ی ده‌دی وه‌ک کاره‌با لێ دابێت هه‌ڵی دهتیزان و تاک و چه‌ند ڕۆژێک هه‌ر به‌و ناوه‌دا نه‌داهاته‌وه ، به‌یانه‌کانی کۆمه‌ڵه و پۆسته‌ره‌کانی شه‌هیدان دارته‌لی کاره‌با و دیواری شاریان داگیر کربوو که‌س حه‌دی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بڵێ نابێ لێره هه‌ڵی واسن هه‌شبوو به قه‌ڵه‌مبڕێکی ده‌م کول چاوی شه‌هیده‌کانی ده‌کۆڵی ، هه‌نوکه بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردن له‌باشور ده‌ستی پێ کردوه پۆسته‌ره‌کان دار و دیواری شاریان داگیر کردوه هه‌ر که‌سه و بانگه‌وازی لیستی خۆی ده‌کات که‌س ناخوازێ بێ به‌ش
بێت له‌بانگه‌واز بۆ ئه‌و ئایدیایه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و ژاوه ژاوه‌دا که‌سانی نه‌فس نزم ترسنۆک و نادیمکراتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان ڕزگاربکه‌ن هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر پهرهکاغهزهکان و ده‌یان دڕن چه‌نده شه‌رمه ئه‌م فس فس پاڵه‌وانانه تفه‌نگیش ده‌به‌ستن و به‌کۆمه‌ڵیش ده‌چن وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕه‌بایه بگرن ئاخر ئه‌مه داڕزانی ئه‌خلاقه ده‌نا تۆ ده‌توانی ده‌نگ بده‌ی بهکۆیلهبونی خۆت ، ده‌نگ بده‌ی به‌وه‌ی که تۆ هه‌ژده ساڵ نه‌توانی چاک و خراپی خۆت چی ده‌که‌ی تێده‌گه‌ی 18 ساڵه دزیت لێده‌کرێ 18ساڵه درۆت له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ، که‌چی ده‌ته‌وێ هه‌ر ئه‌م پیاوه داڕماوانه بکه‌یته‌وه بهئاغای خۆت و پیرۆزت بێت
ئه‌زیزم ئێمه‌ده‌زانین کێن ئه‌وانه‌ی به‌و کاره قێزهونده هه‌ڵده‌ستن ده‌شزانین ئه‌وانه دووسه‌ره واو مه‌عریفه‌یان له‌مێشکدا نییه، ڕه‌نگه ئه‌وانه ئه‌م کاره قۆڕه به مغامهرهکردن تێبگه‌ن یان بۆ ده‌ستخۆشیه‌ک لهئاغا فایلدارهکانیان ئاسوده‌یان بکات.
ئێمه 380 فه‌وجی خهفیفهمان هه‌بوه به‌عس له‌ناو یه‌که‌به‌یه‌که‌ی تاکی کوردا کاری کردوه. ئێمه گه‌لێکین، بێ مهڵامه نییه که خاوه‌نی کیانی خۆمان نین ،چونکه ئێمه هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ریی و کوردبوونمان هێنده لاوازه ده‌توانین ده‌ریایه‌ک خوێنی تر بڕێژین به‌رامبه‌ر یه‌ک و دوایش داوای لێبوردن نه‌که‌ین، که‌چی له‌ئاستی داگیرکه‌راندا هێنده بچوکین هه‌ر ده‌بینه زه‌نگیانه که ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه.
ده‌سا پۆسته‌ره‌کانمان مه‌دڕێنن وه‌رن گفتوگۆ و دیالۆگ بکه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌ک.
پۆسته‌ره‌کانمان مه‌دڕێنن خۆ باره‌دار نییه لێمان نابن مانگێکه با به به‌رچاوته‌وه ڕه‌نگی ئێمه‌ش هه‌بێ بۆ تۆ قبوڵته وێنه‌ی سه‌رۆکه فه‌رزکراوه‌کان به‌یانی حیزبه درۆزنه‌کان ، کاروانی هامشۆی به‌رپرسه‌کان ... بێ ئاوی ... بێ کاره‌بایی، خۆڵ و خاشی گه‌ره‌که‌کان به‌تاڵه‌ی دزینی ژێرخانی ووڵات پڕۆتکۆڵی شاراوه‌ی ژووره داخراوه‌کان، وونبوونی خه‌ڵک زیندانی کانی گۆمه و موعه‌سکه‌ر سه‌لام و ئاکرێ و ده‌زگای زانیاریی و پاراستن بۆ قبوڵته هێنانی له‌شکری تورک و عه‌ره‌ب ڕێکه‌وتنی تۆپبارانی سنوره‌کان.
بۆچیی بێ ئامانیت بۆ هه‌زم ده‌کرێ بێ نه‌وتی، به‌ڵام پۆسته‌رێکی منت پێ قبوڵ ناکرێ چونکه به‌عس هێشتا له‌ناوتا ده‌ژی.
ئه‌ی سه‌دامه گزگلهکه، توڕه‌مان مه‌که‌ن ده‌نا ده‌تان خه‌ینه به‌ر نه‌فره‌تی ڕاپه‌ڕین ده‌ستکاری پۆسته‌ره‌کانمان مه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئازان و شههامهتان تیایه بڕۆن ده‌ستوره فهرزکراوهکهی په‌رله‌مانه خهوتۆکه هه‌لا هه‌لا بکه‌ن،
سه‌بریش کاتی ده‌وێت، کورد ده‌ڵێ جام که پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت، با وێنه‌یه‌کی جوان بده‌ین به‌جیهان بهلێپرسراوهکانتان بڵێن ئه‌گه‌ر ئازان باخۆیان بێن و پۆسته‌ره‌کانمان بدڕێنن ئه‌وده‌م ده‌ڵێین ئێوه کێن، پۆسته‌ره‌کان مه‌دڕێنن به‌ری خۆر به بێژه‌نگ ناگیرێ
ئه‌زمه‌ڕ
سلێمانی چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست