به‌راوردکردنێک له نێوان سه‌ددام و تاڵه‌بانییدا
Thursday, 19/11/2009, 12:00
له‌سه‌ردانێکی ئه‌م دواییه‌ی تاڵه‌بانی بۆ فه‌ره‌نسا له فه‌ڕه‌نسا ده‌یان پڕۆتۆکۆڵی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی عێراق مۆرکردو .مژده‌ی چه‌کێکی زۆری به‌سوپای عێراق دا له‌شکری خوێنمژی عێراقی پۆشته کردۆته‌وه .
له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناپاکه‌دا زاتی ئه‌وه‌ی نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدادی تاوان، دێت له‌سلێمانی ده‌ست ده‌کات قسه‌کردن. تاڵه‌بانی به‌قه‌باره زل درۆ به‌درۆ سواغ ده‌دات و به‌عه‌ره‌بیه‌کی سوک وه‌ک خۆی، له‌شاری سلێمانی ده‌دوێت .ده‌ڵێ سارگۆن زۆر نیگه‌رانه بۆ کێشه‌ی کورد . ئه‌م تاڵه‌بانییه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌س له سلێمانی باسی کورد ی کردووه ئه‌ویش به‌درۆ، چونکه خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندووه، ده‌زانێ چه‌ند وه‌ک خۆی سووکه و له‌وه‌ش زیاتر ساوێلکه و خۆش باوه‌ڕه . ئاخر حوکمه‌تی فه‌ره‌نسی نیگه‌رانی چییه؟ ده‌بێ ئه‌م پیاوه قه‌شمه‌ره، که به‌ناوی کورده‌وه پۆستێکی کارتۆنی وه‌رگرتوه له‌م خائینتر و سوکتر له‌مێژووی هیچ میلله‌تێکدا بوونی هه‌بووبێت؟
که تاڵه‌بانی له‌سلێمانی به‌عه‌ره‌بییه‌کی ناته‌واو وڕێنهدهکات، به‌عه‌ره‌ب ده‌ڵێ بزانن خه‌ونی به‌عس چۆن ده‌هێنمه دی، من نه‌مرم و پۆستی سه‌رۆک کۆماریم بۆ چوار ساڵی تر بده‌نێ سلێمانیتان بۆ ته‌عریب ده‌که‌م، تاڵه‌بانی ناپاک، ده‌ڵێ سێ شاری کوردی هه‌یه ، به‌ده‌می خۆی وازی له‌که‌رکوک هێناوه ئه‌وه موسڵ هه‌رهیچ ،چونکه مه‌سعودی وه‌ک خۆی ناپاکتر له‌مێژه ئه‌و شه‌کره‌ی شکاندوه که کورد چاوی له‌موسڵ نییه. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و قسه‌کردنه‌ی به‌عه‌ره‌بی . سه‌ددامی دیکتاتۆری بیر هێنامه‌وه ئه‌وده‌مه‌ی بوو به سه‌رۆکی عێراقی خوێن. ساڵی 1979 کاتێک لێبوردنێکی گشتی دا‌و به‌سه‌دان کوڕی گه‌نجی کورد له‌زیندانه‌کاندا ئازاد کرد، که هه‌ندێکیان له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا بوون، سه‌ددام هاته سلێمانی و له به‌رده‌رکی سه‌رادا که ده‌ستێ جلی سپی له‌به‌ردابوو ڕۆژێکی جه‌ژن بوو، خیتابێکی دا به‌زمانی عه‌ره‌بی، له‌وێدا سه‌ددام سوێندی خوارد که ئه‌م جاره بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی به‌کوردی قسه ده‌کات، سه‌ددام چوو بۆ جه‌هه‌نه‌م و فێری کوردیی نه‌بوو، مژده‌بێت له‌تاڵه‌بانی خۆفرۆش که به‌و عه‌ره‌بییه شه‌ق و شلۆقه قسه ده‌کات و دڵی خۆشه وه‌کو سه‌رۆکێک شوێنی سه‌ددامی گرتۆته‌وه، سه‌ددام بواری بۆ نه‌ڕه‌خسا بێته‌وه سلێمانی ئێواره‌یه‌ک هات که گه‌رمه‌ی شه‌ڕبوو له‌لای پێنجوێن، دکتۆرێکی له‌داردا چونکه که‌سێکی به‌هه‌ڵه کوشتبوو. سه‌ددام له تاڵه‌بانی درۆزن تر بوو دیکتاتۆره‌کان هه‌موویان که‌ره‌سه ی خاویان درۆیه به کوردی سه‌ددام قه‌د کاوێژی نه‌کرد، ئه‌و ڕۆی، به‌ڵام سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م کورده خائینه له‌وه‌دایه به‌تایبه‌ت دێت له‌کوردستان به‌کوردی قسه ناکات و به‌عه‌ره‌بی کاوێژ ده‌کات. بۆ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه کورد ده‌بێ له‌خۆی بکات ئه‌وه نییه له پلینیۆمدا ووتی به‌عس بێ‌تاوان بوو له شه‌هید کردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا. ئه‌م پیاوه پووته نه‌بوو ووتی من قه‌ت ئیمزا له سێداره‌دانی سه‌ددام ناکه‌م چونکه من په‌یمانم داوه که‌س نه‌کوژم، به‌ڵام له کوردستان له ناوجه‌رگه‌ی کورددا گه‌لێک سه‌ر ده‌بڕێ و له تورکیاشدا ده‌ڵێ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کورد خه‌ونی شاعیرانه‌یه.
کورد هه‌تا خاوه‌نی تاڵه‌بانی و بارزانی بێت، نه‌ک ده‌وڵه‌تی کورد به‌ڵکو ئازادیی و ئاینده‌ش خه‌ونه، تاڵه‌بانی پیاوی وه‌ک سه‌عدی پیره‌ی هه‌یه که ده‌ڵی ی ن ک حیزبێکی عێراقییه . نازانم ئیتر شتێک ماوه لایه‌نگرانی یه‌کێتی شانازی پێوه بکه‌ن؟ باوه‌ڕناکه‌م من هه‌میشه له‌خه‌می هاوڕێ شههیدهکانمام داخ بۆ ئه‌و ماندووبونهو بۆ گیانی قوربانیان ده‌خۆم ، داخ بۆ ئه‌و ڕۆژانه ده‌خۆم که‌تاڵه‌بانی ئه‌و پارته‌بوو که من بۆی چووبوومه ئه‌و چیایه و گه‌نجێتی خۆم تیا سوتاند، ئیستاش که‌سانی سوک به‌هه‌موو مانا حوکمی وڵاته‌که‌م ده‌که‌ن، لاتان وانه‌بێت من خه‌م بۆ ده‌سکه‌وت بخۆم نا من ئازادیم ده‌وێ ده‌مه‌وێ له‌نیشتمانێکدا بژیم سوکایهتمان پێنه‌کرێ و نه‌بێنه خزمه‌تکار وه‌ک له‌خه‌ونی تاڵه‌بانی و بارزانیدا خۆیان مه‌ڵاسداوه سه‌رۆکی هه‌رێمه فشهڵهکهشمان دیسان هه‌ڕه‌شه ده‌کاته‌وه، به‌ڵام، که وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه دانی دهێتر ژان و وون ده‌بێت، وه‌ک هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کانی تری.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست