دروستکردنه‌وه‌ی عێراق تاوانێکه‌و له ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵه‌بانی دایه
Monday, 24/10/2011, 12:00
ساڵی 2003 پاش پرۆسه‌ی به‌ناو ئازادکردنی گه‌لانی عێراق له‌ده‌ست دیکتاتۆری سه‌دام، بارزانی و تاڵه‌بانی به‌په‌له پڕوسکێ خۆیان گه‌یانده به‌غداد بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی عروبه‌ی کۆنه‌په‌رست...!
له‌کاتێکدا ساڵی 2003 فرسه‌تێکی گهورهبووبۆ خه‌ڵکی کوردستان بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی به ئاشکرا ڕابگه‌یه‌نێت، نه‌ک عێراق دروست بکه‌نه‌وه بۆ فاشیسته ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌کان که هیچکات بڕوایان به ئازادی تاکی کورد وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بووه و نابێت...!!!!
سه‌رانی کورد دیسانه‌وه سه‌لماندیان که ئه‌وان نه‌ک ته‌نها له‌ئاست جێبه‌جێکردنی مافه ڕه‌وا و ئاواته‌کانی خه‌ڵكی کوردستاندا دانین، به‌ڵکو هه‌میشه ڕێگربوون له به ئامانج گه‌یاندنی ئه‌و هیواو ئاواتانهیاندا...!!
ڕابووردووئیستایان به‌ڕاشکاوی گه‌واهی ئه‌وڕاستی یه ئه‌ده‌ن، کاتێک له شاخ ژێربهژێرهاوکاری سه‌دام و داگیرکه‌رانیان کردووه و بهکردارسهلماندنوویانه که ئه‌وان هه‌میشه دژه شۆڕشن نه‌ک شۆڕشگێر...!!
ئیستاشیان پێویست به باسکردن و به‌ڵگه ناکات، خۆمان به چاووگوێ ی خۆمان ده‌یبینین و ده‌یبیستین که چۆن له‌به‌رده‌م عه‌ره‌ب وتورک وفارسه فاشی یه‌کاندا خۆیان چه‌ماندۆته‌وه و نۆکه‌رایه‌تی یان بۆ ده‌که‌ن و هیواو ئاواتهکانمانیان کردۆته قوربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان له پێناومانهوهی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یاندا...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی له پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه به‌هێزی چه‌ک و زۆرداری و شه‌ڕی ناوخۆیان توانیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستاندا و ببنه هێزێک که ئه‌مریکا حسابیان بۆبکات کاتێک وویستی ڕژێمی سه‌دام له‌ناوبه‌رێت...! ئهوهبووتورکیا به‌ڕاشکاوی ڕێگای به هێزه‌کانی ئه‌مریکا نه‌دا له‌خاکی ئه‌وانه‌وه هێرش بکه‌نه سهرسهدام، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریکا هیچ چاره‌یه‌کی تری بۆنه‌مایه‌وه جگه‌له‌وه‌ی که له خاکی کوردستانه‌وه و له ڕێگای هاوکاری ڕاسته‌وخۆی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه هێرش بکاته سهرڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر...!!
ئه‌م فرسه‌ته مێژوویی بوو بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کورد، بۆیه گه‌ر بارزانی و تاڵه‌بانی دڵسۆزی کورد بوونایه ده‌بوایه و ده‌یان توانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی یه‌کان کۆنتراکتێک ببه‌ستن که تیادا به‌ڕاشکاوی داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان بکردایه له بهرامبهرهاوکاری یان بۆ ڕۆخاندنی ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر..!
به‌ڵام ئه‌وان نه‌ک کۆنتراکتێکی وایان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی یه‌کان نه‌به‌ست به‌ڵکو بێ مه‌رج و له‌به‌رچاوگرتنی ههوههله مێژوویی یه هاوکاری یان کردن، پاش ڕۆخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام له جیاتی ئه‌وه‌ی ههوههڵهیه ڕاست بکه‌نه‌وه و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، هاتن و ڕاکه‌ڕاکه‌ی به‌غدادیان کرد بۆ هاوکاری برا عه‌ره‌به فاشیست و ناسیۆنالیست و کۆنه‌په‌رسته‌کانی عێراق تا هه‌موو پێکه‌وه عێراقی لێکههڵوهشاوه دروستبکه‌نه‌وه، به‌ناوی عێراقی دیموکراتی فیدراڵی...!
به‌م هه‌ڵوێسته‌یان هاتن و ئه‌و کۆنه‌په‌رست و فاشیست و ناسیۆنالیسته په‌رته‌وازه عه‌ره‌بانه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان کۆکرده‌وه و زیندوویان کردنه‌وه ، پاشان کردیاننه بڕیارده‌رو وه‌ک سواڵی سیاسی له‌وان داوای مافی فیدراڵی یان بۆ کورد کرد...! ئه‌وانیش ده‌مێک بوو ئه‌م سه‌رکردانه‌یان ده‌ناسی و ئهوههلهیان بۆ خۆیان قۆسته‌وه تا ده‌سه‌ڵاتی عه‌ربی ناسیۆنالیست و کۆنه‌په‌رست زیندووبکه‌نه‌وه...!!!
کاتێک به‌غدادیان وه‌ک پایته‌خت زیندووکردوه و بارزانی و تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و زۆرێک له سه‌رکردایه‌تی ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سیاسی یه‌کان له ڕاکه‌ڕاکه‌ی بهغدادابوون و به‌شداربوون له داڕشتنی ده‌ستوری نوێ ی عێراقی دوای سه‌دام، که نه‌ک هیچ ده‌ستکه‌وتێکی چاره‌نووس سازی و گرنگی بۆ خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵکو بووه بنه‌مایه‌کی ده‌ستوری وسیاسی باش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، له‌هه‌مان کاتدا بووه ئیلهام به‌خشی زیندووکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رست و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی له عێراقداو دیسانه‌وه پله‌دوویی خه‌ڵکی کوردستان...!
ئهودهستورهی که خۆشیان له‌سه‌ری ناڕۆن و ته‌نها بۆ لێدانی ده‌سکه‌وت و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بڕگه‌کانی به‌کارده‌هێنن که‌له قازانجی خۆیان و ئامانجه‌کانیانه، ئه‌وڕاستی یه‌ش به‌ئاشکرا و ڕاشکاوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له سیاسه‌ت و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و گشت ده‌سه‌ڵاته‌کانی تردا، کاتێک کورد وه‌ک هاوبه‌شی سیاسی له به‌غداده و هیچ حسابێک بۆ سیاسی یه‌کانی کورد ناکرێت و بڕیاره گرنگه‌کان به ئاره‌زووی خۆیان و بۆقازانجی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ده‌رده‌که‌ن...!
ئه‌وسه‌رکرده و سیاسی یهکوردانهش که‌وه‌ک نوێنه‌ری کورد له به‌غدادن هه‌رخه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پاره و سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعین و ده‌سه‌لاتی به‌غدادیشیان وه‌ک کوردستان گه‌نده‌ڵ و ئیفلیج کردووه...!
ئێستاش پاش نزیکی هه‌شت ساڵ دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام ناسیونالیستی عه‌ره‌بی هاتوون هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی فاشیستی عه‌ره‌بی له دژی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌کارده‌هێنن به‌ناوی جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ده‌ستور، کاتێک به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاریان ده‌رکرد که له خانه‌قین و هه‌ندێک شوێنی تر ئاڵای کوردستان له سهرباڵهخانه حکومی یه‌کان دابگرن...!
مه‌سه‌له‌ی ئاڵا...سیمبۆڵێکه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان گروپێک...له‌کاتێکدا ئاڵاهه‌ڵکردن مافێکی سه‌ره‌تایی گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه له‌ووڵاتێکدا که خۆی به دیموکراتی ناوده‌بات ونابێت هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بکات!
ئه‌م بڕیاره هیچ شێتکی ترنی جگه‌له‌وه‌ی که ناسیۆنالیست وکۆنهپهرستانی عه‌ره‌بی عێراقی پێمان ده‌ڵین که ئێمه بڕیارده‌رین و خه‌ڵکی کوردستان هیچ مافێکی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نی یه...!
ئه‌م بێ مافی یه‌ش تاوانێکی تره که به‌رامبه‌ربه خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت و بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک دوو ئه‌ندازیاری سهرنهکهوتووله دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا به‌رپرسیارن لێ ی...!!
گهرکوردستان سهربهخۆبوایه فاشیستی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی نه‌یان ده‌توانی وه‌ک ئێستا هێرش بکه‌نه سه‌رخه‌ڵکی کوردستان و مافه‌کانیان لێ زه‌وت بکه‌ن ...!!!
به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یان نه‌ک به‌رگری له مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان ناکه‌ن بهڵکوهاریکاری ئه‌و ناسیۆنالیست و فاشیست و کۆنه‌په‌رستانه ده‌که‌ن له پێناومانهوهی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی خۆیان، به‌مه‌ش بهکرداردهبنه به‌شێک له‌وسیاسه‌ته‌ی ئه‌وان...!!!
فاشیسته ناسیۆنالیسته‌کانی تورک به‌ناوی تورکمانه‌وه ماف به خۆیان ده‌ده‌ن که ده‌ستبخه‌نه ناوسیاسهتی کوردستان وعێراقه‌وه و فشاری سیاسی دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر کورد...!
بارزانی و تاڵه‌بانیش نه‌ک ژژی ناوه‌ستنه‌وه به‌ڵکو ڕێگه‌یان پێ ئه‌ده‌ن و هاوکاری یان ده‌که‌ن، گهرئهوان ڕاستیان ده‌کرد ده‌یانتوانی وه‌ک دووسهرکرده چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌دژی کورد له تورکیا بکه‌نه کارتی فشارله دژی سیاسه‌تی فاشیسته ناسیۆنالیسته تورکه‌کان...!
به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌مێکه بوونه‌ته نۆکه‌ری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی و خۆیان به‌که‌م ده‌زانن له ئاستیاندا، به‌مه‌ش بوونه‌ته ڕێگرله‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان بۆ ڕزگاربوون و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به ومافه سه‌ره‌تایی یه‌ی که ده‌مێکه ئه‌ونه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه پێ ی گه‌یشتوون!
هه‌ستی ناسیۆنالیستی له‌لایه‌ن هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس و کورده‌وه به‌خراپ به‌کارده‌هێنرێت و له‌هه‌مان کاتدا ماسکێکی گونجاوه بۆ داپۆشینی ڕووی ڕاستی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی خۆیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئهونهتهوانه...!!!!
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته هه‌میشه بۆته قوربانی ئه‌وهێزه کۆنه‌په‌رست و سته‌مکارانه...!!!!
بۆ ڕزگار بوون له‌م بارودۆخه دووئهرکی سه‌ره‌کی له ئه‌ستۆی هێزه پێشکه‌وتووخوازه‌کان و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستاندایه تا بتوانێت بۆ هه‌میشه کۆتایی بهێنێت به‌م گه‌مه سیاسی یانه‌ی ئه‌وهێزانه...!!
یه‌که‌م/ له‌ناوخۆی کوردستان ده‌بێت خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی به ئاشکرا و بێ ترس جیابکاته‌وه له وهێزانهی که به‌ناوی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه شه‌رعیه‌ت به خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ده‌ن وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی و پارته ئیسلامی یه‌کان و زۆرلایه‌نی تریش له ژێرناوی ئۆپۆزسیۆندا که هیچ شتێکی ترنین جگه‌له زهرویهک به‌سه‌رلاشه‌ی برینداری خه‌ڵکی بێ ماف و ماندوو چه‌وساوه‌ی کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا به‌خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یه و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی که قه‌ت کێشه‌ی سیاسی کورد چاره‌سه‌رنه‌کرێت، تا ئهوبازرگانی و کاسپی یه سیاسی یه‌یان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی چه‌وساوه بۆخۆیان و بنه‌ماله‌و نه‌وه‌کانیان مسۆگه‌ربکه‌ن!!
دووه‌م/ ههمووهێزولایهنه پێشکه‌وتووخوازو ناڕازی یه‌کانی کوردستان ده‌کرێت به ئاشکرا و بێ ترس خۆیان وه‌ک هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌واندا داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ده‌کرێت داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا بکرێت تا هاوکارمان بن بۆ کۆتایی هێنان به‌و بارودۆخه نائاسایی و نایاسایی یه ی خه‌ڵکی کوردستان که هه‌میشه به دڵه‌ڕاوکێ یی تیایدا ده‌ژی...!!!!
17 ی شوبات سه‌ره‌تایه‌ک بوو که خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکرده‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی سته‌مکارو کۆتایی هێنان به‌و هه‌موو بێ مافی و بێ حورمه‌تی یه‌ی که به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌وه پێ یان ده‌کرێت...!
ئه‌مانج و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له دوای 17 ی شوباته‌وه به ئاشکرا درا به گوێ ی که‌ڕی دههسهڵاتدارانی کوردستاندا، به‌ڵام خه‌ڵک له باتی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ڕووبه‌ڕووی تیرۆروتۆقاندنی هێزه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بوویه‌وه...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی ...بهکردارسهلماندوویانه که ئه‌وان نه‌ک هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تایی و مرۆیی یه‌کان بۆخه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکو به ئاشکرا له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و تاوابنارن به وه‌ی که عێراقی نوێ یان بۆ ناسیۆنالیست و کۆنه‌په‌رستانی عه‌ره‌بی درهستکردۆتهوه و ئێستا هه‌موویان بوونه‌ته به‌ڵا وگرفت و کێشه‌یه‌کی گه‌وره له به‌رده‌م خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستاندا..!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست