لە بەغداد چیت بۆ كورد كرد ؟ لێرەش لەوە زیاتر ناكەیت ؟
Saturday, 29/08/2009, 12:00
دوایى ئەو شكستە ئابڕو بەرانەیەى یەكێتى و بەڕێوەبەرانى ئێستاى یەكێتى تێیكەوتون لە ئەنجامى ئەو هەڵبژاردنەى 25/7 دا , كە یەكێتى بەگشتى لە سلێمانى و چوار دەورەكەى بە كۆیەى مەڵبەندى مامەو كۆسرەتیشەوە , یەكێتى یان ڕوون تر بڵێین نەزانەكانى ستافەكەى مامە چونكە ئێستا ئەم باندە ى خۆى ناو ناوە خەتى گشتى ئەمانەن نەك یەكێتى , لە باتى ئەوەى بە بەرنامەیەكى ووردو چڕەوە و لێكۆڵینەوەیەكى باش بكەن بۆ هۆى دۆڕاندنەكەیان كەچى هاتن كەوتنە دەركەوتنى كادرو و ئەندامان و پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشى داماو , بەڵام نەهاتن وەكو ئینسان لە هۆ سەرەكیەكانى دۆڕاندنەكەیان بكۆڵنەوە , وەیان زانى بە دەركردنى ئەوانە ئیتر یەكێتى لەو غەرق بونە ڕزگارى دەبێت و جارێكى تر ئومێد ئەداتەوە بە ئەندامەكانى , ئەبوایە سەرانى یەكێتى پێش هەموو كەس ئەوانەیان دەریبكردایە كە ئاوا ئابڕوى یەكێتیان برد. ئەوانەیان دەربكرلادایە كە دەیان ساڵە هەرچى ئامارو زانیارى هەڵە هەیە داویانە بە مەكتەب سیاسى و سكرتێرە نەخۆش و خەڵەفاوەكەیان , كەسێك دەرئەكەن كە تەنها یەك دەنگە بەڵام كەسێك دەرناكەن كە هەزارها دەنگى لە یەكێتى كردوە , لێپرسراوى مەڵبەند و كۆمیتەكان دەرناكات بەڵام ئەندامێكى داماو دەر ئەكات , مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكان دەرناكات بەڵام دێت ئەندام كەرتێك یان ئەندام كۆمیتەیەك دەر ئەكات , ئەوانەى ئابڕو ى یەكێتیان بردوە بسكەى سمێڵیان دێت و ئەوانەى تریش خەم خۆرانى یەكێتى نان بڕوا ئەكرێن , گێلێتى ئەم سەركردانەى ئێستا لەوەدایە دزەكان , گەندەڵەكان داوێن پیس و خۆفرۆش و خاوەن فایلەكان وەكو بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون وهەموو ئۆباڵى شكستەكەى یەكێتیان دا بە سەر ئەوانەى لە خوارى خوارەوەدان ,مەلا بەختیار ئەو كاتانەى قسەى ئەكرد بە هەزاران دەنگى لە یەكێتى ئەكرد , هەڵًس و كەوتەكانى بەرزانى ئەحە سمێڵ و لێپرسراوى كۆمیتەكان و شێخى داوێن پیس و حاكم قادر و خولە سەنگاوى و دەیانى تریان بونە هۆى تێك شكاندنى یەكێتى نەك ئەندامێك یان پۆلیس و ئاسایشێك , كەچى ئەوانە ماونەتەوە بۆ ئەوەى ئەم جارەش یەكێتى لەوە ڕیسوا تر بكەن و ئەوانەشى خەم خۆرى یەكێتى بوون دەر ئەكرێن , نەگبەتى یەكێًتى لەوەدایە ئێستا ئەوانە كەوتونەتە دەركردنى خەڵك بەزى داوەتە دەم گورگ , یەكێتى بەم مانگەى لیستى گۆڕان تێك نەشكاوە بەڵكو یەكێتى دەیان ساڵە خۆى و لێپرسراوەكانى بەرنامەى تێك شكاندنى بۆ دادەڕێژن , بۆ جەلال تاڵەبانى خەڵەفاو پشكى شێرى بەرناكەوێ لەم مەسەلەیەدا , وا ئەوان ئێمەیان دەركرد و نان بڕاو كرد , ئەى كێ بێت ئەوانیش بەهەمان دەرد بەرێً , ئێستا هەمومان دجەڵێین كەس نیە , منیش ئەڵێم بەڵێ هەیە ئەویش گەلە و دەنگى ڕەسەنیەتى كە ئەمجارە وا سزایان دان , ئەگەر بیرتان بێتەوە دوو ساڵ لەمەو پێش گەنجان ووتیان ئەگەر نەگۆرٍێن ئەدۆڕێن , بەڵانم دەسەڵاتى كوردى گۆڕانى قبوڵ نەكرد و دۆڕاندنى قبوڵ كرد ,ئێستا هەموو یەكێتیەكان بە تاڵەبانیشەوە تەنیا فریاد ڕەس كە بیەوێت ڕزگارى بكات دختۆر بەرهەم و سەرۆكى حكومەتەكەیەتى , بەڵام من دەڵێم و با هەموشتان باش بزانن ئەم دكتۆر بەرهەمە لە ئێستاوە تێك شكاوە لەبەر ئەوەى هیچى پێ ناكرێً و نەپارتى و نەیەكێتى و كە لێپرسراوەكانى یەكێتى هاوكارى ناكەن , ئەو بەس تەنهاسەرۆكى حكومەتى سلێمانى ئەبێت وەكو جاران نێچیر هەولێرو دهۆك و عیمادیش سلێمانى ئەمجارەش جێگرەكەى بەرهەم سەرۆكى ئەو شارەى تر ئەبێت , بۆ یەكێتیش نابێتە فریاد ڕەس چونكە كێشەى یەكێتى كێشەى ناوخۆیە نەك كێشەى سەرۆكى حكومەت , كێشەى تاك ڕەوى و ناشەفافى و دزى و گەندەڵى و فایلداریە نەك سەرۆكى حكومەت , كەواتە ئەمیش نابێتە گۆچان بۆ هەستانەوەى یەكێتى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست