کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌بێ ماڵی کورد ڕێکبخه‌ین

Saturday, 01/10/2011, 12:00




ڕێکخستنی ماڵی کورد یه‌کێکه‌ له‌و شته‌ پیرۆزانه‌ی که‌ هه‌مو کوردێکی دڵسۆز
هه‌وڵی بۆ بدات. ڕێکخستنی ماڵی کورد نیشانه‌ی دڵسۆزییه‌، هێزه‌ بۆ کورد و هه‌رێم.
به‌ڵام چۆن ماڵی کورد ڕێکبخه‌ین، به‌ قسه‌ یان به‌ کردار؟
کورد زۆر درۆ و چه‌واشه‌ ومزایه‌ده‌و..گوێ لێ بووه‌، کورد چاوه‌ڕێی، پێویستی
به‌ کرداره‌، پێویستی به‌عه‌داله‌ت، که‌رامه‌ت، سه‌روه‌ری یاسا، چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی
به‌دام وده‌زگاکردنی کوردستانه‌، دیمکراتییه‌ته‌ و حوکمێکی مۆدێرن و ڕزگارکردنی
له‌ حوکمی عه‌شایری و بنه‌ماڵه‌..
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌ شه‌رت و مه‌رج ماڵی کورد ڕێکبخات. ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت من
حوکم به‌رێوه‌ده‌به‌م که‌س ده‌نگنه‌کات، دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌که‌م که‌س باسینه‌کات، ڕه‌خنه‌
نه‌گرێت، هه‌رچی ده‌ڵێم چه‌پڵه‌م بۆ بده‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ماڵی کورد ڕێکده‌خرێت ،
به‌ترساندن و هێڕشکردنه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌ستگیرکردنیان ماڵی کورد
ڕێکده‌خرێت؟ یان به‌ گوێنه‌دان به‌ میله‌ت و داواکانی، داواکانی ئۆپۆزسیۆن ماڵی
کورد ڕێکده‌خات؟ یان به‌یارمه‌تیدان و شاردنه‌وه‌ وده‌سگیرنه‌کردنی بکوژه‌کان، یان
به‌جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاره‌کانی به‌رزانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تی کورده‌؟
جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاره‌کانی به‌رزانی ته‌نها دوو شت ده‌گه‌یه‌نێت، یان بڕیاره‌کان
ته‌نها بۆ چه‌واشه‌ و فێڵکردنه‌ له‌ میله‌ت یان به‌رزانی هیچ ده‌سه‌ڵات وڕیزێکی نییه‌
و خۆی وبریاره‌کانی نه‌به‌ها و نه‌قیمه‌تیان هه‌یه‌. وادیار ده‌که‌وێت به‌رزانی نه‌ک
ته‌نها له‌ چاوی میله‌ت شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌تا دامو ده‌زگاکانی خۆشیان هیچ
به‌ها و بایه‌خێکی پێناده‌ن. بۆیه‌ ده‌یه‌وێت په‌نا به‌رێته‌ به‌ر نێچیرڤان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
هه‌رێمێک ئه‌مه‌ وه‌زعی بێت، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ نائارامی و بێته‌بایی وترس و
دڵه‌ڕاوکێ، ده‌ستی تاریکی به‌سه‌ر هه‌رێمدا کێشاوه‌ و وابه‌ئاسانی قه‌یرانه‌کان
چاره‌سه‌ر نابن وڕێکخستنی ماڵی کورد که‌ده‌سه‌ڵات تێکی داوه ‌وا به‌ئاسانی
ڕێکناخرێت. ئه‌ی چار چییه‌؟ به‌به‌شداریکردنی ئۆپۆسیۆن له‌ حکومه‌ت نه‌ک ته‌نها
چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵکو ئاڵۆزتری ده‌کات. ئێمه‌ پێویستیمان به‌ لیژنه‌یه‌کی ده‌ستپاکی
هه‌یه‌. له‌وانه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات بڵێت ئێمه‌ هه‌مانه‌، به‌ڵام هه‌موومان ده‌ز‌انین ته‌نها ناوه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ین و ته‌بایی و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه‌ و
ناوماڵی کورد ڕێکبخرێت پێویسته‌ لیژنه‌یه‌کی ده‌ستپاکی کارا و به‌ده‌سه‌ڵات به‌
سه‌رکردایه‌تی و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌ ئۆپۆزسیۆن بێت، له‌ جیاتی به‌شداری
له‌ حکومه‌ت، ده‌ست به‌جێ، ده‌ستوبرد دروستبکه‌ین و کارده‌ستپێبکه‌ن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە