کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ساویلكه‌یی ئۆپۆزسیۆن و هستریای‌ بارزانی‌!

Thursday, 06/06/2013, 12:00

2022 بینراوە


كوردستان به‌ره‌و كوێ‌، مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستوور بۆچی‌ له‌و كاته‌دا وا گه‌رم ده‌بێت ، وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ جدیه‌ت و دڵسۆزی‌ بۆ ده‌ستوور بوو ، یاخود بردنی‌ كوردستان بوو به‌ره‌و ئاقارێكی‌ تر ! ئه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستاندا له‌ كاتی‌ ئێستادا ده‌گوزه‌رێت ، په‌یوه‌ندی‌ ته‌نیا به‌ ناوماڵی‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ ، یاخود پریشكێكی‌ ده‌ره‌كییه‌و ناو ماڵی‌ كورد ده‌گرێته‌وه‌ ؟

ئایا ململانێیه‌كه‌ له‌نێوان ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن ، یاخود له‌نێوان دوو هاوپه‌یمانییه‌تی‌ گه‌وره‌ی‌ جیهانیدایه‌؟! ئه‌و بێ‌ منه‌تی‌ و قسه‌تێرییه‌ی‌ بارزانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ هێزو توانای‌ پارتییه‌، یاخود ده‌ست له‌پشتدانێكی‌ ده‌ره‌كی‌ و نماینده‌گی‌ هێزو هاوپه‌یمانی‌ تره‌؟ له‌ رۆژی‌ 26-5-2013 ، به‌ بۆنه‌ی‌ یادی‌ سه‌رهه‌لداَنی‌ ، وه‌ك خۆیان ناوی‌ لێده‌نێن -شۆڕی‌ گولاَن- مسعود بارزانی‌ وتارێكی‌ دا ، كه‌ تیایدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌مووی‌ گرنگتر بوو بۆ ناوه‌خۆ مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستور بوو ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا بۆته‌ ئامڕازێكی‌ ململانێ‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی‌ كوردستان ، كه‌ خه‌ریكه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ ته‌نیا جه‌مسه‌رێك ده‌گرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ تر جه‌مسه‌ره‌كه‌ی‌ تر! ئاشكرایه‌ كه‌ له‌دوای‌ راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ، كوردستان له‌ قه‌یرانێكی‌ قووڵدا ده‌ژیت ، ئه‌و حزبانه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ بردوه‌ ، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌ ئاستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كاندا نه‌بووینه‌، بگره‌ هه‌میشه‌ خولقێنه‌ری‌ كێشه‌و قه‌یران بووینه‌ ، بۆ چاره‌ریش له‌ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاون و خۆیان هاویشتۆته‌ ماڵی‌ دوژمنانی‌ كورد !له‌كاتی‌ ئێستادا كه‌ڵه‌كه‌ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان گه‌یشتۆته‌ ترۆپك،هاوكات گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ جیهانی‌ زۆر مه‌ترسیداریش له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت، كه‌ به‌شێوه‌كی‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی‌ هه‌رێم هه‌یه‌و ده‌بێت!

كه‌س ناتوانێت نكووڵی‌ له‌ گرنگی‌ ده‌ستوور بكات ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ له‌خودی‌ بوونی‌ ده‌ستوور گرنگتره‌، پراكتیزه‌كردن و توانای‌ كاركردن به‌ده‌ستووره‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وهێزه‌ له‌ ئارادا نه‌بێت كه‌ ده‌ستوور ته‌رجه‌مه‌ی‌ واقع بكات ، ئه‌وا ده‌ستوور له‌ ده‌قێكی‌ ئه‌ده‌بی‌ جوان تێپه‌ڕ ناكات! خۆده‌زانین كه‌ ده‌ستووری‌ ولاَته‌ دیكتاتۆره‌كان جوانترین ده‌ستورن ،باس له‌ هه‌موو ئازادی‌ و مافه‌كان ده‌كه‌ن ،كه‌ له‌ دوو توێی‌ ووشه‌كاندا بۆ هاولاَتیانی‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن ، به‌لاَم له‌ پراكتیدا باره‌كه‌ به‌ بارێكی‌ تر ده‌گوزه‌رێت !بۆیه‌ شه‌ڕكردن له‌سه‌ر ده‌ستوور ، ده‌بێت هاوكات بێت له‌سه‌ر بوونی‌ ئه‌و هاردپاوه‌رو سۆفت پاوه‌ره‌ی‌ _هێزی‌ مادی‌ و معنوی‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌و ده‌ستووره‌ پراكتیزه‌ بكات ! ئه‌گینا ململاَنێكان له‌ ململاَنێیه‌ك بۆ دانانی‌ ده‌ستورێك له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ ولاَت و دانانی‌ سیسه‌ته‌مێكی‌ سیاسی‌ گونجاو ، ده‌بێته‌ ململاَنێه‌ك له‌سه‌ر به‌دیهێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ده‌سته‌و تاقمه‌ك، واته‌ خودی‌ ده‌ستوور ده‌بێته‌ ئامڕازی‌ ململاَنێیه‌كان نه‌ك ئامانجی‌ ململانێیه‌كان!
 ئه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستان ده‌گوزره‌ی‌ رێك ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی‌ دووه‌مه‌وه‌، واته‌ ده‌ستوور كراوه‌ته‌ ئامڕازێك له‌ پێناو ململانێیه‌ ناوخۆییه‌كان ، به‌قۆستنه‌وه‌و قورخكردنی‌ ململانێیه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستان ، به‌ هۆی‌ بوونی‌ هاوسه‌نگییه‌كی‌ سیاسی‌ ئاڵۆزه‌وه‌ ، توانای‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكان زۆر كه‌مه‌، نه‌خاسمه‌ ده‌ستورێك كه‌ هه‌وڵبدات ده‌سه‌لاَت له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ك بسه‌نێته‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌خاوه‌نی‌ هه‌موو كوردستان ده‌زانن و له‌ پێناو ئه‌و خاوه‌ندارێتیه‌ش ئاماده‌ن ده‌یان جار 31 ئاب دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌!ئه‌و هێزه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ باوه‌ڕیان به‌دام و ده‌زگا كردن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی‌ ئاشتیانه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت نییه‌ ، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان هه‌بوایه‌ هێزێكی‌ نه‌ته‌وه‌ییان دروست ده‌كردوو ئه‌و هێزه‌ چه‌كداریانه‌یان له‌ بنده‌ستی‌ خۆیان نه‌ده‌هێشته‌وه‌! ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ ئێستا ده‌رباره‌ی‌ ده‌ستوور هه‌ن ، له‌ راستیدا خۆیان له‌یه‌ك خاڵی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش رێگه‌ دانه‌ بۆ به‌ بنه‌ماڵه‌یكردنی‌ ده‌سه‌لاَت، وه‌ك پارتی‌ ده‌یه‌وێت ، یاخود رێگا گرتنه‌ له‌و كاره‌، وه‌ك لایه‌نه‌كانی‌ تر ده‌یانه‌وێت ! كرۆكی‌ قسه‌كردن له‌ سیسته‌می‌ په‌رله‌مانی‌ و سیسته‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، خۆی‌ له‌و خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌دا ده‌دۆزێته‌وه‌ ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یكی‌ دام و ده‌زگایی‌ له‌م هه‌رێمه‌دا كار به‌ڕێوه‌ بچێت ، هه‌ردوو سیسته‌م خزمه‌تی‌ كورد ده‌كه‌ن ،بوونی‌ سه‌رۆكێكی‌ به‌هێزو كۆتكراو به‌كۆمه‌ڵێك یلسا ـ كه‌ رێگا نه‌دات له‌به‌ڕی‌ خۆی‌ زیاتر پێی‌ رابكێشێت- به‌ بوونی‌ قه‌زایه‌كی‌ كاراو په‌رله‌مانێكی‌ كارا ،هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئارادا نابێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌كوردستان كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌ شێوازو ستایلی‌ سیسته‌می‌ سیاسی‌ نییه‌ ، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه‌ كه‌وا له‌كوردستان به‌ناوی‌ سیسته‌م و شه‌رعیه‌ته‌وه‌ تاوانی‌ رێكخراو به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ ده‌كات! ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌كوردستاندا له‌ ئارادایه‌ ، سیسته‌م نییه‌ ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك باندو بنه‌ماڵه‌هه‌ن و ئه‌و ولاَته‌ به‌گوێره‌ی‌ مگێزو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆیان به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن، كه‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ یه‌كه‌میان ، واته‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ، به‌هۆی‌ گۆڕانی‌ هاوسه‌نگی‌ هێز له‌ 25\7\2009 دواتریش نه‌خۆشكه‌وتنی‌ تاله‌َبانی‌ و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ پێگه‌یان لاواز بووه‌ ،ئه‌مه‌ وایكردوه‌ دژه‌به‌ركه‌شیان دووچاری‌ هه‌مان نه‌خۆشی‌ ببێێته‌وه‌ ! ، واته‌ به‌ لاواز بوونی‌ یه‌كێتی‌ ، پارتیش لاواز بووه‌ قۆناغی‌ له‌ كۆتایدایه‌ ، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌.

ئه‌و دوو هێزه‌ مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی‌ خۆیان له‌یه‌كتر دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، به‌ كورتی‌ ده‌توانین بڵێین ئێستا ، پارتی‌ دووچاری‌ نه‌خۆشی‌ بی‌ َ یه‌كیه‌تیه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆته‌وه‌! هه‌ڵوێسته‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور ئه‌م راستییه‌ زیاتر روونده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بارزانی‌ تووشی‌ هێسترییایه‌ك كردوه‌ ، وایكرد كه‌ بارزانی‌ وتارێك بدات ، زۆر له‌ تواناو ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ خۆی‌ هێزی‌ پارتی‌ گه‌وره‌تر بێت له‌ ناوه‌وه‌ ، به‌لاَم بارزانی‌ له‌م توندره‌وییه‌دا، به‌ ته‌نها پشت به‌تواناكانی‌ خۆی‌ نابه‌ستێت ، به‌ڵكو پشت به‌و هێزانه‌ش ده‌به‌ستێت كه‌ له‌و قۆناغه‌دا مانه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌واندا یه‌و پارتی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌وان جێبه‌جێده‌كات ، له‌وانه‌ش توركیا! دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ، ئه‌مریكا له‌ رێگای‌ توركیاو ئیسرائیله‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی‌ ململانێكانی‌ ناوچه‌كه‌ بكات، له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ بخاته‌ زه‌لكاوی‌ قه‌یرانێكه‌وه‌ ، ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ ده‌كات ، چڕبوونه‌وه‌ی‌ ململانێكان له‌ سوریا ، وایكردوه‌ چوارچێوه‌ی‌ ململانێكه‌ زۆر فراوان بێته‌وه‌، ئئَستا لوبنان له‌ رێگای‌(حزب الله) ه‌وه‌ به‌شێوه‌ یه‌كی‌ راسته‌وخۆ بۆته‌ به‌شێك له‌شه‌ڕه‌كه‌، هه‌روه‌ها عیراق و ئیسرائیلیش تا راده‌یه‌كی‌ زۆر تێوه‌ گلاون، ولاَته‌كانی‌ كه‌نداویش به‌ حوكمی‌ خولانه‌وه‌یان له‌ مه‌داری‌ رۆژئاواو ئه‌مریكا ، ئه‌وانیش له‌به‌ره‌ی‌ ئه‌نتی‌ شیعه‌ن! كه‌واته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ گلاوه‌ته‌ نێو شه‌ڕێكی‌ سه‌ربازی‌ و مه‌عنه‌وی‌ ! كوردستانیش له‌و دابه‌ش بوونه‌ به‌ده‌ر نییه‌، ئێٍستا له‌ سوریادا ، كورد ، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ توركیا به‌ دوژمنی‌ سه‌ر سه‌ختیان ده‌زانێت ، ئه‌گه‌رچی‌ كه‌وتۆته‌ پڕۆسه‌ی‌ دانوستاندن و ئاشتیه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان ،واته‌ په‌كه‌كه‌ لایه‌نگره‌كانیان په‌یه‌ده‌ كۆنتڕۆڵی‌ رۆژئاوایی‌ كوردستانیان كردوه‌ ، ئه‌و خاڵه‌ وای‌ له‌ توركیا كردوه‌ باسی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ بكات له‌ توركیاو له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ بكه‌وێته‌ گفتوگۆ، كۆنترۆڵكردنی‌(په‌یه‌ده‌)بۆ رۆژئاوای‌ كوردستان ، ئابڵووقه‌دانی‌ هێزه‌كانی‌ پارتییه‌ له‌ناو كوردستان،له‌ باكووره‌وه‌ په‌كه‌كه‌ ، له‌ رۆژئاواش په‌یه‌ده‌ ، له‌رۆژهه‌لاَتیش یه‌كێتی‌ و گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌.

له‌ باكووری‌ رۆژهه‌لاتیش پژاك ، واته‌ پارتی‌ ده‌كه‌ویته‌ نێو هه‌موو هێزه‌ كاراكانی‌ كورد ، كه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ پارتی‌ یه‌ك ناگرنه‌وه‌،تاكه‌ ده‌روازه‌یه‌ك له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌رده‌م پارتی‌ مابێته‌وه‌، توركیایه‌ ، بۆیه‌ ئێستا له‌ملكه‌چ بوون و گوێڕایه‌ڵی‌ بۆ توركیا هیچ رێگایه‌كی‌ تری‌ له‌به‌ر ده‌م نه‌ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی‌ ئاشتیش له‌ توركیا بگاته‌ ئه‌نجام ، ئه‌وا هیچ سوودێك له‌ مانه‌وه‌ی‌ پارتی‌ نابێت و ئه‌ركی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌كوردستان ته‌واو ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ، ئه‌گه‌رچی‌ ئَیستا پارتی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ لایه‌نگیری‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ده‌كات ، به‌لاَم له‌ راستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ نییه‌! چونكه‌ له‌به‌رژوه‌ندی‌ ئه‌ودا نییه‌ وه‌ك باسمان كرد ، بۆ تێكدانی‌ ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ ، ئێستا پارتی‌ كار له‌سه‌ر خۆرئاوای‌ كوردستان ده‌كات ، به‌ پاڵپشتی‌ توركیا ، هه‌وڵده‌دات بالاَده‌ستی‌(په‌یه‌ده‌) له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌هێلێت ، ئه‌مه‌ش له‌ رێگای‌ هاندان و دروستكردنی‌ هێزی‌ تری‌ دژه‌ په‌یه‌ده‌ ، كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و سیاسته‌ی‌ پارتی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ نه‌هێناوه‌ ، بۆیه‌ ئیسَتا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ راسته‌وخۆ هێز بنێریته‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و به‌ وه‌كاله‌تی‌ توركیا له‌ په‌یه‌ده‌ بدات ، ئه‌مه‌ش هه‌مدیس كوردستان وه‌كو ساڵه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ نوخۆ 1992-1997، كوردستان ده‌كاته‌ گۆڕه‌پانی‌ ململانێیه‌كی‌ هه‌رێمی‌ ، واته‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ بارزانی‌ پیاده‌ی‌ ده‌كات ، كردنه‌وه‌ی‌ جه‌وله‌یه‌كی‌ تری‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیه‌، چونكه‌ ئه‌و حزبه‌ توانای‌ خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی‌ نییه‌ ، به‌شه‌ڕكردنیش له‌گه‌ڵ رۆژئاوای‌ كوردستان ، واته‌ ته‌واو كردنی‌ بازنه‌یه‌كی‌ ته‌واو له‌شه‌ڕی‌ كوردان ، تا ئێستائه‌ركی‌ كوشتنی‌ كورده‌كانی‌ سێ‌ پارچه‌ی‌ كوردستانیان بینیوه‌ ، به‌ رۆژئاوا چوار پارچه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێـ ، به‌مه‌ش رای‌ گشتی‌ كوردستان چیتر به‌رگه‌ی‌ ئه‌وحزبه‌ ناگرێت! ساویلكه‌یی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دایه‌ كه‌ وتاره‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ته‌نها له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ ده‌خوینێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش وایكرد ، خودی‌ ئه‌و وتاره‌ی‌ بارزانی‌ ، كه‌ هیچ به‌هایه‌كی‌ یاسایی‌ نه‌بوو ، بایه‌خێكی‌ زۆری‌ پێبدرێت ، كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و مناوه‌ره‌ سیاسیه‌ی‌ بارزانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌كه‌ درایه‌ راپرسیش ، هه‌رچه‌نده‌ دووره‌ بارزانی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكات ،ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ش بكه‌ین ده‌ستووره‌كه‌ ده‌نگیش بێنێت ، كه‌ نایهێنێت ، هیچ به‌هایه‌كی‌ نییه‌ ، چونكه‌ له‌ كوردستاندا تاوه‌كو ئێستا یاساكانیان توانای‌ جیبه‌جێكردنیان نییه‌ ، ده‌ستووریش له‌ده‌قێكی‌ یاسایی‌ جوان زیاتر نابێت ، ئه‌گه‌ر له‌و رێگایه‌وه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ش بده‌نه‌وه‌ بارزانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ خولێكی‌ تر هه‌ڵبژێردێته‌وه‌.

ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م خودی‌ بارزانی‌ ده‌بێت ، چونكه‌ ئه‌و تۆزه‌ی‌ ماویه‌تیشی‌ له‌ده‌ستی‌ ده‌دات! له‌كۆتاییدا ، ده‌توانین بڵێین ،هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قه‌یرانێك ده‌ژی‌ ، كه‌ زۆر له‌ قه‌یرانه‌كانی‌ نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر كورد وشیار نه‌بێت ، قه‌یرانه‌كانی‌ سوریا ده‌گاته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ، راسته‌ لێره‌دا كێشه‌ی‌ تایفی‌ نییه‌ ، به‌لام هێزه‌كانی‌ كوردستان به‌سه‌ر هه‌ردوو میحوه‌ری‌ شیعه‌و سووننه‌ ،دابه‌ش كراون ، ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش ،پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ ، به‌ حوكمی‌ ئه‌و پێگه‌ جوگرافیه‌ی‌ له‌ ژێرده‌ستی‌ ئه‌و دایه‌و هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ رۆژئاوای‌ كوردستان ، بۆیه‌ ئه‌گه‌رێكی‌ به‌هێزه‌ ، كه‌ پارتی‌ قه‌یرانه‌ حزبیه‌كانی‌ ناوخۆیی‌ و قه‌یرانه‌كانی‌ تری‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ تری‌ كوردستان ، له‌و رێگایه‌وه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات ، ده‌ستووریش بكاته‌ ئامڕازێك ! واته‌ كوردستان دووچاری‌ شه‌ڕێكی‌ تری‌ ناوخۆ بكاته‌وه‌ ، كه‌ هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كانی‌ له‌ ئارادان و به‌هێزن.بۆیه‌ ده‌بێت هێزه‌ كوردییه‌كان له‌و سینانۆریانه‌ ئاگاداربن ، نابێت هه‌رگیز رێگه‌ بدرێت قه‌یرانه‌كانی‌ سوریا بگوازرێنه‌وه‌ بۆ كوردستان .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)