بارودۆخی ته‌ندروستی ده‌میرباش خراپه
Monday, 01/11/2010, 12:00
24 کاتژمێر
ره‌وشی ته‌ندروستی سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌وانی ناوچه‌ی سووری سه‌ر به دیاربه‌کر تا دێ خراپتر ده‌بێ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبوڵ کرا.
له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به 24 کاتژمێردا، عه‌بدوڵا ده‌میرباش سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی خۆی رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی من شتێکی تازه نییه و ماوه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵمدایه.
گوتیشی: نه‌خۆشیه‌که‌م نه‌خۆشی خوێنه و بۆماوه‌ییه. هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام ده‌رمان به‌کار دێنم به‌ڵام تا دێ مه‌ترسیدارتر ده‌بێ. دکتۆره‌کان به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانیش به مه‌ترسی ده‌زانن.
عه‌بدوڵا ده‌میرباش که له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌جه‌که‌دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه قۆڵبه‌ست و دادگایی کرا، له به‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی نه‌خرایه گرتووخانه و هاوکات بڕیاری ئازاد کردنی درا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست