ئەی گەریلا
Thursday, 20/11/2014, 12:00
ئەی تاقانەی پێشمەرگەی ژن
باوکی دوین
ئەی گەریلا
ئەی کیژی
پێشمەرگەی ژن
ئەی شوخ و شەنگ
لە تیشکی چاوەکانتە
سەربەستیی
هەموو وڵات
بەدیئەکەم
لە لوولەی
تفەنگی شانت
مافی وڵات
تۆمار دەکەم
یادی ئێوە
یادی
شۆڕشی مەزنە
کاتێک پۆل پۆل
دێن و دەڕۆن
دەست ئەدەنە
ئاماری چەک
ئێمەی
بێ خەم
لەئاست
باوەڕتانە
بێخەبەرین
لەگەل
بەرزبونەوی
ئاڵا
سڵاوی گەرمتان
لێ دەکەین
سروودی
نیشتمانتان
بۆ دەڵێنەوە
ئەی کیژی جوانی
پێشمەرگە
ئەی
شۆخ و شەنگ
ئەی تارای
شەوگاری جەنگ
ئەی باوەڕی
گشت ۆێشمەرگە
لە هەر کوی بن
کیژی شۆخی
کرمانج و
کیژی شۆخی
گەرمیان و
کیژی هەموو وڵات
لەهەر کوی بن
ئێوە
دڵخوازی دڵن
ئەی گەریلای
شاری ئەوین
شاری
شوڕش وقوربانی
ئەی کۆبانی
ئەی کیژی داستانی
شەنگال
ئەی کیژی سلیمانی
ئەی چاومەستی
سنەو هەولێر
لە گۆرە پانی مەیدانە
سرودتان بۆ دەڵێنەوە
لەگەڵ
تیشکی بەرخودانە
یادی نەوروز دەکەینەوە
ریگای ئێوە
رێگای
ژین و ڕاپەڕینە
سەنگەری
خاک
باسی
عەشقتی ئێوە دەکات
چەک باسی
ئێوە دەکات
کەلبچەو
سێدارەی مەرگ
باسی ماچی ئێوە دەکا
سەڵماندت
بۆ عالەمی سەر ڕووی
زەمین
میلەتێکی قارەمانن
هەر ئەبێ
سەر بەرست بژین
لە شاری
کوبانی مەزن
یادی نوێی
ڕاپەڕینە
ئاگری بەرخودانتان
گڕی بەرزە
بڵێسەی ناکوژێتەوە
لە گەڵ لێزمەی
بارانی جەنگ
گڕی ئەدرەوشێتەوە
بەخواستی دڵ
لە چوار
پارچەی کوردستانە
یادی نەمریتان دەکەین
لەشەقامی کشت وڵاتە
باوشتان بۆ دەکەینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست