کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێك لەئاماژەکان بۆ کۆتایی...تاڵەبانی سەری لێشێواوە

Friday, 11/03/2011, 12:00


گەڕانەوەی تاڵەبانی وسەرپەرشتیکردنی دامرکانەوەی خۆپیشاندانەکانی کوردستان دوای بێدەنگیەکی زۆر لەپەرۆشی و هەستکردن نیە بەلێپرسراوێتی بەرامبەر گەلەکەی بگرە لەبەرامبەر یەکێتیش بەڵکو لەبەرامبەر هەڕەشەکانی مسعود بوو بە هەڵوەشانەوەو کۆتاییهێنان بەڕێککەوتننامەی ستراتیژی ،دیارە وەها هەڕەشیەکیش تەنهاو تەنها تاڵەبانی وبنەماڵە زەرەرمەندی یەکەمن تیایدا،گەر مەترسیەکانی سەر ئەوڕێککەوتنە نەبوایەلەو باوەڕەدام تاڵەبانی گەر بەسەدان گەنجیش بکوژرایە بێ باك دەبوو لە ئاستیا،ئەوەی واشیکرد کەهەڕەشەکان زۆر ڕاشکاوانە بەرەوڕووی جلال بکرێتەوە ئەوفەوزایەی ناو سەرکردایەتیەکەی بوو کەبوون بەچەند بەرەیەکەوە ،لەهەمان کاتیشدا شکستپێهێنانی پیلانەکەی مسعودوجلال بوولەلایەن بەرەیەکی سەرکردایەتیەوە بۆ کۆتاییهێنان بەبزووتنەوەی گۆڕان

تاڵەبانی لەلایەن خودی مسعودەوە سەرپشك کراوە لەهەڵبژاردنی یان ڕێککەوتنە دووقۆڵیەکە یان بێ سەروبەری یەکێتی،دیارە بەرژەوەندی تاکەکەسی وبنەماڵەیی بەلای تاڵەبانیەوە لەسەرووی هەمووشتێکە بۆیە بە شەرەفەوە ئەوی یەکەمی هەڵبژارد هەروەها مەرجی بەردەوامبوونی ئەم هەڵبژاردنەشی بەستراوەتەوە بەکۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەکان،لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەش تاڵەبانی بەهەڵەداوان گەیشتەوە سلێمانی لەبری گوێگرتن لەخەڵکی دەستی کرد بەخێمە سووتاندن،لەبەر لاوازی بەرهەم وسەرقاڵی سەرکردەکانی بەکۆکردنەوەی سەروەت وسامان وناکۆیەکانیان حکومەتێکی ئەمنی بەنهێنی ڕاگەیاند کەپێکهاتووە لەسەرجەم دەزگا ئەمنیەکان ئاسایش،دەزگای زانیاری،زانیاری پێسمەرگە،دژەتیرۆر، سەرۆکەکەشی هێرۆولاهورە،ئێستا تاڵەبانی دەیەوێ لەڕێگەی هێزو سیخوڕەکانیەوە کۆتایی بەخۆپیشاندانەکان بێنێ کەدڵنیایە سەرکەوتوونابێ

جەلا تاڵەبانی هەرکاتێ هەستی بەبوونی مەترسی کردبێ لەسەر میللەت بەهەزارویەك بیانوو تێی تەقاندووە ،ئێستا عێراق وهەرێمی کوردستان لەباروودۆخێکی ئاڵۆزدایە ئەی چی والەتاڵەبانی ئەکا ،کورسیە خۆسەویشتەکەی بەغدای بەجێبهێڵێ وبکەوێتە دانانی نەخشەوپلان بۆ کۆتایی هێنان بەخۆپیساندان جگە لەبوونی مەترسی نەبێ لەسەر بەرژەوەندیەکانی بنەماڵە،تاڵەبانی ئەمڕۆ زیاد لەهەموو کاتەکانی تر گیرۆدە بووە وتائێستا نەگەیشتۆتە چارەسەرێك بۆ دۆخەکە کەهەم دڵێ مسعود ڕازی بکات وهەمیش بڵاوەبەخەڵکی بکات،لەمکاتەشدا ناتوانێ کۆتایی بە یەکێتی بهێنێ وسەنگەر گواستنەوەیان بۆناوپارتی ڕابگەیەنن چونکە بەڵایەکی تر بەسەر خۆی دێنێ ،باشترین چارەسەرێك کەلەبەردەم تاڵەبانی وبنەماڵەکەیدا هەبێ ئەوەیە تازووە بنەوبارگەیان بپێچنەوە وسەری خۆیان هەڵبگرن تاسەریان پان نەکراوەتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە