هه‌رسینێک باس له دادگا ده‌کات!.
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
ئاری هه‌رسین به‌ناو رووناکبیری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، له کۆڕێکیدا له سه‌ید سادق بۆ ئه‌وه‌ی شکسته‌کانی بنه‌ماڵه له به پۆلیسیکردنی سیسته‌می حوکمڕانی له کوردستان بشارێته‌وه، هه‌میشه له وه‌ڵامه‌کانی خۆی وانیشان ده‌دا که گوایه له نێو پارتی بنه‌ماڵه ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه ، کاتێکیش باس له هه‌ڵمه‌تی ته‌شهیرکردنی راگه‌یاندنی پارتی کرا ده‌رهه‌ق به گۆڕان ، به‌تایبه‌تی له رۆژنامه رووزه‌رده‌که‌ی" هه‌ولێر" وتی : ئه‌گه‌ر نێچیریش ئه‌وانه‌ی نووسیبێت ده‌بێ دادگایی بکرێت! . له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌شدا سه‌باره‌ت به به‌ربارانکردنی پیاوه‌کانی پاراستن بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ، دیسان وتیه‌وه پێویست ده‌کات دادگایی بکرێن!.
به‌راستی کاتێ گوێ له که‌سێکی وه‌کو هه‌رسین ده‌گیرێت ، دوو شیمانه بۆ که‌سێتیه‌که‌ی داده‌نرێت: یا ده‌بێ گه‌وج بێت و مه‌ترسییه‌کانی پاش قسه‌کانی خۆی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی تیرۆریستی نه‌زانێ و زاتی ئه‌وه بکات باس له دادگایی‌کردنی نێچیربکات! به‌جۆرێ نه‌زانێت که خودی مه‌سعود وه‌ک له هه‌واڵێکی په‌سه‌ندکراوی کوردستانپۆست ئاشکرابوو که فه‌رمانی داوه به ماکینه‌ی رووزوه‌ردی راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌خۆیان بۆ هێرش کردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،ئاوا گه‌مژانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات ، و یا ده‌بێ خه‌ڵک به‌گه‌وج تێ بگات و بیه‌وێت رووی ره‌شی بنه‌ماڵه به‌و ده‌ربڕینه بێسه‌روبه‌رانه جوان بکات .
له هه‌ردوو حاڵه‌تی که‌سێتی ئه‌و زه‌لامه‌دا دوو راستی ده‌بینرێت و لیره‌دا پێێراده‌گه‌یه‌نین ئه‌وانیش:
1- بۆ جارێکی دیکه باس له دادگا مه‌که ، چونکه دادگا نییه ، هیچ دادگایه‌کیش نییه نێچیر یا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی دادگایی بکات ، ئه‌وان خۆیان له‌سه‌رووی یاساوه ده‌بینن.
2- خه‌ڵک گه‌مژه نییه تا فێڵی لی بکه‌یت و به قسه نا لۆجیکییه‌کانت رووی قیزه‌وه‌نی بنه‌ماڵه جوان بکه‌یت.
هه‌قه ئه‌وانه‌ی له کۆڕی خاوه‌ن که‌سێتی دۆڕاو و بێ مۆڕاڵ ئاماده ده‌بن ، نه‌هێڵن قسه‌وباسی له‌و جۆرانه بکات سنوریکی بۆ دابنێن ، تا ده‌ست له مهاته‌رات به‌ربدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست