کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی سوکایه‌تی به‌ هه‌ولێریه‌کان و هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ (ئه‌رده‌ڵان) کرد !

Friday, 16/10/2009, 12:00


شاری قه‌ڵا ومناره‌ ته‌نها زنجیری ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پارتیدا خاک وپیرۆزی وحه‌یرانی هه‌نجن هه‌نجن نه‌کردووه‌ ،ئه‌وه‌تا ته‌رمی جوانه‌مه‌رگێک ،هونه‌رمه‌ندێکی خێرله‌خۆنه‌دیو له‌گه‌ڵ که‌سه‌ر و فرمێسکی هه‌زاران کوردی هه‌نده‌راندا ده‌گاته‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌ناو نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو یه‌کێتیه‌کان نه‌ک خۆیان به‌ خاوه‌نی پرسه‌که‌ی نازانن به‌ڵکو له‌مه‌راسیمی به‌خاکسپاردنیشیدا به‌شداری ناکه‌ن .
ئه‌سه‌ف ،یه‌کێتی نرخی زیندوو و مردووه‌کانی شیعه‌ وسونه‌ی عه‌ره‌ب وبراتورک وتورکومانه‌کان به‌ سه‌د هونه‌رمه‌ندی وه‌ک ئه‌رده‌ڵان و له‌یلا عه‌لی بێژه‌ری کوردسات ناگۆڕێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئه‌ی کوا کۆسره‌ت و ئه‌رسه‌لان بایز وسه‌عدی فایلدار وعه‌دنان موفتی (هه‌ولێریه‌کان) ؟ باشه‌ خۆ عیماد ئه‌حمه‌د به‌ حیساب ئه‌م ماوه‌یه‌ ‌ ڕیش سپی و ماڵه‌و ماڵ گه‌ڕۆک بوو و نه‌خۆش وپه‌ککه‌وته‌کانی به‌سه‌رئه‌کرده‌وه‌ ،ئه‌ی بۆ یه‌ک کاژێری ته‌رخان نه‌کرد ئه‌م پیاو ماقوڵیه‌ بنوێنێت و باڵانسی حیزبه‌که‌ی شتێک به‌رزبکاته‌وه‌؟
هه‌قه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێریه‌کان به‌ تایبه‌تی ئیتر له‌ بێده‌نگی وده‌ست به‌ کڵاوخۆگرتنه‌وه‌ وازبهێنن و بیرێک له‌ چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت وسومعه‌ی خۆیان وشاره‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ توندی به‌ گژ سیاسه‌تی سوکایه‌تپێکردنیاندا بچنه‌وه‌ .....
هه‌قه‌ هه‌ولێریه‌کان له‌و ڕاستیه‌ بگه‌ن ، پارتی ویه‌کێتی لێزانانه‌ سوودی له‌ خه‌مساردی و لاوازی هه‌ڵوێستیان وه‌رده‌گرێت وفریای خۆیان نه‌که‌ون خراپتر چاوه‌ڕوانیانه‌. ئه‌گین چلۆن شارێک‌ له‌ هۆلاکۆ به‌زێن و هه‌زاران که‌ڵه‌مرۆڤی قاره‌مانی دوێنێیه‌وه‌ ،ده‌کرێته‌‌ شارێکی خامۆش و ته‌ریکه‌ و لاوانیش ده‌سته‌مۆ ولاواز.
با کۆچی ئه‌رده‌ڵان هیممه‌تی ڕاچڵه‌کین وبه‌گژچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراوی یه‌کێتی وپارتیتان بداتێ و ڕێگه‌ مه‌ده‌ن جارێکیتر مێژووی شاره‌که‌تان به‌ ڕه‌شایی سی ویه‌کی ئابێکی تر ،هه‌ڵبژاردنی پڕ ساخته‌ی بیست وپێنجی ته‌مموزێکی تر و به‌ته‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی کۆستی ئه‌رده‌ڵانه‌کانی ترتان پیس بکرێت .

ئه‌رده‌ڵان به‌کر هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌گر بووه‌ . ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیایی یه‌کێتی وپارتی گرتووه‌ .له‌ یه‌کێک له‌ چاوپێکه‌وتنه‌ڕۆژنامه‌وانیاکانیدا به‌ ئاشکرا ده‌ڵێت : هه‌ڵوێسته‌کانم ڕێگه‌یان له‌ من گرتووه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان !!!!!

هه‌زار سڵاو بۆ گیانی ئه‌رده‌ڵانی هونه‌رمه‌ند . ئه‌رده‌ڵانی به‌هه‌ڵوێست و شێری شێرانی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ودزه‌کانی کوردستان ....................

  سوئێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە