کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەو وتارەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی ترسان دایبەزێنن ئەوە كوردستانپۆست دایدەبەزێنێت ئایە هینانی فەلەستینیەكان بۆ كوردستان تیكدانی ئەمنی قەومی نیی

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


زۆر جار دەبینین هەندیەك لە بەرپرسانی حكومەت و حزب ڕۆژنامە نوسانی ڕەخنەگر بە تێكدەرو ئاژاوەچی و جاسوس و تیكدانی ئەمنی قەومی وڵات لە قەڵەم دەدەن، تەنانەت وای لێ هاتووە زۆربەی كادرەكانی دوێخانەكەی حزبەكانیشیان وەكو توتی هەمان تۆمەت دووبارە دەكەنەوە بەرامبەر بە ڕەخنەگران.
باشم لە بیرە پێش ئەوەی جەلال تاڵەبانی ببێتە سەروەك كۆماری عیراقی عەرەب لە شاشەی كوردساتەوە باسی لەوەكرد كە كاتی خۆی كورد پیاوەتی بۆ عەربەكانی حەویجەكردووە كە جێگایانی كردووتەوە، كەچی ئێستا كەركوكیان لێداگیر كردوین دژی خواستەكانی كوردن لەو شارە، بۆیە منیش وەكو تاكێك كە لەم وڵاتەدا دەژیم مافی خۆمە بپرسم ئایە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كە خۆیانیان لەم میللەتە كردووە ڕزگاركەری وڵات و ڕەخنەگرانیان كردووە بە وڵات فرۆش هاتوون هەمان سیاسەتی سەردەمی هێنانی عەرەبەكانی حەویجە بۆ دووبارە دەكەنەوە؟ لە كاتێكدا كوردستانیانی وڵاتەكەم نیوەی زیاتری خەڵك یەكەی نیشتەجێبوونی نیە و ئاوارەی سەر خاكەكەی خۆیەتی و زۆربەی گەنجەكانمان بێئیش و كارن و خزمەتگوزاری كەمە و گەندەڵی وەك خۆڵ بارینە، جاریكانە وڵاتم بێ دەستورە سنورم بە ڕەسمی لە دەستوری عیراقیدا دیاری نەكراوەو نیوەی خاكی وڵاتەكەم داگیركراوە، كەچی جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی بەبێ ئەوەی حەسابی یەك پۆش بۆ ڕای شەقامی كوردی وپەرلەمانە كارتۆنیكەی خۆیان بكەن، هەرخۆیان لە بری هەمومان بیردەكەنەوە لە گەڵ مەحمود عەباس كۆدەبنەوە بۆ هێنانی عەرەبی فەلەستینی بۆسەر خاكی پیرۆزی كوردستان و بڕیار لە هاتنیان دەدەن، تەنانەت كوردستانیان وا هەڕاج كردووە تاریق هاشمیش لە بری تاكەكانی كورد بیردەكاتەوە لە گەل مەحمود عەباس لە ئوردن كۆدەبێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو تەعریبكردنەی كوردستان!
دەپرسم ئایە كاتی ئەوە نەهاتووە تاكەكانی كورد چیتر قەبوڵ نەكەن تاڵەبانی و بارزانی وڵاتمان نەكەنە بازاڕی لەنگەفرۆشان؟ ئایە كاتی ئەوە نەهاتووە سنوریەك بۆ تیكدانی ئەمنی قەومی كورد لەلایەن تاڵەبانی و بارزانیەوە دابنرێ؟ ئایە سبەینێ ئەو فەلەستینیانە نابنە داگیركەر وەكو عەربەكانی حەویجە و كوردستانمان لێناكەنە كەركوكی ئەمڕۆ ؟ ئایە بڕیاردەرانی هێنانی فەلەستینیەكان بۆ كوردستان
دەستی لەپشتەوەیە یان ڕۆژنامەنوسە ڕەخنەگرەكان دەستیان لە پشتە؟ ئایە ئەمە شەڕێكی خوێناوی نیە بۆ نەوەی داهاتووی بەجێ دەهێَڵن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە بۆ تاك بە تاكی ئەم میللەتە بە تایبەت بۆ كادیرو هەندیەك لە ڕۆژنامەنوسەچەواشەكارەكانی حزبەكان جێ دەهێَڵم با ئەوان وڵام بدەنەوە.
من وكو تاكێك كاتێك لە گەڵ هێنانی فەلەستنیەكانم سنوری وڵاتم لە دەستوردی عیراقدا چەسپابێ و لە نەتەوەیەگرتووكان ددانی پێداهێنراوبێ، لە ئیستادا بە ئەركی خۆمی دەزانم زۆر بە توندی بەرەنگاری هێنانی فەلەستینیەكان ببمەوە بۆ كوردستان بە تایبەتیش بۆ گەرمیان، بە تێكدانی ئەمنی قەومیشی دادەنێم بۆسەر وڵاتی بەنجكراوم ، داوا لە هەموو كوردێكی وڵات پارێز دەكەم هەڵوێست وەربگرن، بۆ ئەوەی كوردستان نەبێتە كەركوكی قودس و دڵی تاڵەبانی و بارزانی، ئەگەر تاڵەبانی و بارزانی سورن لەسەر هێنانیان با بفەرموون بیانبەن بۆ دهۆك و سەری ڕەش و كۆیە و قەڵاچۆلان.

تیبنی: ئەم وتارە پاش دەرچوونی 3 ژمارەی هاوڵاتی دایان نەبەزاند. ئەو كەسەی وتارەكەم بۆ نارد ناوی كاژاوە لەڕۆژنامەی هەوڵاتی كاردەكات، چەندین جار پەیوەندیم پێوەكرد بۆ ئەوەی هۆكارەكەی بزانم بۆچی وتارەكە دانەبەزیووە تەلەفۆنی هەڵنەدەگرت، ئاخیرجارتەلەفۆنم بۆكرد وڵامی نەبوو بۆیە ناچاربوم دوابەدوای جەرسەكە نامەیكیم بۆ نوسی بەم شێوەیە (قوڕ بەسەر میللەتی كورد ڕۆژنامەنوسەكانی وڵام ناداتەوە ئیتر ئەبێت چۆن بەرپرسەكانی مەغرورنەبن) دوابەدوای نامەكە كاژاو جەرەسیكرد بەتوڕیەوە یەكسەر وتی جارێكی تر تەلەفۆن بۆ ئەم ژمارەیە نەكەیت!؟ ئیتر هەندی قسەی تریكرد بۆیە لە دوایا زۆر توڕەی كردم بۆیە بەداخەوە خۆم بۆ كۆنترۆڵ نەكرا منیش هەڵم بەرامبەریكرد وتم: تەلەفۆن هەڵناگری چاوت دەرێ، هەربۆیە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا وتارێك لەبارەی لە خۆبای بونی هەندێك ڕۆژنامەنووس لەوانە كاژاو بەنمونە دەنووسم و لە سایتە تەواو ئازادەكەی كوردستانپۆستدا بڵاوی دەكەمەوە.
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە